ئازاد سلێمان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0024555.jpg

لە ڕێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ لەیلا قاسم لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لەگەڵ هەریەک لە حەسەن حەمە ڕەشید، جەواد هەمەوەندی و نەریمان فوئاد مەستی. لەلایەن ڕژیمی بەعسەوە لە بەغدا لەسێدارە دران.

ئازاد سلێمان میران ناسراو بە (ئازاد میران)، لە ساڵى ١٩٤٨ لە قەزای شەقڵاوە لەدایکبووە، قوتابى بەشى کوردى زانکۆى بەغدا و کادیرێکى دیار و چالاکى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کوردستانەوە کردووە. لە ڕێکەوتى ١٣ی ئایاری ١٩٧٤ لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانى لە شاری بەغدا لە سێدارە دەدرێن.

ئازاد سلێمان میران بایز بەگ لە ساڵی ١٩٤٨ لە قەزای شەقڵاوە لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر لەدایکبووە، ناوبراو تا کۆتا قۆناغی زانکۆی خوێندووە. دایکى ناوى حەلیمە زوبێر بووە.

121126.jpg

ئازاد میران لە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەکات، لە ساڵی ١٩٦٨ ناچێتە زانکۆ و پەیوەندی بە هێزی باڵەک دەکات و دەبێتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٠ بە فەرمانی حزب، پێناسێکی نوێی بۆدەکرێت و دەچێتە شاری بەغدا و دەبێتە قوتابی بەشی کوردی لە زانکۆ. هەر لەگەڵ چوونی بۆ زانکۆ لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵانى جەواد موراد، نەریمان فواد، لەیلا قاسم تۆڕێکی قوتابیان دروست دەکەن و سەرقاڵی کاری رێکخراوەیی دەبن.

لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ هەڤاڵانى بڕیاری ئەنجامدانى دوو چالاکی دەدەن لە شاری بەغدا، جەواد موراد لە رێگەی لەیلا قاسم کەلوپەل و پێداویستیەکانی ئەم چالاکییە دەگەیەنێتە ئازاد میران و هەڤاڵەکانى.

لە ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ لە دوو شوێنی جیاوازی شاری بەغدا چالاکییەکان بە سەرکەوتوویی ڕادەپەڕێنن، بەڵام هەر لە هەمان رۆژ و کاتژمێر یەکی شەو هەریەک لە لەیلا قاسم، ئازاد سلێمان، نەریمان فواد، حەسه‌ن حەمەرەشید، جەواد موراد دەستگیر دەکرێن و دوای چەند ڕۆژێک لە زیندانی و ئەشکەنجە لە رێکەوتى ١٣ی ئایاری ١٩٧٤ لە سێدارە دەدرێن.[١]

  1. سەرچاوە:partipedia