جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دەستپێک»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٢٠: ھێڵی ٢٠:

نوێترین بابه‌ت

نوێترین بابه‌ت

{{Special:Newestpages/-/5}}
{{Special:Newestpages/-/9}}

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:١٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١

Welcomkurd.png

كورد كۆلێكت ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی رۆژنامەگەری و ئەرشیفی نەتەوەی کورد.

ژماره‌ی بابه‌ت: ٣٬٣١٩ | ژماره‌ی په‌ڕگه‌: ٩٬٠٢٦

جوان عومەر.jpg

جوان عومەر ئەحمەد

نووسەر و لێکۆلەر جوان عومەر لە ساڵی 1978 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

ساڵی 1997 خانەی مامۆستایانی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، لە شارەدێی (کانی سارد) دامەزراوە.

لە ساڵی 1999 وەک وانەبێژ لە قوتابخانەی ناوەندی (شەهید نەسرین) مامۆستا بووە.

لە ساڵی 2008 تا ساڵی 2010 لە کۆلیژی هێرنڤەین پێداگۆکی خوێندووە لە وڵاتی هۆڵندا.

مامۆستا و کارکردن لە بواری پەروەردە و گرێ رەفتارێکانی منداڵان لە وڵاتی هۆڵندا.

لە ساڵی 2019وە تا ساڵی 2022 ئەندامێکی کارای رێکخراوی کوردیپێدیا بووە .

خاوەنی زیاتر لە 15 هەزار تۆمارە لە داتابەیسی رێکخراوی کوردیپیادا، هەروەها زۆرێک لە تۆمارەکانی بوونەتە سەرچاوە بۆ ماڵپەری جیهانی ویکیپیدیا.ەیەکەوە بۆ ماڵپەڕێکی کوردی بابەتەکەم ڕوون کردەوە و داوام کرد تکایە بەرپرسیارانە بەرانبەر بەم پرسە هەستیارە بجووڵێنەوە و پێش بڵاوکردنەوە،تۆسقاڵە زەحمەتێک وەبەر خۆ بدەن و خۆڵ لە چاوی خەڵک مەکەن.

درێژەی بابەت

ئەحمەدی خانی
460227699 .jpg

خانی بۆ خۆی مێژووی لە‌ دایكبوونی خۆی بۆ تۆماركردووین كە‌ دە‌ڵێت:

• لە‌و ڕاكو دە‌ما ژغە‌یب فە‌ك بوو
• تە‌ئریخ ھە‌زار و شە‌ست و یە‌ك بوو

واتە‌ لە‌ كاتێكدا كە‌ من لە‌ نە‌بوون پە‌یدا بووم، ساڵی ھە‌زار و شە‌ست و یە‌ك بوو، واتە‌ لە‌ ساڵی (١٠٦١)ی كۆچی ھاتۆتە‌ دونیاوە‌، كە‌ دە‌كاتە‌ (١٦٥٠)ز بە‌ڵام لە‌ كوێ؟ ھە‌ندێك ھە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی لە‌ بایە‌زید كۆچی دواییكردوە و لە‌وێ نێژراوە‌ دە‌یكە‌ین بە‌ خە‌ڵكی بایە‌زید.

بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بە‌ وردی مە‌م و زین بخوێنینە‌وە‌ لە‌و تێدە‌گە‌ین، كە‌ خانی زۆر بە‌ توندی بە‌ستراوە‌ بە‌ جزیرە‌وە‌، ھە‌رچە‌ندە‌ ڕوودانی چیرۆكی مە‌م و زین لە‌ ناوچە‌ی جزیرە‌دا ھۆیە‌كی گە‌ورە‌ی ئە‌مە‌یە‌، بە‌ڵام ئە‌وە‌ش دیارە‌، كە‌ خانی لە‌ جزیرە‌دا زۆر ژیاوە‌، ھە‌ر وە‌ك لە‌ مە‌م و زینە‌وە‌ بۆمان دە‌ردە‌كە‌وێت، كە‌ خانی زانایە‌كی گە‌ورە‌ بوو و شارە‌زای فە‌لسە‌فە‌ و گە‌لێك زانستی تر بوو.

ھە‌ر ئە‌مە‌ ڕاستی ئە‌وە‌مان بۆ دە‌ردە‌خات، كە‌ لە‌ زۆر كتێبدا كە‌ دە‌ربارە‌ی ژیانی خانی نووسراوە‌، لە‌ زۆر شوێن خوێندوویە‌تی و بووە‌ بە‌ گە‌ورە‌ و لە‌ جە‌زیرە‌ و بایە‌زید وانە‌ی گوتۆتە‌وە‌ گە‌لێك مە‌لا و زانای تری پێگە‌یاندووە‌ خانی لە‌ ساڵی (١٧٠٦)ز كۆچی دواییكردووە‌.

درێژەی بابەت

باشاک دەمیرتاش
باشاک دەمیرتاش.jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

باشاک دەمیرتاش (Başak Demirtaş) مامۆستا و نووسەر و سیاسەتمەدار لە 12-08-1977 12ی گەلاوێژی ساڵی 1977 لە شارۆچکەی سووری شاری ئامەد لە دایکبووە و گەورە بووە.

هاوسەری سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە سەڵاحەدین دەمیرتاشە.

ژیانی تایبەت

ساڵی 2002 لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرگیری کردووە و دایکی دوو کچی نازدارە بە ناوەکانی دەلال و دڵدا.

لە ساڵی 2016ەوە باشاک بەردەوامی بە کەمپەینی ئازادکردنی هاوسەرەکەی دەدات لە زیندان.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جمهوریەت دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ساڵی 2016 دەستگیرکرا، باسی لەوە کرد کە ئەزموونەکانی منداڵییان بیرخستەوە و دەڵێت: لە ساڵی 1982 باوکمیان بردووە، ئێمە لە ئامەد بووین و نیوەشەو پۆلیس هاتبوو باوکم باوکمیان برد.

باشاک دەمیرتاش بۆ سەردانی هاوسەرەکەی بەردەوام لە دیاربەکرەوە بۆ ئەدیرنە گەشت دەکات. لە وتارەکەیدا بۆ بی بی سی، ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2018دا هەوڵی ئەوە دەدات دەنگی هاوسەرەکەی بێت لە دەرەوە، کە وەک کاندیدی هەدەپە خۆی کاندید کردووە.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە06-06-2018 6ی پوشپەڕ 2018 بە پەیوەندیکردن بە تەلەفۆنی هاوسەرەکەی لە زیندانەوە وتارەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پێشکەش کرد.

هەروەها لە ساڵی 2018 لەگەڵ ڕاپۆرتدەری یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە بۆ ئەوەی داکۆکی لە ئازادکردنی هاوسەرەکەی بکات.

لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19دا، بانگەشەی کرد بۆ ئەوەی زیندانیانی سیاسی بخرێنە ناو ئەو یاسایەوە کە هەزاران زیندانی ئازاد دەکات.

درێژەی بابەت