جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دەستپێک»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
{{بەخێربێن}} | {{بەخێربێن}} | ||
'''[[کوردکۆلێکت: لە خانەقین تا قەرەباخ لە کرماشان تا عەفرین،،،، لە باشوور تا باکوور لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا ئەرشیفی نەتەوەیەک دەکات.!!!!!]]''' | |||
<div class="cards"><div class="card">{{ههڵبژاردهی یهكهم}}</div> | <div class="cards"><div class="card">{{ههڵبژاردهی یهكهم}}</div> |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
نووسینی: هۆمەر نۆریاوی
یەکێک لە بابەتە هەرە گرینگەکان لە نێو دنیای میدیا و ڕاگەیاندندا ڕووی لە پرسی پێداچوونەوە یان بە واتایەکی دی، کۆنترۆڵ و چاودێرییە. بابەت و نووسینێک پێش ئەوەی بۆ بڵاوکردنەوە و چاپ بچێت،پێویستە لە لایەن هەڵەگر و ئیدیتۆرەوە،پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت و هەڵە و پەڵەکان ڕاست بکرێنەوە و وشە و دەستەواژەی هەڵە دەرخواردی بینەر و بیسەر و خوێنەر نەدرێت. یەکێکی دی لە مەرجەکان بۆ دامەزران و وەرگیران لە نێو دنیای ڕاگەیاندندا ڕووی لە پرسی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیە. پێویستە ئەو کەسەی لە نێو دنیای میدیادا کار دەکات، یەکەم، بە باشی شارەزای زمانەکەی خۆی بێت، پاشان دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن بێت و دواتریش خاوەنی پێنووسێکی بەپێز بێت؛پڕ ڕوونە گەرەک هەڵگری دەیان تایبەتمەندی دیکەیش بێت کە ناکەونە نێو بازنەی ئەم دێڕانەوە و لێکۆڵینەوەی جوایەزتری گەرەکە.
بۆ گەلێک ساڵ دەچێت ئەم پەیامە بۆ میدیا و ڕاگەیاندنی(بیستراو،بینراو و نووسراو)ی باشوور دەگوێزمەوە و بەرانبەر هەڵەیەکی زەق وریایان دەکەمەوە کەچی هەر دوای هێڵە ناڕاست و چەوتەکە دەکەون و هاوارەکەی منیش چ دادێک نادات.
تازەتترین نموونەیش ڕووی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد"عەزیز شارۆخ"(1938)ە کە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرتێک ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لێرە و لەوێ هەڤپەیڤین و وتووێژی دەگەڵ دەکرێت و بە "عەزیز شارۆخی" ناودێر دەکرێت.
بە سەد داخ و کەسەرەوە،لەمێژە لە باشووری نیشتماندا هەرکە کەسەکە کوردی ڕۆژهەڵات بێت، بە ناوی سیانییەوە،"ی"یەک دەدرێتە پەنای. نزیکەی 20 ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕێی نامەیەکەوە بۆ ماڵپەڕێکی کوردی بابەتەکەم ڕوون کردەوە و داوام کرد تکایە بەرپرسیارانە بەرانبەر بەم پرسە هەستیارە بجووڵێنەوە و پێش بڵاوکردنەوە،تۆسقاڵە زەحمەتێک وەبەر خۆ بدەن و خۆڵ لە چاوی خەڵک مەکەن.
لە ڕێکەوتی 02-05-1986 لە شاری سلێمانی لە گەرەکی سابوونکەران لە دایکبووە.
ساڵی 2003 چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی
ساڵی 2007 بۆ 2008 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە
ساڵی 2009 وەک مامۆستا دامەزراوە
ژاڵە محەمەد بەشداری چەند پێشانگاییەکەی هاوبەش و تایبەت بە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کردووە.
ساڵی 2017 دەچیتە سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی (SCHOOL OF BASIC EDUCATION) تا قۆناغی سێ دەخوێنت، پاشان ساڵی چوارەم کوردستان جێدەهێلیت لە ئێستادا لە دەروەی وڵات دەژی.
بابەتە پەیوەستکراوەکان
چەند تابلۆیەکی شێوەکار ژاڵە محەمەد
نووسینی: هۆمەر نۆریاوی
ئاوڕدانەوە،نووسین و بگرە توێژینەوە لەسەر هەر پرسێک بە بێ پێناسەکردنی خودی بابەت و ناونیشانی پرسەکە،ڕەنگە دیوی ڕاستینە و کرۆکی بابەتەکەمان لە لا ئاڵۆز بنوێنێت. هەر بۆیە کورت و پوخت دەکرێت بێژم،هەژاری،دیاردەیەکی جڤاکی،ئابووریی و کولتوورییە کە لە ئەنجامی بێتوانایی و لاوازیی لە دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیاندا سەر هەڵدەدات. هەژاریی بۆ خۆ دەیان ڕەهەندی هەیە و لێکۆڵینەوە لەسەر هەر لایەن و ڕەهەندێکی ئەم پرسەیش،پێویستی بە ئەرک و ماندووبوونێکی تایبەت هەیە و لە چوارچێوەی ئەم نووسینەیشدا ناگونجێت و مەبەست لێرەدا مکوڕبوونەوە لەسەر یەک لە ڕەهەندە سەرەکییەکانی ئەم پرسەیە و ئەویش بە"هەژاریی فەرهەنگی"( Cultural poverty)ناودێر دەکرێت کە ئەمڕۆکە گەلێک کۆمەڵگەی مرۆیی نەخاسما جڤاکی کوردی بەدەستیەوە گیرۆدەیە.
لەو نێوانەدا یەک لە پێوەرە سەرەکییەکان بۆ کۆمەڵگەیەکی پێشڕەو،بە بەرزبوونی ڕێژەی خوێندەواریی یان بڵندبوونی ئاستی ڕۆشنبیریی دادەنرێت. پڕ ڕوونە ئەم پرسەیش بۆ خۆی پێوەندی ڕاستەوخۆی دەگەڵ چەندان پرسی دیکەدا هەیە و بوونی کەلێن لە هەر بوار و بەستێنێکیشدا لە شوێنی دیکەوە بۆشاییی دروست دەکات و بە بێ بوونی ژێرخانێکی تەندروست و بەهێز،پڕکردنەوەی ئەم کەلێنەیش گەلێک چەتوون و زەحمەت دەنوێنێت.
کۆمەڵگەی کوردی لەم سۆنگەیەوە لەبەر گەلێک هۆ و هەگەر کە بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی جیاوازی گەرەکە،بە یەک لە کۆمەڵگە هەژارەکان دادەنرێت.
(لە بن نسێی کۆچە ئەبەدییەکەی دوکتۆر محەممەد ئیبراهیمی دا)
نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوی
کلیلەوشە:ماڵباتی ئیبراهیمی، هیوا قادر، ئاوێر، شەپۆل، بەنی هەتوان، کورد
من بە تەنها دەمرم و مردن پێم دەڵێ:
پیاوە غەریبەکە ئەم ئێوارەیە گوڵێکم لێ بکڕە، من دەڵێم؛دڵۆپە ئاوەکانی سەر پەڕەی گوڵەکانتم پێ بفرۆشە،با تونیم نەبێ.
ئەفسووس من وەختم نەماوە بۆ کڕینی گوڵ.
(هیوا قادر،ل81)
پەیڤی بەرایی:
گەر بە نێو ڕووپەڕی دیرۆکی کورددا بگەڕێین،سەدان ماڵباتی خەمخۆر و گەلپەروەرمان پێ شک دێت کە هەر یەکە و لە گۆشە و سووچێکی نیشتمانەکەی کوردان یانژی لە تاراوگە و غوربەتەوە، سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بەرانبەر چاند و زمانی کوردی بوونە و هەوڵیان داوە زمان و کولتووری کوردی شانبەشانی زمان و چاندی نەتەوەکانی سەر ئەم گۆی زەوییە پێش بکەوێت و ناوی کورد و فەرهەنگەکەیشی هەردەم ناوێکی درەوشاوە و گەشی سەرزاران بێت. بەدرخانییەکان،جەلیلەکان،جەلیزادەکان،موکریانییەکان،موفتیزادەکان و موددەڕیسەکان،تەنێ ناوی چەند بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر دێتە ئەژمار کە بەختەوەرانە تا دێت نموونەیان زێتر دەبێت. ئەم کورتە نووسینە ئاوڕێکی کورت دەداتەوە لە ماڵباتێکی تا سەرئێسقانی گەلپەروەری دی هەر لەم پەیوەندییەدا کە ئەویش ماڵباتی "ئیبراهیمی"یە کە چەندان سیمای دیاری تێدا هەڵکەوتووە؛ سەرتۆپەکانیش بریتینە لە مامۆستایان "ئاوێر"،"شەپۆل"و"بەنی هەتوان".
