جەنەڕاڵی پایز و یادێکی، حەفتاو حەوت
نووسینی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
پایزی 1975 حسین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ، له ئاماده‌یی سلێمانی ، محەمەد عومەر عوسمان (ژەنەڕاڵی پاییز)ی پێناساندم ،بووین به هاوڕێی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێب ، سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بووین ،ناو به‌ناو شیعرمان ده‌نوسی و بۆ یه‌کتریمان ده‌خوێنده‌وه.
ماڵی محه‌مه‌د له خانوه‌کانی کارگه‌ی جگه‌ره بوو ، ماڵی ئێمه‌ش لای شێخ مستەفا بوو، لە گەرەکی بەرانان ، لە نزیک گردی رەعایەو گردی ئەندازیاران ، هەردووکمان هاتوو چۆی ماڵی یه‌کتریمان ده‌کرد .
( قژی زەرد بوو بە گەڵای پایز )
محەمەد گه‌نجێکی هێمن و بێ ده‌نگ و مه‌نگ بوو ، له جیاوازییه چینایه‌تیه‌کان ده‌دواین ، عاشقی هۆنراوه‌کانی ( ئادگار ئاڵانپۆ و بۆدلێر و پۆشکین وجەمال شارباژێری) بوو ، خاوه‌ن ده‌روونێکی په‌پوله ئاسای ناسک و جوان و به‌هه‌ڵوێست بوو.
توخنی دنیای سیاسه‌ت نه‌ده که‌وت ، ناو به‌ناو هۆنراوه‌ی بۆ جوانی سیحری رۆمانسیه‌تی ئه‌و کچه قژ زه‌رده‌ی ئالوده‌ی بوو دەنووسی و بەدەنگی خۆی بۆی دەخوێندمەوە.
ئەو کچەی لێ ی دابڕو ون بوو ، قژە زەردەکەی لای ئەو ببوو، بە هێمای گەڵای زەردی پایز .
محه‌مه‌د بێ سنوور چووبوه خه‌ڵوه‌تی شیعره‌وه ، شیعری کرد به هه موو زه‌مه‌نه‌کانی ته‌مه‌نی ، لاپەرەی هەموو یاده‌وه‌رییه‌کانی .
له عيشقی بە ئاکام نەگەیوو و رۆمانسیەتی شیعردا ، به جۆرێک چووبووە دنیای شیعرەوە، هەموو ساتەکانی ژیانی نامۆیی وغوربهتی قژ زەرد بوو .
به‌دوای عه‌شقی رۆحی ،ئەو کچە قژ زەردەدا عەوداڵ بوو ، تێك شکانی عيشق و دابڕان و نامۆیی ، محەمەدی کرد به‌و شاعیره‌ی , ده‌نگ و ڕه‌نگی قژزەردی ، لەگەڵای زەردی پایز دا ببینێتەوە. قژ زەرد و گەڵای زەردی پایز ،محەمەدیان کرد به جه‌نه‌ڕاڵی پایز.
هۆنراوه‌کانی بوو به دەنگ و ئاوازی رۆحیی و هه‌ست ونه‌ستی هەموو گەنجانی نیشتمان .
سنەوبەرەکانی رەعایە
له ساڵی 1977 له گەڵ محەمەدا ، لە سەرووی ماڵی خۆمانەوە ، بە ناو سنه‌وبه‌ره‌کانی رهعایه دا ، پیاسه‌مان ده‌کرد ، شیعرمان بۆ یەکتری دەخوێندەوە ، ئەو رۆژە تازە من ،ئەم سێ کۆپله شیعره نوسی بوو ،بۆم خوێنده‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دڵ بوو، لاپه‌ره‌که‌ی لێ وه‌رگرتم ، به‌ده‌نگی خۆی،، دووجار شیعرەکەی خوێندییه‌وه.
دابڕان
دوای چه‌ند ساڵێک ، هه‌ل و مه‌رجی شار ، به جۆرێک ئاڵۆز ودژوار بوو ، چەپۆکی رۆژگار ،هەریەکەمانی ،بە دوو جوگرافیای دوور لە یەک سپارد ، وەک دوو هێڵی تەریب ،له یه‌کتریی دابڕاین ، یه‌کتریمان نه‌بینییه‌وه.
گەرەکی ئیسکان
ئێوارەیەکیان له شه‌قامی سه‌رووی زانکۆی سلێمانی یه‌وه ، بە لای گه‌ڕه‌کی ئیسکان دا ، بە پیاسە رووەوە هه‌واری تازه ، هه‌نگاو م ده‌نا.
باڵی خەیاڵ بە جۆرێک رۆحی داگیر کردبوو ، تەنیا بەردەمی خۆم دەبینی ،به رێکه‌وت محه‌مه‌دم ، له به‌رده‌م دوکانێکی گه‌ڕه‌کی ئیسکان دا بینی ، جگه‌ره‌یه‌کی به ده‌سته‌وه بوو ، دوکەڵی جگەرەکەی دەکرد .بە گژ ئاسمان دا.
دوای هه‌واڵپرسین ، باسی مه‌رگی دایکی و ئازاری برا بچوکەکەی و خەمەکانی باوکی بۆ کردم .
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌کی بیره‌وه‌رییه تاڵه‌کانی دابڕانی قژزەردی بۆ باس کردم .
به هەمان عەشق و تێڕوانینی جاری جارانەوە ، بە زهردهخهنهپڕ لە بەرائەتەکەیەوە ، هه‌رسێ کۆپله شێعرەکەی ساڵی ١٩٧٧ ،( نیاز)،( چرپه )، (ئازار ) ی ،، لە یاد مابوو ، جارێکی تر بە یادی قژ زەرد رۆحی‌و گەڵای پایز ،شیعرەکەی بۆی خوێندمه‌وه :
1
- نیاز
- رۆژانێ بوو
- گۆی نیازم...به چپه
- ده‌ری ئه‌بڕی
- سکاڵای ئه‌م هه‌سته کپه
2
- چرپه
- چرپه‌ی کپم ...
- نیگایه‌کی تینوو بوو
- له ئامێزی .....
- شه‌وه‌زه‌نگێکی ...ره‌شه‌وه ...
- مرواری بوو ...... کێ ده‌یگاتێ....؟
- چووه‌ته ناخی ماسی یه‌کی
- سه‌رکه‌شه‌وه
3
- ئازار
- له یادمه بۆ دوا رؤژی به‌ختیاریی
- دڵ پارچه‌یه سه‌هۆڵی ئازار بوو
- که‌چی دایکم.....
- خوشک و برایی کرده خه‌ڵات
- بۆ ئاواتێ
- به‌دی نه‌هات