جەمال نەبەز

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
JAMALNABAZ.jpg

لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.

- لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.

- لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردوو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.

- لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.

- ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.

- لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.

- لەساڵی 1970-1979 لەزانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە.

- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.

ABAZ.jpg

- لە ساڵی 1962 کە کوردستانی جێهێشتووە بەهیچ جۆرێک نەگەڕاوەتەوە.

لە رۆژی 11-11-2018 لە شاری بەرلین بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە لە نەخۆشخانەدا خەوێندرا و، دوای چەند رۆژ لە خستنە نێو کۆماوە بەهۆی هەناسەتەنگبوونەوە، رۆژی 08-12-2018 لە تەمەنی 85 ساڵیدا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

بابەتە پەیوەستکراوەکان

پەرتووکەکان

وێنەکان

بەڵگەنامەکان