ئه‌نوه‌ر عه‌بدولره‌حمان عه‌بدولقادر (وه‌ستا ئه‌نوه‌ر)
ئه‌نوه‌ر عه‌بدولره‌حمان عه‌بدولقادر ناسراو به وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ، له ساڵی 1946 له خانه‌واده‌یه‌کی ره‌نجده‌ر له گه‌ڕه‌کی پاشا له هەڵەبجە دایک بووه ،هه‌موو وێستگه‌کانی ژیانی به ره‌نج و ماندووبوون و کاری زه‌حمه‌تی تاقه‌ت پڕوکێن به‌رێ کردووه ، رۆژانه له گه‌ڵ وه‌ستاو و به‌ناو کرێکاره‌کانی هەڵەبجە کرێکاری کردووه ودوای ته‌وابوونی کاره‌که‌ی له قوتابخانه‌ی شه‌و خوێندویه‌تی .
هه‌ر له منداڵییه‌وه به دوای پرسیا ره بێ وه‌ڵامه‌کانی جیاوازی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی دا عه‌وداڵ بووه، له‌دوای کۆده‌تای 14 گه‌لاوێژی 1958 وه‌ک کرێکار‌و وه‌ستایه‌کی هوشیار په‌یوه‌ندی به ریزه‌کانی حیزبی شیوعی یه‌وه کردووه ، رۆڵی هه‌بووه له نه‌قابه‌ی کرێکاران . له کۆتایی شه‌سته‌کان دا بوو به وه‌ستاو بهنایهکی لێهاتوو، به سه‌لیقه و توانا‌و ئه‌زمونی خۆی رۆڵی دیاری هه‌بووه له دروست کردنی چه‌ندان خانوو و بیناو دامه‌زراوی خزمه‌ت گوزاریی هەڵەبجە . له 1970 دا ده‌رکی به‌وه‌کرد ،حیزبی شیوعی بووه به هاوپه‌یمانی حکومه‌تی عێراق ، له لایه‌کی تریشه وه پارتی دیموکراتی کوردستان وشۆڕشی ئهیلوول سێبه‌ری وڵاتێکی داگیرکه‌ربوو ، ئه‌و هاو کێشه سیاسی یه ئاڵۆزه بوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵامی تر ، وه‌ک چه‌پێکی هوشیار په‌یوه‌ندی کردووه به کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستانه‌وه .
دوای هه‌ره‌س وه‌ستا ئه‌نوه‌ر رۆڵی سه‌ره‌کی له هه‌ڵه‌جه‌و شاره‌زوور هه‌بووه وچه‌ک و ئامێری تایپی له سه‌ید ساد قهوه له ژێر دار‌و ته‌خته دا حه‌شارداوه‌و گهیاندویه تی به یه‌که‌م مه‌فره‌زه‌ی سه‌ره‌تایی . له ساڵی 1977 ، (ب .ح ) ی ره‌نجده‌ران ،به‌هۆی جاسوسێکهوه ، له خاڵێکی پشکنینی هه‌ڵه‌بجه ده‌سگیرده‌کرێت ، (ب.ح) له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دا ، وره‌ی ده‌روخێ و ناوی وه‌ستا ئه‌نوه‌ری لێپرسراوی رێکخستنه نهێنیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو که‌مال ی شیخ محه‌مه‌د و عه‌بدوڵڵا وده‌یان کادرێکی کۆمه‌ڵه ده‌درکێنێ و به‌گرتیان ده‌دات .
