توما توماس

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

تۆما تۆماس ناسراو بە ئەبو یوسف (باوکی جۆزیف)، سیاسەتمەدارێکی کۆمۆنیستی کلدانی بوو لە دژی ڕژێمی ئێراقی لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا.

Toma Tomas.jpeg

تۆما تۆماس لە ساڵی 1924 لە خێزانێکی ئایینی مەسیحی کاسۆلیکی لە شارۆچکەی ئەلقۆش لە لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە دایک بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە موسڵ و خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە، دواتر چووەتە… شاری کەرکووک و لە کۆمپانیایەکی نەوت کاری کردووە، لەوێش لە ساڵی 1950 پەیوەندی بە حزبی شیوعی عێراقەوە کردووە.

لە ساڵی 1980 هەڵاتووە بۆ سوریا و لە 15-10-1996 لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد، سەرەتا لە گۆڕستانی کلدان لە دهۆک بەخاک سپێردرا، لە ساڵی 2010 تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ زێدی خۆی ئەلقوش.

1380388 .jpg
براکەی تا ئەمڕۆش میراتەکەی هەڵگرتووە، سەرکردایەتی لقی ئەلقوشی حزبی شیوعی عێراق دەکات.
براکەی تا ئەمڕۆش میراتەکەی هەڵگرتووە، سەرکردایەتی لقی ئەلقوشی حزبی شیوعی عێراق دەکات.