داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

جوانڕۆ جوانڕۆ ناوێکی کۆنە بۆ ناوچەیەک پێکھاتوو لە شارستانەکانی جوانڕۆ (قەڵای جوانڕۆ)، ڕوانسەر، بەشێک لە پاوە، سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی کوردستانی ڕۆژھەڵات.

Javanrud.jpg

سەد لە سەدی خەڵکی جوانڕۆ کورد و لە ئێلی جافن.

جوانڕۆ لە باکوورەوە لەگەڵ پاوە، لە باشوورەوە لەگەڵ سەلاسی باوەجانی، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕوانسەر و لە ڕۆژاوایەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ھاوسنوورە.

شاری جوانڕۆ بە زێدی ئێلی جاف ناس دەکرێت. دانیشتوانی شارستانی جوانڕۆ موسڵمان و سوننین.

جوانڕۆ

یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کرماشانی خۆرهەڵاتی کوردستانە. شاری جوانرۆ کەوتوەتە داوێنی چیای شاهۆ، ماکوان، ساراوەن و بەنیگەز. شاهۆ جوانیەکی بێ وێنەی بەخشیوە بە شاری جوانرۆو.پێشتر لەناو شاری جوانرۆ رووبارێک ئەگوزەرا، بەڵام بە هۆی گەورە بوونی شار، ئیستا ئەو رووبارە نەماوە. کەش و هەوای لە وەرزی زستان، سەرماو سۆڵە بەڵام لەهاوین فێنک و خۆشەو شوێنی گەشتو سەیرانە. خەڵکی جوانرۆ جافن و تیرە گەورەکانی عێلی جاف سەرەتا لەم ناوچەیە بوون. تیرە بە ناو بانگەکانی عێلی جاف کە ئیستا لە ناو جوانرۆ دەژین بریتین لە: باوەجانی،وەلەد بەیگی، کلاشی، ئیمامی، قوبادی، ئێناخی، تاوگۆزی و کۆکۆیی.

-جوانرۆیەکان هەمیشە لەگەڵ حوکومەتی ناوەندی شاهەنشاهی ئیران ناکۆک بوون، بۆ نموونە لە ئەنجامی کوشتنی حەمە سەعید سانی هەورامی، فەرهاد میرزای مامی ناسرەدین شای قاجار، فەرمانی بە عەلی ئەکبەر خانی شەرەفولمولک حاکمی جوانرۆ دا ئەشکەنجەو ئازاری جوانرۆیەکانی بدات. جوانرۆیەکان هێزێکی پێنج هەزار کەسیان بە فەرماندەیی حەبیبوڵا خانی باوەجانی، روستەم بەیگی و وەڵەد بەیگی دروست کرد بۆ هێرش کردنە سەر قەڵای جوانرۆ کە مەڵبەندی حوکمرانی بووە.


درێژەی بابەت