عەبدولکەریم شێخانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عەبدولکەریم شێخانی ساڵی 1933 لە شاری کۆیە لە دایکبووە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە کۆیە تەواو کردووە.

748992.jpg

ساڵی 1952 -1953 بۆ تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە هەولێر.

ساڵی 1953-1954 بۆ تەواو کردنی خولی پەروەردەیی چووەتە بەغدا یەکەم دامەزراندنی وەک مامۆستا لە گوندێکی گەرمیان بووە.

هەر لە منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوە بووە و بە (گۆڤاری گەلاوێژ) دەستی پێکردووە، توانای نووسین و وەرگێڕانی بە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی هەبووە.

دوای ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بەشدارییەکی کارای لە وەرگێڕانی کتێبەکانی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەییەکاندا کردووە، چەندین نووسینی هەمەجۆری لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا بڵاوکردوەتەوە وەک چیرۆک، بابەتی زمانەوانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری، ڕۆمانەکەی نیکۆس کازانتزاکی (الاخوة العداء) ی کردووە بە کوردی و بەناوی (برا کوژی) بڵاویکردوەتەوە.

عەبدولکەریم شێخانی، ڕۆژی 12-08-2023 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

بابەتە پەیوەستکراوەکان.