عیفەت قازی و ئەمیر قازی هاوژینی ساڵی 1972

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

وێنەی عیفەت قازی و ئەمیر قازی هاوژینی یەک لە کچەکانی بەناوی تارا لە بەرلین ساڵی 1972.

448477363 .jpg

یای عیفەت قازی لە ساڵی 1990 لە ڕێگەی بۆمبێکی دەستی (نامەی بۆمبڕێژکراو) کە لە سندووقی پۆستی ماڵەکەیان دا بوو لە شاری ڤێسترئۆس - سوێد پێیدا تەقییەوە و گیانی لە دەست دا.

بەدروستی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 06-09-1990، پێش کاتژمێر 13ی پاش نیوەڕۆ عیفەت قازی تەمەن 54 ساڵ کە مامۆستای زمانی زگماکی/ کوردی دەچێتەوە بۆ ماڵ بۆ ئەوەی سندووقی نامەکان چاو لێبکا کە لە ماڵێک دەژیان لە سەر شەقامی سیرن (Syénvägen) لە ناوچەی گریتا لە شاری ڤێسترۆس لەگەڵ کردنەوەی نامەکەدا بۆمبەکەی پێیدا دەتەقێتەوە و شەهید دەبێت. ئۆسکار هێدین لە بەڵگەفیلمێکدا دەیسەلمێنێت بکەری ئەو تیرۆرە (کۆماری_ئیسلامی) بووە.

تارا خاتوون یەک لە کچەکانی عیفەت قازی کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە ئێستا دکتۆرە.

سەرچاوە: حەسەن قازی