داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

میدیای کوردی و سۆرانی و بادینی!!

نووسینی: هۆمەر نۆریاوی

Snapshot666.png

ئەمە ڕاستییەکی هەژێنەرە کە زۆربەی بەناو میدیاکاری ئێستای نێو ڕووبەری ڕاگەیاندنی کوردی جگە لە شێوە ئاخاوتنەکەی خۆ،زانیارییەکی ئەوتۆی لەسەر زمانی کوردی نییە؛بۆیە ڕاگەیاندنەکەیشمان هێشتا لە نێو بازنەیەکی بەرتەسک و سنوورداردا دەسووڕێتەوە و لە ڕاستیشدا گەمە بە بینەر و بەردەنگی خۆی دەکات.

مرۆ سەری سووڕ دەمێنێت کاتێک دوو میدیاکاری نێو کەناڵێکی کوردی بە باشی لە شێوە ئاخاوتنی یەکدی تێنەگەن.

ئەمە کارەساتە و نیشانە بۆ ئاستی نزمی وشیاریی نەتەوەیی دێتە ئەژمار.

نازانم پێوەرەکان بۆ وەرگرتنی ستافی میدیا کامانەن کە پێویستە شارەزابوون لەسەر زمان بۆ ڕاگەیاندنکارێکی کورد لە سەرووی هەموو مەرجەکانەوە بێت کەچی میدیاکارەکەی ئێمە تەنێ شارەزا بە شێوە ئاخاوتنەکەی دەڤەر،شار،گوند و گەڕەکەکەی خۆیەتی هەر بۆیە حاڵی میدیای کوردی ئێستاکە ئەوەندە ئاڵۆسکاو و شپرزە.

ئاستی نزمی وشیاریی نەتەوەیی بەشی زۆری میدیاکاری کورد تا بەوێندەرێ چووەتە پێش کە یەک بەو بڵێ"لە بادینییەکەت تێناگەم" و ئەوی دیکەیش ببێژێ"نزانم سۆرانی بئاخفم".


درێژەی بابەت