ئومێد ئاشنا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0001 (65826).jpg
26904127 .jpg

لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر و ئایینپەروەر لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1955 لەدایکبووە.

ساڵی 1978/1979 پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە شاری هەولێر تەواوکردووە، و لەناوچەکانی قەرەداغ، دوکان، دەربەندیخان و پاشان ناوشاری سلێمانی مامۆستا بووە.

لە ساڵی 1978ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە. لەسەر داوای خۆی لە ساڵی 1994 دا خانەنشین کراوە، تاکوو دەرفەتی تەواوی هەبێت بۆ خزمەتکردن لەبواری ساغ کردنەوە و کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری نەتەوەی کورد.

323880838 .jpg

ساڵی 2000 کۆچی دوایی کردووە.

مامۆستا ئومێد پڕۆژەیەکی ئەدەبی بەدەستەوە بوو بەناوی (پڕۆژەی سەد کتێبی کوردی) ، توانی نزیکەی 70 پەڕتووک و نامیلکەی لێ چاپ بکات، بەڵام بەژمارەی کەم بەهۆی بێتوانایی ماڵی، سامانێکی ئەدەبی زۆری جێهێشتووە بەڵام زۆربەیان دەستنووسن.

272069573 .jpg

لە ڕۆژی 16-01-2000 دا لەتەمەنی 45 ساڵیدا، کاتێ کە تەواو سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەدەبی بووە، کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان لە سلێمانی نێژراوە.

ژمارەیەکی زۆر دەستنووس و 3 جگەرگۆشەی بەناوی (سیامەند، سایە و، شاد) لەپاش بەجێ ماوە.

ناوی هەندێک لە بەرهەمەچاپکراوەکانی

ئەم بەرهەمانەی لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاوبوونەتەوە:

بەرهەمەکانی:

  • ڕەشید نەجیب: ژیان و بەرھەمی.
  • ئەشکی باوان: بەرھەمە بڵاونەکراوەکانی کامەران موکری.
  • پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 1: دوو بەرگ لە ٩٠٠ لاپەڕەدا.
  • پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێ بە ژیان و بەرهەمەکانی - بەرگی 2
  • دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی - ٢٠٠٣.
  • ئیسماعیل حەقی شاوەیس (ژیان و بەرھەمەکانی).
  • بارانی سلێمانی.
  • پیرەمێردی ڕۆژنامەنووس.
  • پەریزادەی ھەوری سپی: سۆز و پەخشان.
  • پەلکە زێڕینە: نووسینی جیھانی.
  • حەسەن فەھمی بەگی جاف: نووسین و وەرگێڕاوەکان.
  • خەڵوەت: لاوانەوەی رۆحێکی کوژراو.
  • دیارییەک بۆ یادی سەدویەک ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی.
  • دیوانی بێکەس.
  • دیوانی شێخ رەزای تاڵەبانی.
  • ڕەفیق حیلمی و سەرەتای ڕەخنەی زانستیی لە ئەدەبی کوردیدا: لێکۆڵینەوە.
  • سەیدا ساڵح یوسفی ئەدیب و تێکۆشەر لە یادی پانزە ساڵەی شەھید...
  • شێوە و ناوەڕۆک.
  • عەبدوڵڵا جەوھەر، رۆژگارێکی ئەدەبیی کوردی (١٩٢٠ — ١-٦-١٩٨٢).
  • گۆران: نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانی.
  • گۆڤاری بانگی کورد.
  • گەشتەکەی فرەیزەر بۆ کوردستان و میسوپوتامیا ساڵی ١٨٣٤.
  • محەمەد پاشای جاف ١٨١١-١٨٨٠.
  • موفتی پێنجوێنی.
  • نامۆبوون لە شیعرەکانی نالیدا: لێکۆڵینەوە.
  • نەورۆز لە نێوان ئەفسانە و راستی مێژوودا.
  • کێشەی پاکژبوونەوە لە شیعرەکانی مەولەویدا: لێکۆڵینەوە.
  • یاداشتەکانی پیرەمێرد.
322539916 .jpg