محەمەد باقی سەعید بەرزنجی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە ساڵی ١٩٣٥ لە گەڕەکی گۆیژە بەشی (سابونکەران لەدایکبووە .

40096975 11865882814998.jpg

لە ساڵی ١٩٤٢ چووەتە بەر خوێندن .

لە ساڵی ١٩٥١ لە بەغدا خوێندوویەتی بە نەمرەی بەرز دەر چوە لە ساڵی١٩٥٦ بوەتە مامۆستا لە ماوەت .دوایی مەرگە و قەڵادزێ . لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ دووجا بۆ سلێمانی . لە ساڵی ١٩٦٢ یەکێک بوو لە دامەزرێندەرانی یەکێتی مامۆستایان .

لە ساڵی ١٩٦٢ لەلایەن زەعیمەوە لەئینزیباتخانە گیراو ئەشکەنجە درا بەهۆی گرتن و شەهید بوونی هاوڕێکانی بووە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان .

لە ساڵی١٩٧٤ پەیوەندیکردووە بە شۆڕشەوە دوایی نەفی دیوانیە کراوە ، ماڵەکەی ،سەیارەکەی کتێبخانەکەی . لەلایەن بەعسەوە بەتاڵانی براوە و خانووەکەی حیجزکراوە . بە درێژایی ژیانی نووسینی زۆری هەیە . ئەم کتێبانەشی بە چاپ گەیاندووە بەناوی بۆ مێژوو ١/ ئاسایشی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان . ٢/ کەرکوک و دەور و بەری لێکۆڵینەوەیەک . ٣/ بیرەوەری دەربارەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان. . ٤/ تاوانەکانی زەعیم سدیق وئینزیباتخانە . ٥/ نەورۆز و کاوەی ئاسنگەر پوختەیەک لە مێژوو . ٦/ فرمێسکی ڕۆشنا تراجیدیای ئەنفال . ٧/ چەند خاڵێکی چاکسازی بۆ بەردەم هەرێم

بە درێژایی ژیانم سێ جار ماڵم تاڵان کراوە . ٦٢. ٧٤. ٩١

(بە درێژایی ژیانم قەرەبوو نەکرامەوە دەرگام بە کەس نەگرتووە . یارمەتی نەدراوم .لەم حکومەتی هەرێمە سوودمەند نەبووم

مامۆستا محەمەد باقی سەعید بەرزنجی