گۆڤاری گەلاوێژ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها (ئیبراهیم ئەحمەد و عەلائەدین سەجادی)گۆڤارەکەیان دەرکردووە.

74685182 .jpg

گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی ڕامیاری، کلتوری، وێژەی و کۆمەڵایەتی بوو، مانگی جارێک لە شاری سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.

یەکەم ژمارەی لە 01-12-1939 دەرچووە و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و سەرنوسەرەکەیشی مامۆستا عەلائەدین سەجادی بووە.

بەڵام دوای ئەوەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە کاری پارێزەرییەکەی گواسترایەوە بۆ شاری بەغدا، کارەکانی گۆڤارەکە زیاتر لە ئەستۆی مامۆستا عەلادین سەجادی بوو.

زۆر لە نووسەران و شاعیرانی ئەو سەردەمە بابەتیان بۆ گۆڤارەکە ناردووە و بەشێک لە بابەتەکانی گۆڤارەکەش بۆ هەواڵ و ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی تەرخانکراوە.

گۆڤاری گەلاوێژ بۆ ماوەی 10 ساڵ لە بڵاوبوونەوە و لەم ماوەیەشدا 105 ژمارەی لێ دەرچووە.

دواجار گۆڤارەکە لە ساڵی 01-08-1949 بە فەرمانی حکومەتی مەلیکی بەغدا داخرا و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکەش مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە ساڵ و نیوێک زیندانی حوکمدرا.

79302359 .jpg

عەلائەدین سەجادی لە ساڵی (1948) شانبەشانی دەركردنی گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێكی نیو مانگی سیاسیی بەناوی‌ (نزار)ەوە بەكوردی و عەرەبی بلاوكردۆتەوە، پاش دەرچونی (22) ژمارەی گۆڤارەكە، دواتر هەردو گۆڤارەكە (گەلاوێژ) و (نزار) لەساڵی (1949)دا داخران.

1124420لک194.jpg
0002 (4789).jpg