جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گۆڤاری گەلاوێژ»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها (ئیبراهیم ئەحمەد و عەلادین سەجادی)گۆڤارەکەیان دەرکردووە. وێنۆک گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی ڕامیاری، کلتوری، وێژەی و کۆمەڵایەتی...»ەوە) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها ([[ئیبراهیم ئەحمەد ]] و [[ | گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها ([[ئیبراهیم ئەحمەد ]] و [[عەلائەدین سەجادی]])گۆڤارەکەیان دەرکردووە. | ||
[[پەڕگە:74685182 .jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:74685182 .jpg|وێنۆک]] | ||
دوایین پێداچوونەوەی ١٩:١٥، ١٣ی ئابی ٢٠٢٣
گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها (ئیبراهیم ئەحمەد و عەلائەدین سەجادی)گۆڤارەکەیان دەرکردووە.
گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی ڕامیاری، کلتوری، وێژەی و کۆمەڵایەتی بوو، مانگی جارێک لە شاری سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.
یەکەم ژمارەی لە 01-12-1939 دەرچووە و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و سەرنوسەرەکەیشی مامۆستا عەلائەدین سەجادی بووە.
بەڵام دوای ئەوەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە کاری پارێزەرییەکەی گواسترایەوە بۆ شاری بەغدا، کارەکانی گۆڤارەکە زیاتر لە ئەستۆی مامۆستا عەلادین سەجادی بوو.
زۆر لە نووسەران و شاعیرانی ئەو سەردەمە بابەتیان بۆ گۆڤارەکە ناردووە و بەشێک لە بابەتەکانی گۆڤارەکەش بۆ هەواڵ و ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی تەرخانکراوە.
گۆڤاری گەلاوێژ بۆ ماوەی 10 ساڵ لە بڵاوبوونەوە و لەم ماوەیەشدا 105 ژمارەی لێ دەرچووە.
دواجار گۆڤارەکە لە ساڵی 01-08-1949 بە فەرمانی حکومەتی مەلیکی بەغدا داخرا و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکەش مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە ساڵ و نیوێک زیندانی حوکمدرا.
عەلائەدین سەجادی لە ساڵی (1948) شانبەشانی دەركردنی گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێكی نیو مانگی سیاسیی بەناوی (نزار)ەوە بەكوردی و عەرەبی بلاوكردۆتەوە، پاش دەرچونی (22) ژمارەی گۆڤارەكە، دواتر هەردو گۆڤارەكە (گەلاوێژ) و (نزار) لەساڵی (1949)دا داخران.