سەردانی شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانە ئینگلیزەکان لە 31-05-1926دا
سەردانی شاندێکی بەریتانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەوانە ئینگلیزەکان لە 31-05-1926دا
شاندە بەریتانێکە پێکهاتبوو لە: کاپتن لاین مێجەر پووڤەر و هاوڕێکانیان بەمەبەستی گفتوگۆ دانوستاندن لەگەڵ شێخ محمود و سەرکردایەتی شۆڕش لەدەڤەری پێنجوێن کۆدەبنەوە بەمەبەستی پێشوازیکردنی شاندەکە. بە نوێنەرایەتی شێخ مەحموودی حەفید هەریەک لە: فەرماندەی سەربازی ماجید مستەفا و مامۆستا ئەحمەد خواجە و شێخ بابا عەلی شێخ محمود ڕاسپێردرابوون بۆ پێشوازیکردنیان پاشانیش لەگەڵ شێخ محموددا کۆبوونەوە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەهەلومەرجی سیاسی و هەڵوێستی ئینگلیز سەبارەت مافی چارەنووسی کورد گفتوگۆی لەبارەوەکراو پاشانیش لەسەر بەندو بنەماکانی ئەو ڕێکەوتنەی نێوانیان بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد ئەم کۆبوونەوەیە بوە سەرەتای ئاسایی کردنەوەی بارو دۆخەکەو ڕاگرتنی شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولادا لەودیدارەدا هەردوو فڕۆکەوانە دیلەکەش ڕادەستی شاندەکە کرانەوە.
تێبینی : وێنەکە لەڕاستەوە
٣_کاپتن لاین ٤_بابا عەلی شێخ محمود ٥_ ماجید مستەفا ٦_مێجەر پووڤەر ٧_ مامۆستا ئەحمەد خواجە
سەرچاوە : یاداشتەکانی شێخ لەتیفی حەفید، ئەلبوومی وێنەکانی شێخ محمود