حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک).jpg

حیزبی دێموکراتی کوردستان، (کورتکراوەی حدک؛ بە فارسی: حزب دموکرات کردستان‎) حیزبێکی سیاسیی کوردی لە ئێران بوو، کە بەهۆی ناکۆکی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦، بە فەرمی لە کۆنفرانسێکی میدیایی لە شاری هەولێر جیابوونەوەی خۆیان لەو حیزبە ڕاگەیاند. عەبدوڵڵا حەسەنزادە وەک سکرتێر هەڵبژێردرا .

خاوەنی هێزی پێشمەرگەی تایبەتی خۆی بوو لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ناوچە سنووریەکان جێگیرکرابوون.

ساڵی ٢٠١٦ بریکارانی ئێران بۆمبێکیان لە دەرەوەی بارەگای ئەو حیزبە لە ڕۆژی یادکردنەوەی لە دایکبوونی قاسملو تەقاندەوە ئەمەش بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکیان.

جارێکی دیکە ساڵی ٢٠١٨ کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای موشەکی بالستیکی دورهاوێژ بنکەی سەرەکی ئەم حیزبەی لە قەزای کۆیە بۆردوومان کرد کە بوو هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لە سەرکردایەتی و پێشمەرگەکان.

ئەم هێرشەی ئێران هاوکاتی لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی بوو لە ئێران، هێرشەکە کاردانەوەی ناوخۆی و جیهانی لێکەوتەوە و لە کۆبوونەوەی ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی باسکرا.حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەمەبەستی یەکگرتنەوە چەندین دانیشتن و دانوستانیان ئەنجامدا بەڵام سەرجەمیان بێ ئەنجام بوو.

ڕۆژی یەک شەمە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان واژۆیان لەسەر یەکگرتنەوەی هەروو حیزب کرد، لە ژێرناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.


ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان

قازی محەمەد لەلایەن ڕژیمی پاشایەتیی محەممەدڕەزا شاوە لە سێدارەدرا ئەحمەد تۆفیق لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراق بە شێوەیەکی گوماناوی شەھید کرا دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ لەلایەن دیپلۆماتەکانی ڕژیمی ئێران لە ئۆتریش تیرۆر کرا سادق شەرەفکەندی لەلایەن ڕژیمی ئێران لە ئەڵمانیا تیرۆر کرا.