جۆلەمێرگ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

6547nload (4).jpg

جۆلەمێرگ یان هەکاری شارێکە لە باکووری کوردستان و ناوەندی ئیداری پارێزگای هەکارییە.

زۆرجار پێی دەوترێت کۆلەمێرگ . هەردوو ناوی چۆلەمێرگ و هەکاری ناوێکی زۆر مێژوویین. چۆلەمێرگ ناوی شارەکە و ناوەندی هەکارییە، بەڵام هەکاری ناوی ئەو میرنشینییەیە کە لە زۆر ناوچەدا هەیە. ناوچە و شارەکانی پەیوەست بەو میرنشینە بریتین لە: شیکەفتان ، شیوێلان ، ماسێرۆ ، سیوارتان ، کەمێربورچ ، شنۆ (کۆلەمێرگ)، چاڵ ، سندی ، ئێرتوشی ، تەیارە جەر و تەیارە جۆر ، حەمیدییە ( خۆشاب )، گەڤەر ، ئۆرامار , شەمزینان , ئێلکە , شاتاخ , میکیس , وان , کارچیکان , نۆردوز , ئێباخە , مەحمودییە ​​(سارای) , خاڤاسۆر , ئارچاک , تیمار و ئێسپۆرکان ئێردیش , بێرگیری , دوزەسپی , ئێلێشکیرت , مێناپەرت , سێلماس و سورمێلی .


ناوی یەکەم

ناوی هەکاری لە وشەی هێکارەوە هاتووە کە ناوی هۆزێک بووە کە لە سەدەی دەیەمدا لەو ناوچەیەدا ژیاوە. ناوی جۆلەمێرگ ناوی ناوچەیەکە لە هەکاری و ئەم ناوە لە سەردەمی مەملوکەکاندا هاتووە . ناوەکە بە زمانی ئەرمەنی "ئیلمار"(Ilmar) و بە زمانی سریانی "گولارماک"ە(Gularmak).


مێژوو


شەرەفخانی بەدلیسی لە شەرەفنامەدا دەڵێت دامەزرێنەر شاری هەکاری باوک و باپیرەی شەمسەدین بووە . هەکاری لە ژێر دەستی شازادەی گەورەی کورد سەڵاحەدینی ئەیووبی بووە . پاشان مەلیک کامیل ئەیوبی حوکمی کردووە ، دواجار لە ساڵی ١٢١٨ی زایینی، هەکاری کەوتە ژێر کۆنترۆڵی مەلیک عەدیلی .

یەکەم فەرمانڕەوای ئەو بنەماڵە لاوەکییەی کە شەرفنام ئاماژەی پێدەکات، یەزدان شێرە (کە بە عەرەبی پێی دەوترێت عیزەدین شێر)، کە لە ساڵی ١٣٨٧ قەڵای وانی لە دژی تەیموری لەنگی گرت .

لە نێوان ساڵانی ١٤٦٠ بۆ ١٤٦٥ی زایینی قویونلییەکان (Qere Qoyûnliyan) هەکارییان داگیرکرد و فەرمانڕەواکانی هەکاریان دوورخستەوە. بنەماڵەی کوردانی دۆنبولی ئەوان فەرمانڕەوایییان کردو هەکاریان داگیرکرد . بەپێی ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام ، دۆمبولیەکان بە یارمەتی ئەققۆیونلیەکان( Aqqoyûnliyan) ، قەڵای بایێ (Bayê) لە شەمزێنان لەگەڵ بەشێک لە هەکاریان گرت.

دواجار بەشێک لە ئاشوورییەکانی هەکاری یارمەتی میر ئەسدەدین چەنگزەرین (Mîr Esededînê Çengzêrîn) کە یەک لە میرەکانی ناوچەی هەکاری دەبێت. میر ئەسەدەدین هێزێکی لە کورد کۆکردەوە و چووە خزمەتی فەرمانڕەوای میسر. دواجار میرئەسەدەدین خۆیی و هێزەکەی گەڕایەوە بۆ هەکاری ئەمجارە بەهێزێکی زۆرەوە بە شەڕ هەکاری لە دۆنبوڵیکان وەرگرتەوە و جارێکی دیکە میراتی باوک و باپیرەی دەستکەوتەوە.