جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ع.ح.ب- محەمەد شێخ حوسێن بەرزنجی»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
ھێڵی ٢٥: ھێڵی ٢٥:
3- زەردەخەنەی تاساو ساڵی 1980 چاپکراوەو 85 لاپەڕەیه
3- زەردەخەنەی تاساو ساڵی 1980 چاپکراوەو 85 لاپەڕەیه


4- تریفەورێژاو - ساڵی 1985دا چاپکراوە288 لاپەڕەیه
4- تریفەورێژاو - ساڵی 1985دا چاپکراوە288 لاپەڕەیه<ref>کوردکۆلێکت</ref>
[[پەڕگە:310002597 6577040158.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
[[پەڕگە:310002597 6577040158.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی
(ع.ح.ب)
شاعیرێکی شۆڕشگێڕونوێخوازی کورد
[[پەڕگە:151427226 .jpg|وێنۆک|ڕاست]]
١٩٢٣ — ٦ / ١ / ٢٠٠٠
نووسین و ئامادەکردن
(بەرزنجە ... شوێنی ئەدیبان وڕووناکبیران
ساڵی 1359 ی زایینی بەرامبەر 760 ی کۆچی ، کاتێک گوندێک لەسەردەستی جووتەبرا شێخ عیساو شێخ موسا لەدەڤەری شارباژێڕ دروست کراو بنیات نرا ، بووە وەرچەرخانێکی گرنگ و پڕ بایەخ لەناوچەکەداو ھەرزوو بووە جێگەنشینی خوێندەواران و نووسەران و شاعیران و ڕووناکبیران وزانایانی گەورە ،
ھەرزووش بەرزنجە دەیان زاناو ڕووناکبیر لەئامێزیدا چاویان بەدنیای زانست و مەعریفەو خوێندەواری ھەڵھێناو بەدەڤەرەکانی کوردستان و ناوچەکەدا بڵاو بوونەوە ، کەوتنە خزمەت بەزانست وزانیاری .
چۆن بەرزنجە لەڕووکاری زانست و زانیارییەوە جێگەی بایەخە ، لەڕووکاری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیشەوە جێگەوبایەخی دیارەو بەناوەندێک یاخود سەنتەرێکی گرنگ لەناوچەکەدا دەکەوێتە بەرچاو و کاریگەریی زۆری بەسەرناوچەوگوندەکانی دەورو بەرەوە ھەیە ، کاتێک ساڵی 1927 قوتابخانە لەبەرزنجە کرایەوە ، یەکەم بەڕێوەبەر مامۆستا عەبدوڵڵا زێوەر بوو)
محەممەد شێخ حسێن بەرزنجی ناسراو بە (ع.ح.ب) یەکێکە لەشاعیرەگەورە نوێخوازەکانی سەدەی ڕابردوو ، کەدەکەوێتە سەردەم وقۆناغی مامۆستا (گۆران)ی نوێ کەرەوەی شیعری کوردی ودوای ئەویش .
شاعیرونووسەرو ڕۆژنامەنووس مامۆستا کاکەی فەللاح (١٩٢٨ — ١٩٩٠) لەکتێبە پڕبایەخ وناوازەکەیدا (کاروانی شیعری نوێی کوردی)وەک شاعیرێکی نوێخواز باسی کردووەولەڕیزبەندی شاعیرەگەورەنوێخوازونوێکەرەوەکانی شیعری کوردیی وەکو مامۆستایان گۆران وئەحمەدھەردی ودڵدارو بەختیار زێوەرو حەمەساڵح دیلان وکامەران موکری ومەدھۆشدا ناوی ھێناوە .
(کاکەی فەللاح کەھاوڕێی شاعیر بووە دەربارەی ع.ح.ب دەڵێت :
ع.ح.ب دەنگێکی زوڵاڵی نەبەزین وتەقینەوەو شۆڕشە بەرامبەر بەدنیای ستەم و تاریکی وچەوساندنەوە .شێوەوڕێبازی گۆران لەشیعردا کاری تێکردووە . سەرەتای دەستپێکی شیعریی بۆساڵی 1945 , 1946 دەگەڕێتەوەوئەوشیعرەش یەکەم ھەنگاوی بووە بەناوی لەگەنجی و پیری ومردنا کەساڵی 1947 لەگۆڤاری گەلاوێژدا بڵاوی کردۆتەوە .کەواتە یەکەم ھەنگاووئەزموونی شاعیر بۆئەوساڵەو گۆڤاری گەلاوێژ دەگەڕێتەوە .
