خەبات عارف

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە زمانی خۆیەوە.

289705530 .jpg
270212569 .jpg

ناوی تەواوم: خەبات عارف مەعروف

بەپێی ناونووسین و ناسنامەیەک کە لە بەردەستی خۆمدا هەن، لە 06-10-1959 لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری سلێمانی و لە خانووی باوباپیرانمدا لە دایک بووم و ئەوەی کە دواتر گوێم لێ بووە و گوتراوە و دەگوترێت کە کەی لە دایک بووم، بەڵگەی نووسراو نین، تا پێچەوانەکەی بسەلمێنن، ڕەنگە ساڵێک یا زیاتر پێش ئەوە بووبێت.

خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆم لە سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی کۆلێژی کارگێڕیی زانکۆی سلێمانیم، ساڵی 1980-1981.

لە نێوەڕاستی حەفتاکانی چەرخی پێشووترەوە، بەتایبەت شیعر، بڵاودەکەمەوە و تائێستایش هەروەها.

لە زۆربەی گۆڤار و هەفتەنامەکانی ئەو ڕٶژگارەدا و تا ڕاکردنم لە ئێراق و لە ساڵی 1981دا، لە هەفتەنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا، چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان، ئێستایش دەمنادەمێک، بەرهەمەکانم بڵاو کردوونەوە دەکەمەوە.

118653741 .jpg

لە 16-05-1982ەوە لە سوێد دەژیم.

لە ساڵی 1991ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی سوێد بووم تا ساڵانێکی زۆر دوای ئەوە و دوایی ئەندامەتین تازە نەکردووەتەوە.

لە زۆربەی بڵاوکراوە و گۆڤارە کوردییەکانی ئەوروپادا، بەشێوەیەک لە شێوەکان، بەشدار بووم و بەرهەمم تێیاندا بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا و بەئەرکی خۆم ئەم کۆمەڵە شیعرانەم لە تاراوگە، لە سوێد، بڵاو کردوونەتەوە:

  • گەڵا کەوتووەکان، ساڵی 1984
  • دەست، ساڵی 1986
  • گوڵەکانی پاییز، ساڵی 1993
  • گەڕانەوەی ئەستێرەکان، ساڵی 1997
  • فەرهەنگی کوردی- سوێدی ساڵی 2007
  • ساڵی 2016 لە کوردستان و لە سەر ئەرکی هاورێی خۆشەویتسم (کامەران محەمەد ئەحمەد دارتاش) کۆی شیعرەکانم، کە لێرەولەوێ وردەدەستکارییەکی شێعرەکانم کردووە، بەناوی (سەوزێکی کاڵ بوو دەرباری) بڵاو کردەوە.
59039572 .jpg

بەشێک لە بەرهەمانەی کە لە سوێدییەوە کردوومن بە کوردی:

  • کەڵک، ئۆگۆست ستریندبیرگ، شانۆنامە ساڵی 1992.
  • لێگەڕێن مرۆڤ بژی، پیێر لاگەرکڤیست، شانۆنامە ساڵی 1996.
  • گوێ بگرە، پیاوی پچووک، ویلهێلم ڕایش، ساڵی 1994.
  • پاپالانگی، پیاوە سپییەکە، ئێریش شیورمان، ساڵی 1995.
  • میۆ، میۆکەی من، ئەسترید لیندگرێن، بەهاوکاریی لەگەڵ ئەنوەر قادر محەمەد، ساڵی بڵاوکردنەوەم لە یاد نییە کتێبەکەیش خۆی ئێستا لەبەردەستمدا نییە.
  • پیپیی گۆرەویدرێژ، ئەسترید لیندگرێن، بەهاوکاری لەگەڵ ئەنوەر قادر محەمەد، ساڵی 2004
  • شێرێکیان کوشتووە، مارییا ڤینە، ساڵی 2004
  • ڕەگەزپەرستی چییە؟ گفتوگۆ لەگەڵ کچەکەمدا، تاهر بن جەلیون، ساڵی 2006.
  • جەژنی هەڵسانەوە، ئۆگوست ستریندبێرگ شانۆنامە، ساڵی 2009.
  • بەرەو دیمەشق، ئۆگوست ستریندبێرگ، شانۆنامە، ساڵی 2012.
  • ئۆرێستییا، ئایسخیلۆس، ساڵی 2012.
  • گرنگ، پیێر لاگەرکڤیست، ڕۆمان ساڵی 2012.
  • سەمای مەرگ، ئۆگوست ستریندبێرگ، شانۆنامە، ساڵی 2014.
  • ئێوارستان، پیێر لاگەرکڤیست، کۆمەڵەشیعر، ساڵی 2014.
  • ئینسایکلۆپێدیای منداڵان، لەگەڵ (ئاسۆس شەفیق)، ساڵی 2008 لەگەڵ وەرگێڕانی بە دەیان و زیاتریش کتێبی تایبەت بۆ منداڵان لە سوێدییەوە بۆ کوردی
  • ئەنتیگۆنە، سۆفۆکلیس، شانۆنامە، ساڵی 2017.
  • نیگەرانی، پیێر لاگەرکڤیست، کۆمەڵە شێعر ساڵی 2021.
  • یادەکان، تۆرگنی لیندگرێن، رۆمان، ساڵی 2021.
  • هەڵبژاردەیەکی شیعری ئێدیت سوێدەرگران، ساڵی 2021.
  • ڕووناکی، تۆرگنی لێندگرێن، ڕۆمان، ساڵی 2021.
  • پیانۆی خەمگین، هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی توماس ترانستروێمەر، ساڵی 2022
  • سیبیولا، پیێر لاگەرگڤیست، ڕۆمان، ساڵی 2023.

ئەم بەرهەمانەیشم کردوون بە سوێدی: کۆچ، شێرکۆ بێکەس، ساڵی 1995. لە ئەنتۆلۆگیای چیرۆکی کوردیدا بۆ سوێدی، بە وەرگێڕانی چەند چیرۆکی لەتیف حامید و چیرۆکێکی حەمەکەریم عارف بەشداریم کردووە. چەردەیەکی تریش لە بەرهەمی وەرگێڕدراو و بڵاوکراوە لە گۆڤارە و هەفتەنامە کوردییەکانی تر.

لە 16-05-*1982ەوە لە سوێدم و تا ئێستایش هەر لەوێ دەژیم.

خەبات عارف

03-04-2024

تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ مانو بەرزنجی و کوردکۆلێکت لە لایەن بەرێز (جوان بەکر مەعروف) سەبارەت بە ژیان و کارنامەی بەرێز ( خەبات عارف)


بابەتە پەیوەستکراوەکان