جەلادەکەی زیندانی ئامەد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مانو بەرزنجی

Necmettin-buyukkaya-3.jpg

عەبدوڵڵا کاهرامان جەلادەکەی زیندانی ئامەد سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 1984.

شوێن زیندانی ئامەد.

ئیدارەی زیندانی ئامەد بۆ زیادکردنی فشارەکانی دووبارە و سەپاندنی جل و بەرگی یەکپۆشی. کە ئەم جلوبەرگەی زیندانی ئامەد لە جلوبەرگی نەخۆشخانەی دەروونێکان دەچوو، پێیان دەگووت (جلی شێتەکان) لە کەتان دروستکرا بوو رەنگی شێنی تۆخ، کاربۆنی و پاشان کاڵ بووبێتەوە وەها بوو ڕەنگەکەی.. ئەوان بەدوای گاڵتەجاڕی و سوکایەتی و ئیستفزازی نوێدا دەگەڕان.

بۆیە داوا لە - نەجۆ (نەجمەدین بیووک کایا)دەکەن کە لەئینسکلۆپیدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شەهید سەڵاح ناسراوە کاک نەوشیروان مستەفا لە هەردوو کتێبی خولانەوە لەناو بازنەدا و بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ئاماژە بە دڵسۆزی و بەناوەکەی دەکات.

گفتوگۆی نێوان جەلادەکەی زیندان ئامەد (عەبدوڵڵا کاهرەمان) و نەجمەدین بیووک کایا

جەلاد عەبدوڵڵا کاهرەمان بە نەجۆ شەهید سەڵاح دەڵیت:

نەجەدین گوێبگرە، پێشتر ئاگادارم کردیتەوە، پێویست ناکات بەردەوام بیت. ئەگەر جلەکە لەبەر بکەیت دەستت لێ نادەم، بەڵام ئەگەر بڵێیت لەبەری ناکەم و بەردەوام بیت لە بەرخۆدانەکەت، هەر لێرە دەتکوژم...

وەڵامی نەجۆ (نەجمەدین بیووک کایا) شەهید سەڵاح بۆ عەبدوڵڵا کاهرەمان.

نەجۆ (نەجمەدین بیووک کایا) دەڵێت:

جەنابی (عەبدوڵڵا کاهرەمان)دڵنیام لێرە دەمکوژێت. بەڵام هەرگیز ئەمە لەبیر مەکە، من تەسلیمی ئیرادەی ئێوە نابم.

من لە تۆ ناترسم، من لە مەرگ ناترسم. دواجار لە 24-01- 1984 لە دوایی مانگرتن لە خواردن لەژێر ئەشکەنجەدا شەهیدی دەکەن.

ئەم بەسەرهاتە لەلایەن هاورێی زیندانی نەجۆ (نەجمەدین بیووک کایا) گێراوەتەوە لە دوایی ئازادکردنی بەناوی میرڤان نەسیم (Mervan Nasim )