لەیلا عەلی
پێداچوونەوی ٠٧:٠٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
پێشکەشکار و دۆبلێر و شێوەکار و میدیاکار لەیلا عەلی ساڵح لە 15-05-1971 لەگەڕەکی شیوی قازی لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.
لە تەمەنی چوار ساڵیدا لەبواری شانۆدا کاریکردوە.
ساڵی 1997 بۆتە بێژەر لەکەناڵی خاک تیڤی لە سلێمانی ، پاشان بۆتە بێژەری کەناڵی ئاسمانی کوردسات.
ناوبراو بەشی ئامار و کۆمپیوتەری کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی تەواو کردوەو جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەری خانەی سمۆرە بووە لە سلێمانی.
لەیلا دوو جار ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە لە یەکەمیاندا کورێکی هەیە بەناوی کامۆ کە تەمەنی 15 ساڵانە.
پاشانیش ژیانی هاوسەریی لەگەڵ رۆژنامەنوس (هاوار مستەفا خان)دا پێکهێناوە.
پاشنیوەڕۆی 29-12-2008 لە کەشێکی گووماناویدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.