سەلام ناوخۆش

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
621180Image1.jpg

سەلام ناوخۆش بەکر

نووسەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ

لە ساڵی 1966 لەدێی زێبارۆک لەدایکبووە،لەساڵی 1969ەوە هاتوونەتە هەولێر،خوێندنی سەرەتایی لە 1- 3 لەسەرەتایی زاگرۆس و لە 4 - 6 لەسەرەتایی مەولەوی تەواو کردووە.

قۆناغی ناوەندی لە (قوتەیبە) تەواو کردووە،ئامادەیی لە هەڵمەتی کوڕان تەواو کردووە.

لەساڵی 1990 بەکالۆریۆسی بەشی ئینگلیزی لە ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە،لەساڵی 1996 لە هەمان بەش ماستەری تەواو کردووە.

لەساڵی 1996 هەتا کۆتایی 2003 لە بەشی ئینگلیزی ئادابی دهۆک مامۆستا بووە،لە 2004ەوە مامۆستا بووە لە بەشی ئینگلیزی پەروەردەی بنیات زانکۆی سەڵاحەدین.

بۆ خوێندنی ساڵی 2000 - 2001 لە زانکۆی مالیزیا لە فەلسەفەی ئەدەب لە دکتۆرا وەرگیراوە.

نازناوی زانستی: لە 30-06-1996 مامۆستای یاریدەدەر، لە 20-01-1999 مامۆستا، لە 20-03-2007 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.

پ. ی سەلام ناوخۆش بۆ دواجار چاوی لێکنا و لە رۆژی 23-12-2021 لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و قەلەمەکەی خامۆش بوو.


بابەتە پەیوەستکراوەکان.

عائیشە بوکێکی شەش ساڵان نەبووە!