ئەشکەوتی جاسه‌نه
ئەشکەوتی جاسەنە بە دووری 50کم دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری سلێمانییەوە، دەکەوێتە ناوچەی سورداش، لەسەر ڕێگای سلێمانی - دووکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، بە بناری چیایەکی گەورەوەیە.
پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی 1923، شێخ مەحموودی حەفید ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم ڕۆژنامەی تێدا بڵاو کردەوە بەناوی بانگی حەق لە 28-03-1923.
ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه ناسروه به ئه‌شكه‌وتی شێخی نه‌مرو ئێمه له‌ساڵیادی رۆژنامه‌ی بانكی حه‌ق دا داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێم چابخانه‌كه‌ی شێخ مەحموودی حەفید بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه و خزمه‌ت گوزاری بۆ دورست بكه‌ن و وه‌ك شوێنه‌وارێكی گه‌شتیاری و مێژووی بیناسێنن و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ش بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه گونجاوه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له 28-03-1923 له‌ناو ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه‌دا یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (بانگی حەق) بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی شۆڕشی كورده‌و به یه‌كه‌مین ئۆرگانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد له‌مێژووی نوێ‌دا داده‌نرێت و ده‌رخستنی روویه‌كی شارستانی جوڵانه‌وه‌كه‌ی شێخ مەحموودی حەفید بووه .