محەمەد عومەر عوسمان (ژەنەڕاڵی پاییز)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Ek8hnlkWMAIDJ6s.jpg

محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە.

خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوە.

محمد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکەیدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوەو تا ئێستا دوو ماستەر لەسەر شێعرەکانی وەرگیراوە لە چوار نامەی دکتۆرا وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار هاتووەو تائێستا شێعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندوو وەڕگێڕدراون.

محەمەد عومەر عوسمان لە 22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پایز لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دۆزرایەوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە کاتێک برایەکی محەمەد عومەر عوسمان چۆتە ماڵەکەی، بینیویەتی کە بە پانکەی ماڵەکەیەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە.

دەقی هۆنراوە بەناوبانگەکەی:

پایز بوو باران نم نم ئەباری

نیگای چاوانی پایزو مەستی

وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە

دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی

وێنەی دوو دڵ و تێرێکمان هەڵکەند

لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە

توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ

یان ئەویش سوتوی سەر گۆڕەکانە

بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز

تا نیگای ئەوم ھەردەم نیشاندا

ئەو نیگای لە سنگما ئەسوتێ

چەخماخە ئەدا لە ناخی گیانما

بە سۆز و یادی ھەواری باڵای

زستانی پار بو لە ڕێبەندانا

بەفری بەردەرگام كرد بە پەیكەری

تا تەزوی ئۆخەی بێنێ بە گیانا

0022140.jpg