له 5/5/ 1977 هێزێکی سه‌ر به ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری عێراق به ده‌بابه‌و مدهرهعهو چه‌ند جێبێکی سه‌ربازی، په‌لاماری ماڵی وه‌ستا ئهنوهریان له گه‌ره‌کی پیر محه‌مه‌د دا‌و ده‌سگیریان کرد ، له زیندانی ئیستخباراتی هه‌ڵه‌بجه‌وه گواستیانه‌وه بۆ ئیستخباراتی سلێمانی له ناو فرقه‌ی سلێمانی . پشکۆ ئه‌مین یه‌کێک له زیندانیه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه کردوه : ئێمه چه‌ند زیندانیه‌ک بووین له ئیستخباراتی سلێمانی ، بریتی بووین (له وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ی هەڵەبجە کۆمه‌ڵه ، تۆفیقی حاجی چایچی* هه‌ڵه‌بجه کۆمۆنیست ، خالید دلێری شاعیر برای شه‌هید مامۆستا جه‌عفه‌ر کۆمه‌ڵه ،عومه‌ر خانەقینی له زانکۆی سلێمانی ،ئه‌شره‌ف شه‌ره‌ف کۆیی ،ئازاد ره‌زا قوتابی به‌شی ئابوری زانکۆی سلێمانی ، پشکۆ ئه‌مین کاژ‌یک ). جه‌للاده‌کانی ئیستخباراتی سلێمانی ، هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی وده‌روونی یان له‌سه‌ر هه‌موو زیندانییه‌کان تاقی کردووه ( لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی قورس و هه‌ڵواسین وته‌وژمی ته‌زووی توندی کاره‌با)، زیندانییه‌کان هیچ نهێنیه‌کیان نه‌درکاند . به‌یانیان به خێرایی قفلی ده‌رگای ژووره‌که‌یان ده‌کرده‌وه‌و زیندانییه‌کانیان ده‌برد بۆسه‌ر ئاو وده‌بوایه ئه‌و سهتڵهی دانرابوو بۆ ئاوی خواردنه‌وه پڕیان بکردایه له ئاو‌و بیانگهیاندایا ژووره‌که‌یان ، ده‌بوایه به خێرایی ئه‌و سهتڵهی بۆ میزو پیسایی له ژووره‌که دا دانرابوو له گه‌ڵ خۆیان دا بیانبردایهته ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵیان بڕشتایه ، سه‌تڵه‌که‌یان ببردایه‌ته‌وه ژووره‌که . رۆژانه ناوی زیندانه‌کان ده‌خوێنرایه‌وه و ده‌بران بۆ لێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه نجه، هه‌ڵواسین به قولاپ ، به‌چه‌ند جۆرێک بوو، هه‌ڵواسین به قاچ سه روو خوار ،هه‌ڵواسین به ده‌ست ومه‌چه‌ک ، هه‌ڵواسین له پشته‌وه به قۆڵ ، زۆر جار جه‌لاده‌کان به‌شان زیندانییه‌که‌یان به‌رز ده‌کرده‌وه ، ههمووقورسایی جه‌سته‌ی ده خسته سه‌رشان و قۆڵی ، چه‌ند جه‌للادێک له‌کاتی ئه‌م ههڵواسینهدا ، به کێبڵ هه‌موو جه‌سته‌ی زیندانه‌که‌یان داده‌گرته‌وه ، جه‌سته‌ی زیندانه‌که وه‌ک جۆلانیه به هه‌ڵواسراوی به‌م لاو ئه‌ولادا دهخولاندووه ، زۆرلهزیندانیهکان به‌رگه‌ی ئه‌م جۆره ئه‌شکه‌نجا نه یان نه‌ده‌گرت ، ده‌بوورانه‌وه و نیوه مردوو ده‌بوون . دواتر زیندانییه‌که‌یان فڕێ ده‌دایه رێره‌وه‌که بۆ ئه‌وه‌ی زیندانییه‌کانی تر بیبینن و له رووی جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌وه تێک بشکێن ، دوای ماوه‌یه‌ک جه‌للاده‌کان ئاویان به‌سه‌ر زیندانیه‌که‌دا ده‌کردو جارێکی لێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌کانیان له گه‌ڵ ده‌کرده‌وه . ئێواره‌یه‌کیان پشکۆ له به‌رپه‌نجه‌ره‌که وه‌ستابوو ،سه‌یری یاریگاکه‌ی ئه‌و به‌ری ده‌کرد،وه‌ستا ئه‌نوه‌ر چووه نزیکی و به روویه‌کی خۆشه‌وه سه‌یری پشکۆی کرد،پشکۆ وتی :- کاک ئه‌نوه‌ر ده مناسیت وتی :-نه‌ء پشکۆ وتی :- من تۆ ده‌ناسم ، به منداڵی ته‌مه‌نم 9ساڵ بوو، تۆم دیوه ، شێوه‌ی ئه‌وسای تۆم له یاده ، ماڵتان له خوار کاره‌باکه وه بوو ، به‌رامبه‌ر به‌باخی گشتی ،ماڵی حاجی ناجی و کاک مه‌حمودی کاره‌با لهولاتانهوه بوو ، ماڵی سیروان جاف و کیسرا جاف له سوچی ئه‌وسه‌ری ماڵه‌که‌تانه‌وه بوو. وه‌ستا ئهنوروتی :تۆ کوڕی کێیت ؟ کوڕی فڵان که‌سم ،ماڵمان لای مزگه‌وته‌که‌ی ته‌کیه وه بوو. وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ده‌ستی خسته سه‌رشانم و وتی: ئێمه له نهنکتهوه کهسو کاری یه‌کترین . له‌وکاته‌دا وه‌ستا ئه‌نوه‌ر ، بانگی تۆفیقی حاجی چایچی کرد ،وتی : -تۆفیق پشکۆ کوڕی مامه شێخه، ئامۆزای له‌تیف ی هاوڕێته جه‌لاده‌کان هه‌موو جۆره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌یان له‌سه‌ر وه‌ستا ئه‌نوه‌ر تاقی کردوه ، هیچ نهێنیه‌کی نه‌درکاندبوو ،رۆژێکی تر ، وه‌ستا ئهنوهریان برد‌و نه‌یان هێنایه‌وه. ده‌مه‌و ئێواره‌که‌ی ده‌رگای ژووره‌که‌یان کرده‌وه‌و زیندانییه‌کانیان برد بۆسه‌ر ئاو ، زیندانییه‌کان جه‌سته‌ی نیوه مردووی وه‌ستا ئهنوهریان بینی له به‌ر خۆره‌تاوه‌که فڕێ درابوو،ئه‌وه‌نده‌یان ئه‌شکه‌نجه دابوو له هۆش خۆی چووبوو، سه‌ریان تاشی بوو ، به گویزان پێستی سه‌ریان قاش قاش کرد بوو، شه‌کریان به‌سه‌ردا کردبوو ، مێرووله‌یان خسته بووه سه‌ر برینه‌کانی و به نایلۆن سه‌ریان به‌ستن بوو ،بێ خواردن وبێ ئاو. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ وه‌ستا ئهنوهریان هێنایه‌وه ، ئازاری به سوێی برینه‌کانی سه‌ری وگازی مێرووولهکان وتینی گه‌رمای خۆره‌تاوی حوزه‌یران ، جه‌سته‌ی بێ هیزوههناسهی ته‌نگ و سست کردبوو ، ره‌نگ به روویه‌وه نه‌مابوو ، به‌ڵام وه‌ک جاران به وه‌ره‌و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه هه‌ڵوێستی به‌رگریه‌کی وای نواندبوو ، هه‌موو ئیعترافه‌کانی (ب.ح ) به‌تاڵ کردبوه‌وه ، جه‌للاده‌کانی ئیستخبارات ، له به‌رده‌م ورهوئیرادهی وه‌ستا ئه‌نوه‌ر دا هه‌ستیان به که‌می و شه‌رمه‌زاری کرد بوو، پێیان وتبوو : -به زیندووی له ده‌ستمان ده‌رناچیت . دوای ماوه‌یه‌ک (ئه‌شره‌ف و ئازاد ره‌زاو خالید دلێرو پشکۆئهمین) ئازادکران ،پشکۆ له‌سه‌ر داوای وه‌ستا ئه‌نوه‌ر سه‌ردانی ماڵی داده حه‌پسه‌ی خوشکی کرد له گه‌ره‌کی کارێزه وشک و را سپاردهکهی وه‌ستا ئه‌نوه‌ری پێ گه‌یاند. دوایی وه‌ستا ئهنوهریان گواسته‌وه بۆ هه‌یئه‌ی خاسه‌ی که‌رکوک ، جه‌للاده‌کان له‌وێ هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیان دا ، به ئاسن ئێسکی هه‌ردوو ده‌ستی و قاچه‌کانیان شکاند ، هیچ سه‌ره داوو شهیهکیان چنگ ناکه‌وت، به‌ده‌م ئازرێکی بهسوێوه له 30 / 6 / 1977 رۆحی سپارد . عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود سه‌رچاوه : 1-عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود :دیدارێک له گه‌ڵ شیخ عه‌لی برای شه‌هید وه‌ستا ئه‌نوه‌ر. 2-پشکۆ ئه‌مین :تاڵێک له بیره‌وه‌ری زیندان و یادکردنه‌وه‌ی قاره‌مانێکی کورد له‌ساڵی 1977 له ئیستخباراتی فرقه‌ی سلێمانی ، فه‌یس بووک. 3-چه‌ند زانیارییه‌کی عهزیزرهشید عه‌زیز 4-چه‌ند زانیارییه‌کی شه‌ریف که‌شکۆڵ برازای شه هید وه‌ستا ئه‌نوه‌ر .
ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود