جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[تاوێک لەگەڵ دکتۆر عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان]]'''
'''[[تاوێک لەگەڵ دکتۆر عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان]]'''
ئامادەکردنی: سۆران یاهو  
ئامادەکردنی: سۆران یاهو  
[[پەڕگە:عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان دیدار.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان دیدار.jpg|وێنۆک]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٤٦، ١ی ئازاری ٢٠٢٣

تاوێک لەگەڵ دکتۆر عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان

ئامادەکردنی: سۆران یاهو

عوبەیدوڵڵا ئەیوبیان دیدار.jpg

دیداری سۆران یاهو لەگه‌ڵ یه‌کێک له‌ ئەندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف ،مامۆستای زمان زان و نووسەر و کەلەپوورناس ،مامۆستا عوبەیدیللا ئەیوبیان. هەزاران ڕحمەت لە گلکۆی مامۆستا ئەیووبیان بێت و رووحی شاد بێت.

پێشه‌کی سۆران یاهو:

د.عوبەیدوڵڵای ئەیووبیان نووسەر و کەلەپوورناس و زمانزان و سیاسەتوان،پیاوێکی تا سەر ئێسقان کوردپەروەر،هەر له کۆماری کوردستانەوه له مەهاباد بەهۆی باوک و برای گەورەکەیەوه تێکەڵی کۆمەلەی ژ.ک بووه،تا دوایین رۆژی ژیانی دەگات دەسبەرداری شێواز و ستایلی تایبەتی خوێ نەبووه له کاری سیاسی و نووسیندا.هەتا دوایین چڕکە ساتەکانی ژیانی لە تەمەنی٨٢ساڵییەی خۆیەوه چۆڕ چۆڕ ئارەقەی کوردایەتی لێ دەچۆڕاوە.

شێوازی قسه کردنی،یادەوەری گورج و گۆڵ و تەنانەت شێوەی جلوبەرگەکەشی هەر تایبەتمەندیی خۆی پێوه دیار بوو.

دوکتور عوبەیدوڵڵا ئەیووبیان ڕۆژی یەکەمی بەهار که دەبێته یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ساڵی 1307 ی هەتاوی 1928زایینی له شاری سابڵاغ که ئەوڕؤ مەهابادی پێدەڵێن له دایک بووه.

جەنگەی ئاشتی بەینی مەلا خەلیلی گۆڕەمەر،مەزنی مەنگوڕان که شەڕیان لەگەڵ دەوڵەتی ئێراندا هەبووه.شێخه لئیسلام و قازییەکان و پیاوی گەورەی سابڵاغێ لەگەڵ عەلی بەگی حاجی که نوێنەری دەوڵەتی ئێران بوو،له ماڵی ئەیووبیان بوون و قسه له ئاشتی کراوه له بەینی مەلا خەلیل و دەوڵەت،ئەو ڕۆژه دوکتور ئەیووبیان له دایک بووه(دکتۆرئەیووبیان ئاوای فەرمۆ له بارەی ڕۆژی له دایک بونی خۆی و ئەمنیش لیره نوسیم).


درێژەی بابەت