مولازم سەید کەریم

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:٣٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناوی کەریم رەسوڵە. ساڵی 1949 لە گوندی هاودیان لە ناوچەی رواندز هاتۆتە دنیاوە. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە رواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی 1972 بۆتە ئەفسەر. مولازم سەید کەریم لەسەردەمی خوێندکاری...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ناوی کەریم رەسوڵە. ساڵی 1949 لە گوندی هاودیان لە ناوچەی رواندز هاتۆتە دنیاوە.

پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە رواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی 1972 بۆتە ئەفسەر.

مولازم سەید کەریم لەسەردەمی خوێندکاریدا پەیوەندی بە یەکێتیی قوتابیان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1974 کە شەڕ لە کوردستاندا دەستیپێکردەوە، بۆتە پێشمەرگە و لەهێزی (سەفین)دا کراوە بە ئامر بەتالیۆن.

پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول چۆتە سوریا و کاتێکیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا، ئەم لاوە، هاوڕێ لەگەڵ دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا گەڕاوەتەوە کوردستان و هێندەی نەبرد، لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی خۆی کرا بە فەرماندەی هەرێمی حەوتی باڵەییان و پاشان بەئەندامی مەکتەبی عەسکەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ئەم فەرماندە هەڵکەوتووە بەشداریی لەچەندین داستانی گەورەدا کردووە و سەرکردایەتی چەند نەبەردێکی تریشی کردووە لەوانە داستانی شێنێ، داستانی قەڵا سنج، قەندیل، مامەندە، دەشتی هەولێر، هیران و نازەنین، کەڵکی باڵەییان و چەند داستانێکی تر.

مولازم سەید کەریم لە هەڕەتی چالاکی و بەخششی شۆڕشگێڕانەیدا بوو کە رۆژی 15-09-1984 و بەپیلانێکی داڕێژراوی دوژمنانی کورد لە ناوچەی تاسڵوجە لەلایەن جاشەکانی حەمەی حەسۆل شەهید کرا.