داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەلا فەرەج (شەکیب)

289382864 550134983218673 1813585124118483848 n.jpg

حاجی مەلا فەرەج واژەیی ناسراو بە (شەکیب)، کوڕی ساڵحی کوڕی عەزیزی کوڕی حوسێنی کوڕی ڕەشیدی واژەییی. یەکێکە لە شاعیر و نووسەر و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو ناوچەیە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە وریا کردنەوەی خەڵکی لە هەستی نەتەوایەتی و خزمەتی وڵات و ئاشتەوایی کردن و برایەتی نێوان یەکتر و یەکێک بووە لە موریدەکانی شێخانی نەقشبەندی. ساڵی 1911 لە گوندی واژەی سەر بە شارباژێری شاری سلێمانی لەدایکبووە. هێشتا منداڵ بووە کە ماڵیان چووەتە گوندی (کانی بەردینە)ی نزیک شاری (سلێمانی) و سەرەتایی خوێندنی لەو گوندە بووە و، قورئانی پیرۆزی لە خزمەت (مامۆستا مەلا ساڵحی قوربانی) خوێندووە. پاشان ماڵیان بۆ گوندی واژە گەڕاوەتەوە کتێبە سەرەتایییەکانی لە خزمەت (مامۆستا مەلا شەمسەدین) خوێندووە لای ئەو پێنج ساڵێک دەخوێنێت و لەو ماوەیەدا (گوڵستان) و (بوستان) و چەند کتێبێکی عەرەبی و فارسی خوێندووە هەر لەو تەمەنە گەنجییەوە زیرەکی بەدەر دەکەوێت و پاڵپشتی باوکی و مامۆستاکانی هانی دەدەن تاوەکوو بەردەوام بێت لەسەر خوێندن و دواتر وەک فەقێیەک گەڕاوە بە دوای زانست و زانای باش تاوەکوو زانست و زانیاریی لێیەوە فێر بێت بۆیە بە مەبەستی زانیاری زیاتر ڕووی کردووەتە خۆرهەڵاتی کوردستان و لە چەند مەدرەسە و حوجرەیەکدا خوێندوویەتی، پاشان گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لە زستانی (1937) چووەتە مەدرەسەی گوندی (تەگەران)ی ناوچەی شارباژێڕ و لە خزمەت مامۆستا (سید عەبدولقادری واعیز) خوێندوویەتی و پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی، لە مزگەوتی موفتی لای مەلا عەزیزی موفتی گیرساوەتەوە و زانستی شەرع و نەحو و سەڕفی خوێندووە و دەرسی فارسیشی لای عەزیز ئەفەندیی وەسمان ئاغا (خواجە ئەفەندی) خوێندووە.

درێژەی بابەت