فەتاح ئەمیری ساڵی 1325ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی لەدایک بووە
- سێ ڕۆمانی بەناوەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندەخەو"ی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە
- ڕۆمانی "خەم و خەیاڵ" ئامادەی چاپە.
- لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بۆتهوە
- خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکانە
فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوە.
دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزرا. لە سەردەمی پاڵەویدا (ساڵی ١٣٥٤) بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر کرا و ھەتا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە بوو. تا گوازتنەوەی گۆڤاری سروە بۆ سنە یارمەتی داوە و بەشی (سروەی ئازیز)ی لە ئەستۆ بووە کە پێشوازییەکی باشیشی لێ کراوە.
ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بەتایبەتی بنزاری موکریانی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتیی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. ئەو ھەتا کۆتاییی ژیانی خانەنشین بوو و لە بۆکاندا
درێژەی بابەتنووسینی: ئیسماعیل حەمەئەمین
فۆبیا نەخۆشیەکی دەروونییە، ترسە کە لە ڕادەی ترسێکی لۆجیکی و سروشتی دەردەچێت، ئەمەش وا دەکات کە ئەو کەسە تەواوی ژیانی لە ترس و تۆقین دا بەسەربەرێت. هەمیشە ڕادەکات لەو شتەی لێی تۆقیوە و خەون و خواردنی لێ هەراسان کردووە. بێگومان لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکەکان فۆبیایەکیان لەلادروستبوو، فۆبیایەک لەوەوپێش ئەزموونیان نەکردبوو؛ ئەو فۆبیایەش، فۆبیای کورد بوو. پێشتر لە ئیمپراتۆریەتە پیروپەکەوتەکەیی عوسمانلیدا ناوی کورد و کوردستان ترس و تۆقینی لەلای تورک دروست نەدەکرد، چونکە کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دەگاتە بۆسنیا، ئیسلامەتی پێکەوەی گرێی دەدان. بە مانای خوایەک هەبوو هەموویانی پێکەوە گرێدابوو؛ لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە ئەو خوایە دەمرێت.
جێگەی ئاوڕلێدانەوەیە بڵێین؛ دەوڵەتی عوسمانی و سوڵتان و والیەکانی و بەگە خزمەتکارەکانیان شەو و ڕۆژ خوماری ژیانی نێو حەریمەکانیان بوون. خەریکی سێکس و خواردنەوە و کەنیزە و خەسێندرا و غولامبازی (نێربازی) بوون، بێگومان لەسەر شانی باج و خەراجی موسوڵمانان! خوایەک هەبوو لە فۆرمی دەوڵەتی ئاینی دا، ئەم ژیانەی هەڵدەسوڕاند. ئەو زەمەنە هێشتا بیرۆکەی `دەوڵەتی نەتەوەیی` لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایکنەبوو بوو. ئیدی لەگەڵ هاتنی بریتانی و فەڕەنسی و ڕووسەکان، بابڵێن؛ مۆدێرنە، دەوڵەتی نەتەوەیی لەدایکدەبێت.
دەوڵەتی نەتەوەیی لە ناوچەکەدا لە فۆرمی دەوڵەتی دروستکراوی کۆلۆنی، پاشکۆی هێزە کۆلۆنیالیەکانی براوەی جەنگی جیهانی یەکەم لە ئێراق و سووریا و تورکیا و ئێران، دروست دەبێت. کوردستان بەسەر ئەم چوار قەوارە دروستکراوە مۆدێرنەیەدا دابەشدەکرێت. لەم نەخشە مۆدێرنەیەدا، لە نێوان دەوڵەتی کۆلۆنی ناسیونالیزمی عەرەبی و پان ئێرانی و تورکی دا، کورد نە دەیەوێت ببێتە سەردەستە، و نە ژێردەستەشی قبوڵە[1]. بەمانای کورد دژی ئەو فۆرمە هێگێڵیانە (هێگڵ) [2] بوو، کە بڕوای وابوو دەوڵەت لەو دوالیزمە پێکدێت؛ سەردەستە و ژێردەستە. بەمانای دەوڵەت خوایە و میللەت دەبێت بی پەرستن؛ دیارە شۆڕشی شێخ مەحمود و شوڕشی سمایل خانی شوکاک و شێخ سەعیدی پیران و جینۆسایدی دەرسیم لە کوردستان، دەرهاویشتەی دژایەتی کورد بووە بۆ ئەم نەخشە مۆدێرنەیە.
نوێترین بابهت
باكور
رۆژئاوا