ئاری بابان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناوی تەواوی عومەر عوبێد عەبدولقادر ناسراو بە ئاری بابان، لە ساڵی 1953 لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی زێوییە لەدایکبووە.

7881.jpg

ئاری بابان ھەر لە منداڵییەوە بە لمی قەراغ ڕووباری خاسە و بە تەباشیر لەسەر شەقام و دیوارەکان وێنەی کێشاوە.

ساڵی ١٩٧٢ لە ھۆڵی ئیمام قاسم یەکەم پێشانگای ھاوبەشی خۆی، لەگەڵ گارا ڕەسووڵ و ئەیووب شەریف کردووەتەوە.

ساڵی ١٩٧٦ کۆلێژی ئاداب، بەشی زانستی کتێبخانەکانی لە زانکۆی موستەنسریە تەواو کردووە.

خاوەنی زیاتر لە ١٥٠ پێشانگای ھاوبەشە لە شارەکانی هەولێر، کەرکووک، سلێمانی و دھۆک، ھەروەھا ١٢ پێشانگای تایبەتیش لە دەرەوەی کوردستان.

ئاری بابان بەڕێوبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی و لێپرسراوی پێشووی لقی کەرکووکی ھونەرمەندانی کوردستان بووە.

لە کۆتایی مانگی سێی 2008دا بەهۆی سووتانی ماڵەکەیەوە زیاتر لە 100 تابلۆی سوتا و بەم بۆنەیەوە ئاری بابان بەشێکی گەورەی ئەرشیفی هونەری خۆی لەدەست چوو.

ئاری بابان کاتژمێر چواری بەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دوای سێ ڕۆژ لە نەشتەرگەریی مێشک (لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا) و دە ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەھۆی وەرەمێک لە سەریدا، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی لە سلێمانی بەخاک سپێردراوە.

Ari babam.jpg