داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم
پێداچوونەوی ٢١:١٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان)
وەیسی محەمەد هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە 10-07-1972 شاری کەرکووک لە گەڕەکی تەپە لەدایکبووە. لە ساڵی 1980 نیشتەجێی شاری هەولێر دەبێت و قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری هەولێر تەواو دەکات. دەرچووی کۆلێژی ئاداب/ بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەدینە لە ساڵی 1996. هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە بەردەوام دەبێت لە چالاکی هونەری گۆرانی گووتن، ساڵی 1997 بە مامۆستایی دامەزراوە.
چالاکییەکانی: -
- لە ساڵی 1994 ئەندامی تیپی میوزیکی زانکۆی سەڵاحەدین بووە.
- لە ساڵی 1998 ئەندامی گرووپی میوزیکی نالی بووە.
- بەشداری چەندین فێستیڤاڵی گۆرانی کوردی کردووە.
- خاوەنی چەندین کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە.
ئەلبوومی گۆرانییەکانی: -
- «ئاخیر سەفەر» لە ساڵی 2000.