قەڵای ئامەد لە ساڵی 1920 دا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

قەڵای ئامەد لە ساڵی 1920 دا

13061.jpg

قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەد، باکووری کوردستان، تورکیا.

لە ساڵی 2005وە، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونێسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1488، سەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم دروستکراوە.

دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بە بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان دادەنرێت. قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ (Yeni).


ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆرەتیی مادەوە ھاتووە. تا ئێستا تورکیا دەیەوێت لەناوی ببات، ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویە دا.

دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی 2018، زیاتر لە 1،700،000 کەس بووە کە هەموویان کوردن و بە زمانی کوردی قسه دەکەن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی ئەم شارە موسڵمانی سوننین.