چەند تابلۆییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو سەروەت ئەنوەر سەوز
سەروەت ئەنوەر سەوز لە 01-04-1954 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سەرشەقام لە دایکبووە.
ساڵی 1960 لە قوتابخانەی خالیدییە لە شاری سلێمانی خوێندویەتی دوایی ماوەیەک بەهۆکاری ئەوەی باوکی ژمێریاری پۆلس بووە. ماڵیان گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر.
دوایی خوێندی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی.
له ماوه‌ی خوێندنی ناوه‌ندیدا به‌شداری چه‌ندین پێشانگه‌ی چالاكی قوتابخانه‌ی كردوه، ساڵی (1970) له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه، له‌وێ به‌شی گرافیكی به‌پله‌یه‌كی به‌رز ته‌واوكردوه، پاشان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چۆته ئه‌وروپاو دیسان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان.
سه‌روه‌ت سه‌وز یه‌كه‌م پێشانگه‌ی له زانکۆی سلێمانی به‌هاوبه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌ساڵی (1976)دا كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه چه‌ندین پێشانگه‌ی له‌شاره‌كانی (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆک، به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی ئێراق) كردۆته‌وه.