دکتۆر مارف خەزنەدار لەبارەی (ع.ح.ب )وە دەڵێت : بەگشتی شیعری ع.ح.ب دەچێتە ناو خانەی (ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی)یەوە .)
بەداخەوە ئەم شاعیرەگەورەیە وانزیکەی بیست ساڵە ، کۆچی دوایی کردووەو تائێستابەپێی پێویست کاری بۆنەکراوەو لەسەری نەنووسراوە ،
تەنیا لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کۆی شیعرەکانی چاپ کراوەوخوالێخۆش بوو پڕۆفیسۆردکتۆر مارف خەزنەداریش لەکێبی (مێژووی ئەدەبی کوردی)ەکەیدا باسی لەم شاعیرەکردووە .
تاخۆیشی لەژیاندابوو ھەوڵێکی ئەوتۆبەرچاوناکەوێ جگە لەم بابەتەی کاکەی فەللاح لەکتێبەکەیدا (کاروانی شیعری نوێی کوردی)و ، لەدوای ناوەڕاستی ھەشتاکانیش شاعیرونووسەری شەھید (دڵشادمەریوانی) لێکۆڵینەوەیەکی جوانی لەسەردیوانی (تریفەوڕێژاو)نووسی ولەگۆڤاری (کاروان)دا بڵاوی کردەوە .
شاعیر ناوی محەممەدە بەڵام پیتی (ع)ی بۆناوەکەی داناوە ، ئەویش وەکو ڕێزلێنانێک وبۆبەرزڕاگرتنی ناوی براشەھیدەکەی (شێخ عەلی شێخ حسێن بەرزنجی) وھەم بۆشاردنەوەی ناوی خۆی لەڕژێمی ئەوکاتەوترسی گرتن وڕاوەدوونان .
(ع.ح.ب)یان محەممەدشێخ حسێن بەرزنجی لەساڵی 1923 لەبەرزنجە لەدایک بووەولەساڵی 1931 ھاتۆتە شاری سلێمانی .
بەھۆی بارودۆخی سەختی ژیانەوە خوێندنی تاقۆناغی ناوەندی تەواو کردووەو ساڵی 1946 بووەتە مووچەخۆرێکی بچووکی میری و ساڵی 1963 لەئیشەکەی دەرکراوەوتووشی ئازاروئەشکەنجەی ژیان ھاتووە .
ھەرلەسەرەتای شیعر نووسینیەوە نازناوی (ع.ح.ب)ی بۆخۆی ھەڵبژاردووەو لەزوربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکانی ئەوسەردەمەدا شیعری خۆی بڵاوکردۆتەوە .
لەماوەی ژیانیدا ئەم کتێبانەی بەچاپ گەیاندووە :
1_ ناسۆری دەروون (دیوانی شیعر) ساڵی شەستەکان چاپی کردووە .
2-گرێی نھێنیەکان (دیوانی شیعر) ساڵی حەفتاکان چاپی کردووە .
3-زەردەخەنەی تاساو (دیوانی شیعر) ساڵی 1980 چاپی کردووە .
4-وەرگێڕانی مەلحەمەی (ئۆدیسە)ی شاعیری گەورەی گریک (ھۆمیرۆس)بەشیعر لەعەرەبیەوە بۆکوردی ساڵی 1983 چاپی کردووە .
5-تریفەوڕێژاو (دیوانی شیعر) ساڵی 1985 چاپی کردووە .
لەڕۆژی ٦ / ١ / ٢٠٠٠ (ع.ح.ب)ی شاعیر دواماڵئاوایی لێکردین وبۆیەکجاری ژیانی جێھێشت .
شاعیر یەکەم شیعری خۆی لەساڵی 1946 دا نووسیوەوبڵاوکردۆتەوەو پێدەچێت شیعری (لەگەنجی وپیری ومردنا )بێت چونکەلەیەکەم دیوانی چاپ کراویدا (ناسۆری دەروون)یەکەم شیعرەولەدیوانەگەورەچاپ کراوەکەیشیدا کەلەلایەن بنەماڵەکەیەوە ساڵی 2013 چاپ کراوە ھەریەکەم شیعرە ، بێگومان ئەمەیەکێکە لەشاکارەزۆربەرزوجوانەکانی شاعیر .
شیعرەکانی (ع.ح.ب)پۆلێن ئەکرێن بەسەرچەندبەشێکدا وەکو دڵداری وخۆشەویستی ، کۆمەڵایەتی ، چینایەتی ، لەگەڵ شیعری نیشتمانی ونەتەوەیی کەئەم دوانەی دواییان بەشی ھەرەزۆری شیعرەکانێتی ، ھەندێک شیعریشی لەزمانی ترەوە وەرگێڕاوەبۆکوردی ، کۆمەڵێک شیعری بۆ منداڵانیش نووسیوە کەیەکێک لەوانە شیعری (گورنەتەڵە)یە .
(ع.ح.ب)وێڕای خۆشەویستیی بۆخاک وگەلەکەی خۆی وبۆنیشتمانەکەی ، خۆشەویستیی خۆی بۆگەلانی چەوساوەوبەشمەینەتی دنیاو سەرکردەجیھانیەکان وتووە ، ئەوشیعری بۆگەلی فەلەستین وگەلی میسروجەزائیروئێران وڤێتنام وگەلانی ئەفەریقی وسەرکردەی وەکو سپارتاکۆس وپاتریس لۆمۆمباو گیڤارا وتووەو پشتگیریی شۆڕشەکانیان بووە .
(ع.ح.ب )خاوەنی یەکێک لەجوانترین سروودە شۆڕشگێڕیەکانە کەسروودی (لێرە ناڕۆم)ە ولەدیوانی (زەردەخەنەی تاساو)دا بڵاوبۆتەوەو لەساڵانی ھەشتاکاندا لەلایەن (تیپی مۆسیقای شەھید کارزان)ەوە تۆمارکراوە .
لەکۆتاییدائەڵێم ھەزارچەپکە گوڵ وسڵاوودروود بۆگیانی پاک وڕۆحی بەرزەفڕی شاعیری گەورەی کورد ، شاعیری پێشکەوتنخوازو چینی چەوساوەکان مامۆستا محەممەد شێخ حسێن بەرزنجی (ع.ح.ب) .
ئەوسەرچاوانەی بۆنووسینی ئەم بابەتە سوودم لێ وەرگرتوون :
1- ع.ح.ب شاعیرێکی مەنگ بەڵام بوێر نووسینی یوسف محەممەدبەرزنجی ڕۆژنامەی ئاسۆی کتێبخانە ژمارە (33) 13/1/2014
2-زەردەخەنەی تاساو -دیوانی شیعر ع.ح.ب ساڵی 1980 چاپ کراوە .
3-تریفەوڕێژاو -دیوانی شیعر ع.ح.ب ساڵی 1985 چاپ کراوە .
4-دیوانی ع.ح.ب (محەممەد شێخ حسێن بەرزنجی) سەرجەم شیعرەکانی شاعیرەو لەلایەن (ئەندێرا محەممەدحسێن بەرزنجی)یەوە ساڵی 2013 چاپ کراوە .
5-کاروانی شیعری نوێی کوردی نووسینی حەمە حەمە ئەمین قادر (کاکەی فەللاح) -بەرگی یەکەم- ساڵی 1978 چاپ کراوە .
6-(بەرنامەی قەلەندەرخانە) کەلەکەناڵی (K24)ەوە پەخش ئەکرێت وبەرنامەیەکی تایبەت بەشاعیری گەورە (ع.ح.ب) بەبەشداریی ھونەرمەندوبێژەری بەتوانا کاک (حەمید بانەیی) وبەمیوانداریی مامۆستای چیرۆکنووس (محەممەد ساڵح سەعید) ، کەسوودێکی زۆرم لەم بەرنامە پڕبایەخە وەرگرت .
7-مامۆستای زێدەئازیز (عومەر مەعروف بەرزنجی)کەوەکو ئەنسکلۆپیدیایەک وسەرچاوەیەکی گرنگی زانیاریی ڕاست ودروست زۆرجار سوودوزانیاریی وردی پێگەیاندووم ، لێرەوە زۆرسوپاسی ئەکەم .
تێبینی : ئەم بابەتەم لەژمارە (12) ی گۆڤاری شارباژێڕ بڵاوبۆتەوە .<ref>سەرچاوە: تەھا عومەر</ref>


[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]
٢٬٠٩٤

دەستکاری

مێنۆی ڕێدۆزی