نەنە زەعفەران

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

یەکەمین مامانی ڕێگەپێدراوی شاری سلێمانی بووە، مامانێکی لێزان و کارا و وتو وریای شار ناوی "زەعفەران" بوو کچی ی حاجی محەمەد بوو.

358534124 .jpg

خەڵکی لە بەر میهرەبانی و خۆشەویستیدا بە "نەنە زەعفەران"بانگیان دەکرد.

نەنە زەعفەران لە شاری سلێمانی لە دایکبووە لە ساڵی 1880وە لە گەڕەکی سەرشەقام نیشتەجێ بووە نەنە زەعفەران کوڕ و کچێکی هەبوو،بەناوەکانی کاک محەمەد و خاتوو ئافتاو.

یەکێک بوو لە و ژنە بەتوانست و خەمخۆرانەی کە بوو بە ڕەمزی مێژووی خۆشەویستی شارێک، ژنێکی ئازاو چاونـەتـرس بـوو،گورج و گوڵ .

کار و پیشەکەی بە شێوەیەکی زۆر جوان و ڕێک و پێک ئەنجام دەدا،زۆربەی مناڵانی شار لەو سەردەمەدا لەسەر دەستی ئەو لە دایک بوون، لەگەڵ پیشەکەی ژنێکی زۆر نهێنی پارێز بوو کە ئەوە یەکێک بوو لە بەها جوانەکان بۆ پیشەکەی.

نەنە زەعفەران سەرەتا پێش ئەوەی کە ببێتە کارمەندی خەستەخانە و لە خەستەخانەدا کار بکات،سەرقاڵی پیشەی مامانی بووە،کە زۆربەی مناڵانی گەڕەکی سەرشەقام و گەڕەکی چوارباخ و سەرکارێز ودەرگەزێن لەسەر دەستی نەنە زەعفەران لەدایک بوون.

بۆیە بە یەکەمین ژنی کورد دادەنرێت لەشاری سلێمانیدا کە مۆڵەتی ڕێگەپێدراوی فەرمی وەرگرێت و پیشەی مامانی بکات.

نەنە زەعفەران لە تەمەنی 94 ساڵیدا لە ساڵی1974 کۆچیی دوایکرد و ناوێکی درەوشاوەی بە جێهێشت بۆ شارەکەی.

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان