جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شه‌قامی سابونکه‌ران (باشترین )»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:272981639.jpg|وێنۆک]] | ||
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شه‌قامی سابونکه‌ران (باشترین ) له ساڵه‌کانی ١٩٤٠ به‌دواوه تا ساڵه‌کانی١٩٥٠ ودواتریش | تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شه‌قامی سابونکه‌ران (باشترین ) له ساڵه‌کانی ١٩٤٠ به‌دواوه تا ساڵه‌کانی١٩٥٠ ودواتریش | ||
ھێڵی ٨: | ھێڵی ٨: | ||
شه‌قامی سابوونکه‌ران چه‌ند ڕواڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی ئاسایی پێوه دیاربوو ، پێی ئه‌ناسرایه‌وه ، وجیای ئه‌کرده‌وه وجیاوازبوو ، لەوساڵانەدا که‌سێک بهوشهقامهدا تێپه‌ڕبووایه ، چاوی به‌و تایبهتماندیانهی ئه‌که‌وت . ئەم شەقام وگەڕەکە مێژوویەکی کۆن وپڕ لە سەروەری هەیە ، کە زۆرلەگەوەرە پیاوان وبەرپرسانی کورد‌و پێشمەرگەی هەڵکەوتوو لەگەڵ زۆر لە ئەدیب ونووسەرومێژوونووس و شاعیر‌و ئەفسەرو پیاوی پلەدارو سیاسەتمەداری ناودارو هەڵکەوتوو لەم ناوەدا لەدایکبوون وژیاون ، کەجێ پەنجەو دەوری کاریگەریان دیاربووە لەکاروانی خزمەت وخەباتی کوردایەتیدا . | شه‌قامی سابوونکه‌ران چه‌ند ڕواڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی ئاسایی پێوه دیاربوو ، پێی ئه‌ناسرایه‌وه ، وجیای ئه‌کرده‌وه وجیاوازبوو ، لەوساڵانەدا که‌سێک بهوشهقامهدا تێپه‌ڕبووایه ، چاوی به‌و تایبهتماندیانهی ئه‌که‌وت . ئەم شەقام وگەڕەکە مێژوویەکی کۆن وپڕ لە سەروەری هەیە ، کە زۆرلەگەوەرە پیاوان وبەرپرسانی کورد‌و پێشمەرگەی هەڵکەوتوو لەگەڵ زۆر لە ئەدیب ونووسەرومێژوونووس و شاعیر‌و ئەفسەرو پیاوی پلەدارو سیاسەتمەداری ناودارو هەڵکەوتوو لەم ناوەدا لەدایکبوون وژیاون ، کەجێ پەنجەو دەوری کاریگەریان دیاربووە لەکاروانی خزمەت وخەباتی کوردایەتیدا . | ||
شه‌قامی سابوونکه‌ران مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه ، لەگەڵ ساڵانی دروستکردنی | شه‌قامی سابوونکه‌ران مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه ، لەگەڵ ساڵانی دروستکردنی '''[[سلێمانی]]'''دایە ، له‌ساڵه‌کانی چله‌کاندا کاتێک مندال بووم ، هه‌رده‌م ئه‌م بیست ، وئه‌یان وت : ئه‌م جاده‌یه ئه‌بڕدرێت وپانترئهکرێت . بۆ ئەومەبەستە شارەوانی پلانی هەیە واساڵی ٢٠١٧ یە ، هەر ئەم شەقامی سابوونکەرانە نەچاککراوەو نەپانکراوە ونەبڕدراوە . | ||
شەقامی سابوونکەران ، که له‌به‌رده‌رکی سه‌راوه ده‌ست پێئه‌کات ، به‌ره‌و ڕۆژ هه‌ڵات درێژ ئەبێتەوە تا ئه‌گاته چوار ڕێانێك ، له‌وێدا کۆتایی دێت ، که‌ماڵی کۆنی ڕه‌شه‌ی که‌ریمی هه‌یده‌ری قه‌ساب لەوێدابووە ، کە دوا خانووی سه‌ر جاده‌که‌یه له‌دوای ئه‌و ماله چوار ڕیان ودهشتایی بوو ،بەرەو ژور خانووی تیانه‌بوو . | شەقامی سابوونکەران ، که له‌به‌رده‌رکی سه‌راوه ده‌ست پێئه‌کات ، به‌ره‌و ڕۆژ هه‌ڵات درێژ ئەبێتەوە تا ئه‌گاته چوار ڕێانێك ، له‌وێدا کۆتایی دێت ، که‌ماڵی کۆنی ڕه‌شه‌ی که‌ریمی هه‌یده‌ری قه‌ساب لەوێدابووە ، کە دوا خانووی سه‌ر جاده‌که‌یه له‌دوای ئه‌و ماله چوار ڕیان ودهشتایی بوو ،بەرەو ژور خانووی تیانه‌بوو . |
دوایین پێداچوونەوەی ١٧:٤٨، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شه‌قامی سابونکه‌ران (باشترین ) له ساڵه‌کانی ١٩٤٠ به‌دواوه تا ساڵه‌کانی١٩٥٠ ودواتریش
نووسینی: محەمەد باقی سەعید بەرزنجی
١/٦/٢٠١٧
شه‌قامی سابوونکه‌ران چه‌ند ڕواڵه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی ئاسایی پێوه دیاربوو ، پێی ئه‌ناسرایه‌وه ، وجیای ئه‌کرده‌وه وجیاوازبوو ، لەوساڵانەدا که‌سێک بهوشهقامهدا تێپه‌ڕبووایه ، چاوی به‌و تایبهتماندیانهی ئه‌که‌وت . ئەم شەقام وگەڕەکە مێژوویەکی کۆن وپڕ لە سەروەری هەیە ، کە زۆرلەگەوەرە پیاوان وبەرپرسانی کورد‌و پێشمەرگەی هەڵکەوتوو لەگەڵ زۆر لە ئەدیب ونووسەرومێژوونووس و شاعیر‌و ئەفسەرو پیاوی پلەدارو سیاسەتمەداری ناودارو هەڵکەوتوو لەم ناوەدا لەدایکبوون وژیاون ، کەجێ پەنجەو دەوری کاریگەریان دیاربووە لەکاروانی خزمەت وخەباتی کوردایەتیدا . شه‌قامی سابوونکه‌ران مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه ، لەگەڵ ساڵانی دروستکردنی سلێمانیدایە ، له‌ساڵه‌کانی چله‌کاندا کاتێک مندال بووم ، هه‌رده‌م ئه‌م بیست ، وئه‌یان وت : ئه‌م جاده‌یه ئه‌بڕدرێت وپانترئهکرێت . بۆ ئەومەبەستە شارەوانی پلانی هەیە واساڵی ٢٠١٧ یە ، هەر ئەم شەقامی سابوونکەرانە نەچاککراوەو نەپانکراوە ونەبڕدراوە .
شەقامی سابوونکەران ، که له‌به‌رده‌رکی سه‌راوه ده‌ست پێئه‌کات ، به‌ره‌و ڕۆژ هه‌ڵات درێژ ئەبێتەوە تا ئه‌گاته چوار ڕێانێك ، له‌وێدا کۆتایی دێت ، که‌ماڵی کۆنی ڕه‌شه‌ی که‌ریمی هه‌یده‌ری قه‌ساب لەوێدابووە ، کە دوا خانووی سه‌ر جاده‌که‌یه له‌دوای ئه‌و ماله چوار ڕیان ودهشتایی بوو ،بەرەو ژور خانووی تیانه‌بوو .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێک له دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری جاده‌که لەماڵەکانیاندا به‌دروستکردنی سابوونه‌وه خه‌ریکبوون ، ناوی (جاده‌ی سابوونکه‌رانی) به‌سه‌ردا بڕاوه ،هەروەها گەڕەکی سابوونکەران بەدروستکردنی کفتەش بەناوبانگ بووە.
گه‌ڕه‌کی سابوونکه‌ران به‌شێکه له گه‌ڕه‌کی گۆیژه کە ناوەکەی لەشاخی گۆیژەوە وەرگرتوە.
نەخشەی گەڕەکی گۆیژە له‌وساڵانه‌دا له‌به‌رده‌رکی سه‌راوه ده‌ستی پێئه‌کرد به‌ره‌و ژور ئه‌بووه‌وه ، به‌شه‌قامی ئۆرزدیدا (گۆرانی ئەمڕۆ ) ئهرویشت (که‌ئه‌وسا کۆڵان بوو ) تائهگهیشته مەزاری شێخ جافر ، کەئەمڕۆ مەزارەکەی لەسەر سوچی کۆتایی شەقامی گۆرانە وچوار ڕێانە ، کەدوای ئەوە لەوکاتانەدا خانوو نەبوو چۆڵایی بوو ، لەسەرەوە بەسەد مەترێک ،سه‌دێک هەبوو (ئەو سه‌ده له‌دوای لافاوه‌که‌ی ساڵی ١٩٣٣دا دروستکرا تا شار له‌لافاو بپارێزێت ، که‌ئیستا شەقامی ئیبراهیم پاشا له‌سه‌ری دروستکراوه ، سەدەکە وه‌ک ئاوهڕۆیەکی فراوان له‌ژێریدا ماوەتەوە) .
گەڕەکی گۆیژە لەدوای چوار ڕیانەکە بهدهشتاییدا بەرەو خوار ئەبووەوە ، دەستی چەپی خانووی کەمی تیا‌بوو تاسهرکارێز ، له‌وێوه پێچی ئەکردەوە بە شه‌قامی نالی ئێستادا تێئەپەڕی( که‌ئه‌وسا کۆڵان بوو) تائهگهیشته ئه‌سحابه‌سپی وئهگهیشتهوه به‌رده‌رکی سه‌را ،کە له‌وکاتانه‌دا به‌رده‌رکی سه‌را ئه‌وه‌ندەی ئەمرۆ فراوان نه‌بوو ، له‌بۆشایی به‌رده‌رکی سهراداو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی جاده‌ی سابوونکه‌ران ، له‌لای ڕاستیه‌وه چایخانه‌ی حه‌مه ڕه‌ق هه‌بوو، هەرلەو تهنیشتەی ، به‌ره‌و شه‌قامی کاوه ئه‌چوو ( که هێشتا وه‌ک شه‌قام دروست نه‌کرابوو) .
به‌شی لای چه‌پی جاده‌که چایخانه‌ی حاجی عه‌بدول بوو ، لەلای شانی چایخانەکە وە ، به‌ره‌و ژور ئەبووەوە بەبەردەم کەبابخانەی حاجی عەلیداو دوکانی مۆر هەڵکەندەکان ( وەک دوکانی مەلا عەلی مەڵکەندی ) تێئەپەڕی ، بەرەو شه‌قامی پیره‌مێرد دەستیپێئەکرد (که ئەوساکۆڵان بوو) .
لەبەردەم چایخانە ی حەمەڕەق وحاجی عەول ئیواران کورسیان بەوناوەدا بڵاوئەکردەوە ، خەڵکی بەزوری لەو دوچایخانەدا دائەنیشتن . له‌لای ڕاستی جاده‌که لەدوای چایخانه‌ی حه‌مه‌ڕه‌ق له‌گه‌ڵ چوونه‌ناو جاده‌ی سابوونکەرانەوە ، کۆمه‌ڵه دوکانێک هه‌بوو یه‌که‌میان هی حاجی که‌ریمی شمقار بوو، ته‌نیشتی کهریمهڕهشی بەقاڵبوو ، له‌ته‌نیشتیان بەولاوە دوکانی مه‌تی وجهرجیسی مه‌سیحی مه‌ی فرۆش بوو کەدوبرابوون ، دوای ئەوان دوکانێک هەبوو(که‌له‌م دواییه‌دا هی قاله‌ی نه‌سیم بوو ) .
ده‌رگای ئوتێلهکەی حاجی ئیبراهیم ئاغا لێرەدابوو کەئێستا چێشت خانەیە، له‌ته‌نیشتی ئه‌و سه‌ری ده‌رگای ئوتێلەکە دوکانی مه‌جیدی قاله‌ی حه‌مامچی بوو ، کەپیاوێکی ناسراو ودیاری شاره‌که‌بوو ، توتن وپاکهت وجگهرهی تێکراوی ئه‌فرۆشت ،ڕا‌نک وچۆغەو په‌سته‌کی له‌به‌ردابوو جوان وڕێک وپێکبوون .
له‌وساڵانه‌دا لەچلەکاندا به‌ڕێز بارزانی کەلەسلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بوو ، بەزۆری له‌دوکانه‌که‌ی ئه‌ودا دائه‌نیشت .
له‌ولایه‌وه له‌ژێر ئوتێله‌که‌دا کۆمه‌ڵێک دوکانی کە هه‌بوون ، له‌وانه عه‌بد وئۆفیکی مه‌ی فروش له‌گه‌ڵ دوکانی که ، به‌وهۆیه‌وه دێره شێعرێکی شاعێری به‌هه‌ڵوێست فایه‌ق بێکه‌س ئه‌هێنمه‌وه که ده‌رباره‌یان ئه‌ڵێت :داخی قه‌رزاری عه‌ره‌ق خستوومیه فاک وفیکهوه گا به‌ده‌ست جه‌رجیس وعهبدو گا به‌ده‌ست ئۆفیکهوه له ولاوه ئه‌حه بچکۆل دوکانی خه‌یاتی هه‌بوو ، له‌گه‌ڵ باوکی غه‌فوری میوه فرۆش ، له‌دوای دوکانی ئه‌مان کۆڵانی قه‌زازه‌کان دەستی پێئەکرد ، کەبەگەڕەکی قه‌زازه‌کان ناوی دەرکردبوو ، له به‌شی ناوه‌وه‌ی کۆڵانەکە( کۆمه‌ڵێک خانوو هه‌بوو له‌وانه :ماڵی حاجی ئه‌حمه‌دی حه‌داد یه‌که‌م ماڵ بوو ، که ده‌رگاکه‌ی لەدوری چەند مەترێک به‌سه‌ر جاده‌که‌دا ئه‌یڕوانی ، لەگەڵ ماڵی هادی حه‌مه‌ڕه‌شید (هادیه سور) ، ماڵی عوسمان وعه‌لی وسمایلی مامهشێخه، (کەئیستا ئه‌کرێت به شوێنه‌واری که‌لتوری) ،لەگەڵ ماڵی ره‌مزی قه‌زاز ، ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق ، ساڵح عه‌لی وەرزش وان وه‌ستا ئه‌مینی ده‌لاک ، سه‌ڵاح باڵابه‌رز ، ڕه‌شێد قه‌زاز ، ماڵی باوکی سه‌عید قه‌زاز له‌وێدابوو.
به‌ری ئه‌وبه‌ری لای چه‌پی جاده‌ی سابوونکەران ، لەدوای چایخانه‌ی حاجی عه‌ول ، گه‌راجی عه‌بده بوو . ( هه‌رچه‌نده هی عه‌بده‌ی ئۆتۆمۆبیلچی نه‌بوو ، به‌ڵام که‌سایه‌تی عه‌بده‌و ناوه‌که‌ی گه‌راجه‌که‌ی پێئهناسرایهوه دوایی بووە شوێنی شتن و وەستانی سەیارەو گەراج کە مەحمودی حاجی عەبدوڵای ئابلاخی ئەیبرد بەڕێوە ) . به‌ته‌نیشتیه‌وه دوکانی غه‌فوری دارا ئاغابوو ، کەپیاوێکی کورد په‌روه‌ر ودڵسۆز و ڕۆشنبیربوو هه‌رده‌م خه‌رێکی سیاسه‌ت وکوردایه‌تی بوو ، وه‌ک بزانم شه‌رێکی شهرامی ئه‌رمه‌نی بوو کهتایهو پێویستی سه‌یاره‌یان ئهفروشت .
له‌به‌رده‌م گه‌راجه‌که‌دا گۆڕه‌پانێکی گه‌وره هه‌بوو ( تا ئه‌مڕۆژ به‌هه‌ندێک گۆڕان کاریه‌وه ههرماهوه ) کە ئەوسا ڕۆژانی ئاسایی سه‌یاره‌ی لێئهوهستا ، وەک گەراج بەکارئەهێنرا خه‌لکی ومالێ بازرگانی لێره‌وه ئه‌گوێزرانه‌وه به‌ره‌و شاره‌زورو هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوین وبه‌ری قەراخ وده‌ربه‌ندیخان و وارماوه‌و بەرزنجە . تەنها شەقامی سابوونکەران هەبوو کەسەیارەکان لێرەوە لەسلێمانی لەوڕیگەیەوە بۆ ئەوشوێنانە لەشار بچنە دەرەوە بەرەو سەرکارێز بڕۆن لەشار دەربچن .
له‌ڕوژانی جه‌ژن وتایبه‌ته‌کان وبۆنهکاندا ، کورسی کورسی وچهرخ وفهڵهک وزۆر جۆری یاری کە لەوگؤڕەپانەدا دائه‌نرا ، منداڵان به‌جلی ئاڵ و واڵای جه‌ژنه‌وه لێره یاریان ئه‌کردو شیرینیان ئەکڕی وئهخوارد ، له‌چه‌ند لاوه داری گه‌وره‌ی تیا‌بوو . چه‌ند ماڵێک له‌وناوه‌دا هه‌بوون به‌سه‌ر ئهوساحه گه‌وه‌ره‌یه‌دا ئه‌یان ڕوانی ، وه‌ک ماڵی مامۆستا عوسمان سه‌عید ناسراو به(عوسمانی ڕه‌عنا) وماڵی حاجی مارفی کۆتاڵفرۆش وماڵی حاجی مهلاشهریف .
له‌ناوه‌ڕاستی ساحه‌که‌دا له‌سه‌ر جاده‌که ، نانەوەخانەی کریکۆری ئه‌رمه‌نی هه‌بوو (لەشوێنی چایخانەی هەورامیەکانبوو ،کەئیستا جایخانەی حەسیرەکەیە) کریکۆر کولێره‌ی خۆش وبهتامی دروستئهکرد ، به‌ناوبانگ بوو بەرنەئەکەوت ، له‌دوای خۆی خاچهدۆری کوڕی جێگه‌ی گرته‌وه. له‌سه‌ره‌وه‌ی ساحه‌که، کۆڵان بوو ، تائەمڕۆژ هەرماوە ئەچووە سەرکۆڵانی نێوان شەقامی سابوونکەران وئۆرزدی کەدوایی کرابە جادە .
له‌سه‌ر جاده‌ی سابونکەران لەسەرو کریکۆرەوە ، عومه‌ر قه‌زاز کارگه‌ی(ساردی ) سۆده‌و سیفۆنی هه‌بوو. هه‌ر له‌ڕیزی ئه‌و به‌ولاوه ماڵیک هه‌بوو پێاوێکی پیری ئه‌فه‌ندی چاویڵکهلهچاوی تیا‌بوو، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ تاکه کۆڕه‌که‌یدا بوو ،( ناوێم لەبیر نه‌ماوه) ، لهدواییهدا دوکتۆر جه‌مال حه‌ماوی کردبووی بهعیادهی به‌شی منداڵان .
سه‌رو ئه‌و ماڵی چه‌ند براو خزمی یه‌کتری یه‌ک له‌دوای یه‌ک هه‌بوون وه‌ک : ماڵی به‌ڕیزان عه‌لی به‌گ ، ساڵح به‌گ ، که‌ریم به‌گ ، یهکتابهگ ،( له‌گه‌ڵ ماڵی شیرین خان ژنی ڕه‌فیق پشده‌ری) ، له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی یهکتابهگ کۆڵانێک هه‌بوو( که‌ئێستا بووه به‌و جاده‌یه‌ی کەلەجادەی سابوونکەرانەوە ئه‌چێته‌وه سه‌ر شه‌قامی ئۆرزدی(گۆران) که‌ماڵی کاک ڕه‌ئوف مامی مامۆستا فه‌همی ئەمین ، ماڵی حاجی مهلاشهریف ، میرزا ئه‌حمه‌دی خه‌فاف بوو باوکی مه‌حمود وئه‌مین خه‌فاف) ، لەسه‌ری کۆڵانه‌که له‌سه‌ر جاده‌که مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن بوو که‌له‌دوای په‌نجاکاندا کتێبخانه‌ی ئه‌وقاف دروستکرا کەبەشێکبوو لەمزگەوتەکە لێی جیاکرایەوە ، له‌م دواییه‌دا کتێبخانەکەیان گوێزایانه‌وه بۆشاقامی شەستیەکە بەرامبەر چاڤیلاند.
به‌ری لای ڕاستی جاده‌که له‌دوای کۆڵانی قه‌زازه‌کان له‌سوچی سه‌ره‌وه‌ی کۆڵانەکە ، قادر ئاغای عه‌تار، قاوه خانه‌و کتێبخانه‌ی هه‌بوو، خه‌ڵکی به‌زۆری له‌وێ دائه‌نیشتن گۆڤار‌و ڕۆژنامه وکتێبیان ئه‌خوێنده‌وه ، کهلهسلێمانیدا تاکه شوێن بوو به‌وشێوه‌یه کراببێتەوە ، له‌ولایه‌وه ئهحهکهچهڵ دوکانی ئوتوچێتی هه‌بوو ، کەپیاوێکی کورد په‌روه‌رو چالاک وکادری پارتی بوو ، چه‌ند دوکانێک له‌ولایه‌وه هەبووبوو، له‌سه‌رویان کۆڵانێک بوو ده‌رنه‌ئه‌چوو ، له‌سه‌ری کۆلانه‌که ماڵی قادرئاغای حه‌سه‌ن ئاغابوو( که‌پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌تی به‌خۆوه بوو ، به‌كێش ومشکیهوه وبه‌جلی جوانی کوردیه‌وه ، هه‌ر له‌خۆی ئه‌هات) ماڵی حهمهپاشاو عهبهپاشاو غه‌فور ئاغا هەر لەوکۆڵانهدا بوون ، لهسهورویانهوه له‌سه‌ر جاده‌که ماڵی حه‌سونه فه‌ندی هه‌بوو ، له‌ته‌نیشتیانه‌وه ساحه‌یه‌کی بچوک هه‌بوو ، چه‌ند ماڵێکی له‌سه‌ربوو ، له‌وانه ماڵی حسه‌ین نازم (باوکی به‌ڕێز سامی حسه‌ین نازم ) .
له‌په‌نجاکاندا سینهمایەکی هاوێنه به‌ناوی سینه‌مای سهلاحهدینەوە ، لێره‌دا کرابووەوە ، له‌ته‌نیشت ساحه‌که‌وه له‌سه‌ر جاده‌که، ماڵی ئیبراهیم شاڵی بوو( باوکی که‌ماڵ شاڵی ) ، کە دوقات بوو خۆیان له‌سه‌ره‌وه بوون ، ده‌رگای ماڵه‌که‌یان لەسەر جادەکەبوو و چەند دوکانێک هەبوو ، هەرلەڕیزی ماڵی ئیبراهیم شاڵی ته‌نیشتی ئه‌وسه‌ری کۆڵان بوو ، ئه‌چووه سه‌ر مزگه‌وتی هه‌مزه ئاغا. لهوکۆڵانهکهدا چهندماڵێک هەبوو وه‌ک : (ماڵی ئه‌حه‌ی داود، وەستافهرهجی دارتاش (خەزوری شەهید عیزەت خۆشناو ) ، لەریزی ئەوان ماڵی شێخ بابهڕهسوڵ وسهیدکاکهی بەرزنجی هەبوو کەناودارو کەسایەتی شارەکەبوون ، لەڕیزیان ماڵی عارف ئاغا هەبوو له‌م دواییه‌دا بووە ماڵی حاجی سالاری پێنجوێنی بەتەنیشتیەوە ماڵی میرزا مەحمود بوو کەلە تەنیشتیانەو کۆڵانێک هەبوو، ئەچووە سەرماڵی حاجی ئیبراهیم ئاغا وناو گەڕەکی قەزازەکان . بەری ئەوبەر لەسوچی کۆڵانی باس‌کراو لەسەر جادەی سابوون کەران ماڵی پیاوێکی زابتی کۆنی عوسمانی بوو بەناوی جەمیل وڵاخی هه‌بوو ، لهخێوهته موڵکی هه‌بوو( کەماڵی باوکی سدقی دانسازو مسهڕهت ژنی که‌مالی حه‌مه نه‌جیبی مامۆستابوو ) ، دوایی ماڵی حاکم شیتی تیا‌بوو ، دواجار ڕه‌ئوفی سه‌راف کڕیه‌وه. هەرلەو کۆڵانەدا هەرلەو ڕیزەدا ، دوای ماڵی ڕەئوفی سەڕاف ماڵی حاجی شێخ عه‌لی هەبوو (بەشێخەلی .. ناسرابوو ،کەپیاوێکی قسەخۆش وکەسایەتی دیار‌و ناوداری شارەکەبوو ، لەقەیسەری نەقیب نزیک دوکانی شەلەمۆ دوکانی بازرگانی هەبوو ، لەتەنیشتیانەوە ماڵی حاجی تایەری خەفاف بوو ، ئەوکۆڵانە بەریز ئەچووە وە سەر مزگەوتی هەمزەئاغا .
لەسەر جادەکە لەتهنیشت ماڵی ڕەئوفی سەڕاف ماڵی حاجی مسته‌فا پاشای یاموڵکی بوو ( که زابتێکی به‌رزی پله‌داری زەمانی دەوڵەتی عوسمانی بوو ، دوایی له‌کاتی حوکمی پاشایه‌تی مه‌لیک حمود دا بووە وەزیر) . کچه‌که‌ی بەناوی زەهراخان( ژنی عیزه‌ت به‌گی وه‌سمان پاشای جاف بوو ،که به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی زه‌هرای ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی کچان بوو که ئیستا ئەوخوێندنگەیە خراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره) . له‌دوای مردنی مستەفاپاشای یاموڵکی خانووه‌که‌ی کرا به‌شوێن تیمارگەی قوتابیان ، که ڕۆژانه به‌ڕێز ئه‌یان هێنان بۆتێڕوانین ودهرمانکردنیان ، ڕه‌ئوف مارف خاوه‌نی کتێبخانه‌ی گه‌لاوێژ لێره موزه‌مید بوو ، دوایی کرا بهنادی ، مامۆستایان وفرمابهران کە به‌زۆری شەوانەلێرهدا دائه‌نیشتن ، فایه‌ق بیکهس شه‌وانه زۆری کاته‌کانی لێره به‌سه‌ر ئه‌برد ، دوایی بووە ماڵی حسەین بەگی جاف. لەبەردەمی دەرگای ماڵی حاجی مسته‌فا پاشای یاموڵکی وبەرامبەریان ماڵی کەمال یاموڵکی بوو ، لەگەڵ کۆڵانێک وحهمامی مفتی بەرامبەری بوو . تونی حەمامەکەی مفتی لەوکۆڵانەدا بوو کە لەچلەکاندا شەوێک حەمکۆڵ لەبەردەمی تونەکدا بەخەنجەر کوژرا ، بەو هۆیانەوە ئەوناوە لای خەڵکی شەوانە مەترسیدار بوو.
کۆڵانەکه ئه‌چووه سەر(باخی پورەبەگی ، دوایی کرا بەئاشی ئهڵهکتریکه که، کهلهوساڵاندا کاره‌بای هه‌موو شاری سڵیمانی لێرەدا به‌رهه‌م ئەهێنرا ، کەئیستا کراوه بهخوێندنگه) ، له‌وکۆڵانه‌دا کۆمه‌ڵێک خانوو هه‌بوو وه‌ک: ماڵی مه‌لامحه‌مه‌دی کوردی نووسەرو ئەدیب ، له‌گەڵ ماڵی حاجی عه‌زیزبه‌گ و ماڵی حەمە ئێسقانی خەیات( کەلە خوار چایخانەی شەعبی ئیستا دوکانی خەیاتی هەبوو) لەگەڵ ماڵی ئافرەتێک کە بەتەوەن وجۆڵاییەوە خەریک بوو . بەداخەوە ناویم بیر نەماوە) . وەک باسکرا له‌وبه‌ر ماڵی مسته‌فا پاشای یاموڵکی، لهسهرجادهکه ، حه‌مامی موفتی هه‌بوو ، مێژووی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مانی بابانه‌کان ، کهیەکێک بوو لهحهمامهپاک وتهمیزو ڕێکه‌کانی شاره‌که ، ئاوی حەمامەکە له‌لای مزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مینه‌وه بەگونج لەژێر زەمینەوە بۆی ئەهات ، کە ئەوسا بەڵوعەی ئاو پڕۆژەی دابەشکردنی هێشتانەبوو ، ئاو لەژێر زەمینەوە بهگونج بۆماڵەکان ئەهات ، هەرماڵە حەوزێکی لەماڵەکەیدا دروستکردبوو ، له‌وساڵانه‌دا حه‌مامی تایبه‌تی ماڵان زۆرکه‌م بوو ، به‌زۆری خه‌ڵکی هه‌فته‌ی جارێک ئه‌هاتن بۆخۆشتن ، جار هه‌بوو بۆ که‌سایه‌تی وده‌وڵه‌مه‌ند (قۆرغ ئه‌کرا) . حەمامەکە لهمهلابانگانهوه تا کاتژمێری هه‌شتی به‌یانی بۆ پیاوان بوو له‌دوای ئه‌وه تا کاژێریکی پاشنیوه‌ڕۆ بۆژنان بوو ، دوای ئه‌وه هه‌ر بۆپیاوان بوو ، به‌یانیان لێره لەبەردەم حەمامەکەدا ، ماست بهمهنجهڵ وشیر به‌قاپ ئه‌فرۆشرا لەناو حەمامەکەشدا چاوشێرو شێلم ئەفرۆشرا،( کەلهولاوه مام سمایلی باوکی مه‌مه‌و عه‌بدوڵلا ومێردی باجی حەلاو شێلمی کۆڵاوی ئهفروشت ، که‌ئه‌وسا بهدوشاو نه‌بوو هه‌ر ئهکوڵاو ئهپیشاو ئەکرایە سەبەتەوە ، شێلمەکە وردبوو ڕه‌گێکی تاڵی هه‌بوو ، خوێی پێوهئهکرا که‌زۆر خۆش وناوازه‌بوو خه‌ڵکی ئه‌هاتن بۆخواردنی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌له حه‌مامه‌که‌دا خۆیان ئه‌شت) .
لهوبهرەوە لای چەپی جاده‌که مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن بوو ، که‌مێژوویه‌کی پڕله‌سه‌روه‌ری هه‌یه ، زورله زانا وپیاوە ئایینیه‌کان ومەلاکانی سلێمانی وناوچەکانی کە لێره‌دا خوێندویانه‌و ، وانه‌ی دینیان تیاوتوهتهوه وه‌ک ( مفتی وحاجی شێخ حەسەن وزانایانی بەناو زەهاوی ) ، ده‌رگای مزگه‌وته‌که چه‌ند مه‌ترێک لهجادهکهوه دور بوو، لای چه‌پی دەرگای مزگهوتهکهچایخانهی مه‌لا جه‌میلی لێجیاکرابووهوه( کەلەدواییدا کرابە کتێبخانەی ئەوقاف) ، له‌به‌رده‌می چایخانەکەدا گۆڕەپانێکی بچووک هەبوو هه‌رده‌م کورسی لێدائهنرا ، هاوینان فێنکبوو له‌به‌رئه‌وه‌ی دارێکی گه‌وه‌ره سێبه‌ری بۆکردبوو دوانیوەڕوان ئاوڕشێن ئەکرا خەڵکی سابوونکەران لێی دائەنیشتن .
له‌سه‌ر سوچی لای چه‌پی چایخانه‌که ، کهئهیڕوانی به‌سه‌ر ئەوکۆڵانەدا ، کەئیستا شەقامی نێوان سابوونکەران و ئۆرزدیە ، پیاوێکی به‌ساڵاچووی هه‌ژار دائه‌نیشت ، تەواو نەبوو ناوی (ئه‌حه‌ی جاوبوو) کهدشداشهیهکی جاوی له‌به‌ردابوو ، لهچڵکارهش بوو ، به‌هۆی عه‌ره‌قی له‌شیه‌وه ڕه‌قبوو ، ئه‌ت وت سهختیانهو خۆی پیاوێکی پیس وپۆخڵبوو ، ته‌خته‌یه‌کی پڕ له مه‌سکه‌ت ولوقم ولهبزینهوه وماجومی وکونجی وشروبی له‌به‌رده‌می خۆیدا دانابوو ، حهڵواکەی ئه‌وه‌نده کۆنبوون ، مێش ومه‌گه‌ز تێدابوو ، ڕه‌ش وپیسبوون ، خه‌ڵکی کهئههاتن بەوناوەدا تێپهڕئهبوون ، پێشه‌کی ئه‌حه‌ی جا‌و داوای لێئەکردن کەحهڵوای لێیبکڕن ، ئه‌وانیش خێریان پێئه‌کرد ، فلسێک یان دوفلس یان ئانهیهکیان بۆ فڕیئهدایه ناو ته‌خته‌ی حه‌ڵواکه‌ی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌خۆش بوو قسەی هەلەق ومەلەقی ئەکرد ، خه‌ڵکی هه‌رده‌م ئهیاندوان وزۆرجار توڕه‌یان ئه‌کرد ، شه‌وانه له‌سه‌ر کورسیه‌کانی چایخانەی مه‌لا جه‌میل ڕوژی ئه‌کرده‌وه . لە تەنیشتی سه‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌که بینایه‌کی دوقات هەبوو ، قاتی سەرەوەی وەک ئوتێل بەکار ئەهێنرا جاری واهەبوو بەکرێ ئەدرا بەماڵان ، به‌شی ژێره‌وه‌ی دوکانبوو ، حه‌مه زله‌ی ئوتوچی لێره‌دابوو ئوتوه‌که‌ی حه‌مه زله مه‌سه‌لێكی کوردی له‌سه‌ره که‌ئه‌ڵێن ( ئەڵێی ئوتوه‌که‌ی حه‌مه زله‌یه ، دره‌نگ گه‌رم ئه‌بێت و دره‌نگ سارد ئه‌بێته‌وه ، کەلەوساڵانەدا ئوتو وەک کورە بەخەڵوز گەرمئەکرا ).له‌ته‌نیشتیه‌وه دوکانی تۆبیای مه‌سیحی موسڵاوی مه‌ی فرۆش هه‌بوو ، (که‌وایه‌کی له‌به‌ردابوو له‌سه‌ره‌وه‌ی پشتێنێکی پانی به‌ستبوو ) . لەم دواییەدا لەسەردەمی بەعسدا شەهید وەستابەکری دارتاش کوڕی ساڵح کۆڵەبی دوکانی هەبوو ،کەپیاوێکی کوردپەروەرو پێشمەرگەو گیان فیدابوو بەدەستی بەعسیە خوێن ڕێژەکان گیراو لەناوبراو شەهیدکرا .
له‌سوچی سه‌ره‌وه‌ی ئوتێله‌که کۆڵانێک هه‌بوو ده‌رنه‌ئه‌چوو ، ماڵی حهمهڕهقی چاییچی تیا‌بوو، له‌گه‌ڵ ماڵی شێخ حه‌مه‌مینی عه‌رزوحاڵ نووس( باوکی مامۆستا شێخ محه‌مه‌د که‌مامۆستایه‌کی زۆر دڵسۆزبوو) ، دوایی فرۆشتیان به سه‌یدهادی کەخزمیان بوو ،( سەیدهادی له ده‌رگای سینه‌مای ڕه‌شید دوکانی هه‌بوو پولی ئەفروشت ، باوکی هوشیارو بهختیارو دره‌خشان پەخشان وجوانه بوو کەپیاوێکی بەڕێزو ڕاست وپاکبوو وەکیلی فرۆشتنی پولی بەرید ومالیەبوو ) .
له‌ده‌می ئەو کۆڵانه‌که‌دا لەبه‌شی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی قوتبه‌دین بوو ،ماڵه‌که‌ی دوقات بوو وائەزانم لە بەڕێوەبەرایەتی بەیتاڵ خانە کارمەندبوو جلی چاکەت وپانتۆڵی بەڕێکی لەبەرئەکرد، ده‌رگای ماڵەکەی له‌سه‌ر کۆڵانەکهدابوو، له‌ته‌نیشت ماڵی قوتبه‌دین له‌سه‌ر شه‌قامه‌که ماڵی عه‌لی ده‌روێش ئه‌مینی حه‌مامچی بوو، لەڕیزی سه‌ره‌وه‌ی قوتابخانەکەی مەلا نەجمەدین بوو بەناوی( که‌شتی نوح ) ، (مەلا نەجمەدین ، وه‌ک نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس ئه‌دیب ناوی دەرکردبوو ناوبانگیکی هه‌بوو له فێرکردنی خه‌ڵکی ، کەشتی نوحی کردبوو بهقوتابخانەیەک بۆ وتنه‌وه‌ی وانهوفێرکردن ، سه‌ده‌ها که‌سی فێری خوێندهواریکرد ، له‌ڕۆژنامه‌ی ژین‌دا وتاری هەفتانەی هەبوو، هه‌رده‌م جێگه‌ی ڕێزی خه‌ڵکی بوو ، هه‌ر لەو دوکانەدا کۆچی دواییکرد، وەک خۆی وه‌سیه‌تی کردبوو له ئه‌زمڕ له‌سه‌رگردی هه‌ڕوته بهئاگهنگهوه بینێژن ئەوەی داوای کردبوو بەزەماوەند بردیان و ناشتیان ) دوکانی کەشتی نووح به‌شه‌که‌ی مه‌لا نه‌جمه‌دین ، لەماڵی ئەحمەد ئاغای ڕەسوڵ ئاغا جیاکرابووەوە ، ئه‌حمه‌د ئاغای ڕه‌سوڵ ئاغا( باوکی کاک جه‌مال ئاغا‌و ست شهوقیهی مامۆستابوو ) ، له‌سه‌ری ئه‌وسه‌ری ڕیزی ماڵه‌که‌یان کۆڵانێک هه‌بوو. له‌و کۆڵانه‌که‌دا چه‌ند ماڵێک هه‌بوو وه‌ک ماڵی ( ئه‌مین زه‌کی به‌گی بەناوبانگی پلەدار ومێژوونووس زووتر ئەفسەری پلەداری دەوڵەتی عوسمانی بوو ، لەکاتی حوکمی ڕژێمی پاشایەتیدا چەند جار وەزیر بووە، خاوه‌نی گه‌لێک کتێبی مێژوویی بوو ، وه‌ک : مێژووی کورد وکوردستان ، میژووی سلێمانی و دەوروبەری ).
ماڵی شێخ سه‌لامی نووسه‌رو شاعیر لێرەدابوو ، کە لەدواییدا به‌هۆی ناهیدهخانی کچی شێخ سه‌لامه‌وه وخێزانی نوری شاوەیس ، ماڵی به‌ڕێز سدیق شاوه‌یسی تیا‌بوو . (شێخ سەلام پیاوێکی هەیکەلی بوو بەسمێڵێکی زلەوە لە ستالین ئەچوو .
سدیق شاوەیس باوکی نوری شاوەیس ، شەفقەیەکی لەسەردابوو چاکەت وپانتۆڵی لەبەرئەکرد پیاوێکی مام ناوەندی بوو هەردەم لە جادەی سابوونکەران ئەبینران ) . له‌سه‌ری کۆڵانه‌کەدا لهسهرجادهکه ماڵێ شه‌وکه‌تی دانساز بوو که‌له قاتی سه‌ره‌وه بوون به‌شی خواره‌وه‌ی سهرجادهکهش دوکان بوو ، له‌وانه دوکانی سه‌عه کۆڵی چایچی بوو خه‌ڵکی ناوچه‌ی به‌رزنجه و لادییه‌کانی ناوچەی شارباژێڕ که سه‌ردانی سلێمانیان ئه‌کرد ، لێردا دائه‌نیشتن وکۆئهبوونهوه .
لەتەنیشتی حەمامی موفتی هەرلەو ڕیزەدا لەسەرجادەکە ، خانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ئاغای ڕه‌سوڵ ئاغابوو ، خه‌ڵکی لادێ به‌تایبه‌ت له ناحیه‌ی به‌رزنجه‌و شارباژێڕەوە ، کهئههاتن به‌روبوومی لادێ ومیوەهات و باره داریان به‌وڵاخ ئه‌هێنا لێڕه وڵاخه‌کانیان ئه‌به‌سته‌وه وشهولێرە ئامانه‌وه ، له‌وبه‌ر جادهکهشهوه له‌چایخانه‌ی سهعهکۆڵ دائه‌نیشتن وئهحهوانهوه.
هه‌ر به‌ده‌م خانه‌که‌وه له‌سه‌ر جاده‌که چه‌ند دوکانێک هه‌بوو لەوانە دوکانی عەبەلەی حەڵواچی ودارتاشێک هەبوو ، له‌م دوایه‌دا نانه‌وا خانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دارتاشێکی تیا‌بوو، دوایی عەلی مەجۆلی قەساب لێرەدا قەسابی ئەکرد له‌گه‌ڵ کاک محێدینی سه‌وزه فرۆش لەولایەوە .
له‌دوای خانه‌که باڵەخانەی ماڵی که‌رێم ئه‌فه‌ندی مامڕێش بوو کهلەو باڵەخانەیەدا دائهژیا ( که‌ریمه فه‌ندی پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت بوو که‌واو چاکه‌تی له‌به‌رئه‌کرد جار جاره له‌ڕۆژنامه‌ی ژین‌دا ئه‌ینووسی) ، ژێریان له‌سه‌ر جاده‌که کۆمه‌ڵێک دوکان هه‌بوو، له‌وانه(دوکانی سه‌وزه فرۆشێک ، له‌ولایه‌وه دوکانی حه‌مه‌ی که‌باب بوو ، کهپێرهمێردی شاعێر‌و نووسەر وفەلەسوف(حاجی تۆفیق ) زۆر جارلێرەدا ئه‌بینرا ، به‌جوتێک کڵاشی دۆمیهوه وگاڵۆکهکهی بهدهستهوهببوو وبەسدارەکەیەوە، له‌به‌رده‌م کەبابخانەکەدا ڕاوه‌ستاوه، هه‌ربه‌پێوه لەبەردەم دوکانەکەدا ، پارویه‌ک که‌بابی بەدەستەوەیە ئه‌یخوات ، کهبابچیهکه دوای نیوهڕوانێش بۆفرۆشتن که‌بابی ماوە ونەفرۆشراو له‌سه‌ر سینی بهوناوهداو بەکۆڵانەکەدا ئه‌یگێڕا.
هه‌ر لەبه‌شی لای ڕاستی جاده‌که لهتهنێشت ماڵ ودوکانی کهریمهفهندی ، کۆڵانێكی بچوک هه‌بوو دەرنەئەچوو ماڵی جەلال فارس بوو باوکی کاک ئازاد ، کهکاتبی ئینحیساری توتن بوو پیاوێکی زیرەک وقسەخۆشبوو. له‌دوای کۆڵانه‌که دوکانی مه‌حمود ده‌لی سیوجگهرچی بوو، که‌پیاوێکی کاسبی هه‌ژارو بێوه‌ی بوو ،لە پیاوە کۆنەکان بوو ( به بابه خوڵهش ناسرابوو ) کوڕێکی هه‌بوو گێلۆکەبوو چاوکزێکی ناوریابوو ، هه‌رده‌م وەستا مەحمود لێی توڕهئهبوو ، کاری کوڕەکەی به‌دڵنه‌بوو ، نهم زانی ناوی چیه،،،؟ . به‌ڵام خه‌ڵکی به‌ناوی( چڵیت)ەوە بانگیان ئه‌کرد ، خه‌ڵکی زۆر حه‌زیان له‌وه‌بوو که بابهخولهو کوڕه‌که‌ی بدوێنن ، هه‌ندێک جار توڕه یان ئەکردن ، بابە خولە له‌قسه‌کردندا ئهنتیکهبوو ، هەندێک جار خەڵکی له‌به‌رده‌م دوکانەکەیاندا ئه‌م دێڕه شیعره‌یان بۆئهوتهوه: ( یابابه خوله بوشراک سوبحانه مه‌ن ئهعتاک) .
که‌مه‌به‌ستیان چڵێتی کوڕی بوو بەوجوانی هەڵکەوتنەی خوا عەتای پێکردوە. دوای دوکانی مەحمود دەلی قه‌سابێکی لێ‌بوو لەم دواییەدا هی کاک ئەحمەد بوو ، کەگەنجێکی خۆشەویستبوو لەکارەکانیدا پاکبوو ئیستا هی ئەونیە کەسێکی تر ئەیبات بەڕێوە ، وچه‌ند دوکانێکی به‌قاڵی تر هەبوو وەک دوکانی ساڵح ڕەزای بەقاڵ ،حاجی حەمە حەوایی ، لەم دواییەدا حەسەنی بلەبەهار لەوڕیزەدا دوکانی جگەری هەبوو . لەڕیزی ئەمان دوکانی سمایله بلبل بوو ، سمهبلبل به‌ناوبانگ بوو ، زۆرجۆر یاری منداڵان وشتی جوان وبلبل وباڵندەی له‌قوڕ دروستئهکرد لەگەڵ : کوره‌ی ئاگر ، سه‌بیل ، بلبل ، قڕقڕه ، وباڵنده ، سوری ئه‌کردنه‌وه ، خه‌ڵکی ومنداڵان به‌زۆری حه‌زیان لێی‌بوو ئه‌هاتن بۆکڕینی ، لهتهنێشتیەوە میوهفروشێک هه‌بوو ناوی حەمەی مەلاقادر بوو ،عوسمانی میوه فرۆشیش لەوناوەدابوو لەهاوڕێ کۆمۆنیستەکان بوو. له‌ته‌نیشتی سه‌ره‌وه‌ی عوسمانی میوە فرۆش کۆڵانێک هه‌بوو ئه‌چوو بۆلای ماڵی پیرهمێڕدەوە وئهلهکتریکهکه ، له‌وکۆڵانه‌دا چه‌ند ماڵێک هه‌بوو وه‌ک: ( ماڵی باوکی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د. ماڵی میرزا سالح گورون ، باوکی عه‌زیز ئه‌فه‌ندی و حسهینهفهندی . ماڵی باوکی حسه‌ینی موزه‌مید . ماڵی میرزا عه‌بدوڵله باوکی عه‌زیز ئۆپڵ . ماڵی عهبهخله باوکی دایکی (یانی باپیری ) عه‌بدوڵ وعادلی حه‌مه‌جوان . ماڵی رهفیقهشهل و پیره‌مێرد وئاشی ئهلهکتریکهکه) ..
له‌سه‌رو کۆڵانه‌که لهسهرجادهکه به‌ره‌وه ژور مآڵی حاجی که‌ریمی شمقاڕ بوو که‌وه‌ک ئوتێل دوقات بوو لەسەرەوە خۆیان تیا ئەژیان ، ژێریان له سه‌ر جاده‌که به‌دوکان جیاکرابووه‌وه وچوخمهکهی سابوونکه‌ران به‌ژێر ئه‌م ماڵه‌دا تێئه‌په‌ڕی بۆ کۆڵانێک ، کەچهندماڵێکی له‌سه‌ربوو وه‌ک : (ماڵی حاجی غه‌ریبی خه‌فاف ، ماڵی عه‌زیز ئه‌فه‌ندی باوکی سمکۆی هونه‌رمه‌ند ، ماڵی کاکه‌ڕه‌ش باوکی ئه‌حمه‌د ، ماڵی مامه عه‌زه باوکی ڕه‌حیم وکەریم وفهتاح له‌گه‌ڵ ماڵی پسکۆ وبراکه‌ی ئیسماعێل کهمفهوهزی پۆلیسبوو ).
له ڕیزی دوای ماڵی حاجی کەریمی شمقاڕ لەتەنیشتی لەسەرجادەکە ماڵی شێخ زه‌ینه‌دین نه‌قشبه‌ندی بوو باوکی (مامۆستا قوتبه‌دین ونه‌جمه‌دین) ، (دوای ئه‌وان ماڵی عه‌به پاشای تیا‌بوو . دوای ئەوانیش ماڵی حەمەی لالە ئەمینی تیا‌بوو) ، ماڵی عەبە پاشا لەسوچی کۆڵانێکدابوو کەدەر نەئەچوو ، کۆڵانێکی ته‌سک بوو ، ماڵی ئەحمەدی له‌یلێی حه‌مامچی لەسوچی ئەوسەری کۆڵانەکەبوو ، له‌سه‌ر جاده‌که ، ئەوکۆڵانە که ده‌رنه‌ئه‌چوو ، چه‌ند ماڵێکی تیا‌بوو وه‌ک : ماڵی عه‌به زیره‌کی خه‌یات ،(وەک ئەگێرنەوە کەمێجەرسۆن جڵ لەلای ئەو ئەدروێت بەدڵی ئەبێت پێی ئەڵێت تۆ زیرەکیت دوکانەکەت ناوبنێ دوکانی عەبە زیرەک ) ، ماڵی کاکی ئاغای که‌وا دروبوو . عه‌لی فایزی عه‌ره‌بانچی لەوێدابوو . ماڵی مام کەریم . کەمالی خۆنچە. شەمسەخان . ڕەحمەخان و گوڵزارخان .حاجی ڕەفیق وبەهیەخان . هه‌ر له‌وکۆڵانه‌دا خانێک هه‌بوو بۆبه‌ستنه‌وه‌ی وڵاخی به‌رزه.
له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ری کۆڵانه‌که‌و لهسهرجادەکە دوای ماڵی حاجی تۆفیق ، ماڵی حهمهچاوهشی گه‌چ فرۆشی تیا‌بوو ، سه‌رو ئه‌و ماڵی جه‌مالی عه‌تیه بوو،( ئه‌ندامی پارتی بوو سه‌ر به‌شۆفێران) . لەوڕیزە کۆمه‌ڵه دوکانێک هه‌بوو وەک چایخانە ، لاوانی سابوونکه‌ران لەوێ دائه‌نیشتن ، له‌م دواییه‌دا دوکانی( کاک سه‌عیدی ئاته‌ی لێ‌بوو خه‌یات بوو ،دوایی قاله‌ی برای تیا‌بوو) . له‌ته‌نیشتی سهرهوهوهیان کۆڵانبوو ، له‌ناو کۆڵانه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک ماڵ هه‌بوو وه‌ک :( مالی مام غه‌فور . ماڵی حاجی محه‌مه‌د باوکی قالهو سه‌عه‌ی ئاته . حه‌مه‌کاکه‌ی ئاسنگه‌ر . عه‌لی زبه. عه‌به‌ی عهده باوکی ساڵح . حه‌مه‌ی قاپقاپ باوکی عوسمان . ماڵی جەلال وعوسمانی ئەحەدۆڵ پەموویی . سه‌عه‌ی نێرگه‌له . ماڵی حه‌لاوه‌خان خێزانی حه‌مه‌ی مچهحال ، باوکی تۆفیقی خه‌یات وفهرهج وبرایمی هونه‌رمه‌ند و ئیسماعیلی خه‌یات . ئه‌حمه‌دی دولبه‌ر . حه‌مه‌ی ده‌روێش ڕه‌حیم) له‌سه‌ری کۆڵانه‌که به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ، له‌سه‌ر جاده‌که چه‌ند دوکان وماڵ هه‌بوو وەک دوکانی حاجی فارسی خەراجیانی ، دوا خانوو ماڵی ( ڕه‌شه‌ی که‌ریمی هه‌یده‌ر ) بوو ، کهجادهی سابوونکەران لێره‌دا کۆتایی ئه‌هات ،لەبەردەمیاندا دەشتایی بوو خانووی تیانەبوو ، ئەوچوار ڕێانەی دوای ماڵی ڕەشەی کەریمی هەیدەر کە کۆتایی شەقامی سابوونکەران بوو ، وەک دەشتایی لەجەژنان وبۆنەکاندا لێرەدا چەرخ وفەلەک جۆلانێ و یاری بۆمنداڵان دائەنران وپێوستی جەژن ومنداڵان وشیرینی تیائەفرۆشرا.
ئه‌چینه‌وه ئه‌وبه‌ر جادەکە به‌شی لای چه‌پ بەرامبەر بە حەمامی موفتی و خانەکەی ئەحمەدی ڕەسوڵ ئاغا .
له‌دوای چایخانه‌ی سهعهکۆڵ له‌ژێر ماڵی شه‌وکه‌تی دانسازدا چه‌ند دوکانێکی به‌قاڵ هه‌بوو له‌ولاوه ده‌رگای ماڵێک بوو ، ته‌نیشت درگاکه دوکانی( حاجی حه‌مه‌مورادی حه‌ڵواچی بوو ، مامی کاک قادر وحه‌مه جه‌زای هونهرمهندوبراکانیان ) ، دوای چه‌ند دوکانێک ، دوکانی پیاوێکی دهلاکبوو تەمەنێکی هەبوو ، ناوی کاک شەوکەت بوو خەلکی سەرکارێزبوو ، دواجار خاوه‌نه‌که‌ی گۆڕا ، له‌دوای ده‌لاکه که ساحه‌و کۆڵان بوو ( کۆڵانه‌که ئه‌چووه‌وه سه‌ر قاوه‌خانه‌ی که‌لتوری ئه‌مڕۆ وشه‌قامی گۆران(ئۆرزدی) .به‌ده‌م ساحه‌که‌وه چایخانه‌ی حه‌مه شه‌شه هەبوو ، لەبەردەم چایخانەکەدا ، حه‌وزێک هه‌بوو که‌ناسرابوو بهحهوزهکهی سابوونکه‌ران ،. ئاوی حه‌وزه‌که هی کارێزبوو له‌مزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مین وماڵەکانی دوای به ده‌ستوری کۆن له‌بن زه‌ویه‌وه به(گونج ) بۆی ئه‌هات .
ئه‌م شوێنە به‌ناوجه‌رگه‌ی سابوونکه‌ران ناسرابوو ، چایخانه‌ی حه‌مه شه‌شه به‌سه‌ر ساحه‌که‌و جاده‌که‌دا ئه‌یڕوانی ، جایخانهیهکی گه‌وره‌بوو ، شوێن گردبوونه‌وه‌ی دانیشتوانی سابونکه‌ران بوو . شه‌وانه خه‌ڵکی لێرەدا کۆئه‌بوونه‌وه به‌تایبه‌ت شه‌وانی ره‌مه‌زان ، داستان وحکایهتی تیا ئەخوێندرایەوە وئهگێڕرایهوه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن مهلاسمایلهوه، شه‌وانه حکایه‌تی شیرین وفه‌رهاد ، ڕۆسته‌می زاڵ وزۆراب ، ئه‌میر ئه‌رسه‌لانی رۆمی و مەم وزینی تیا ئه‌گێرایه‌وه . یان کڵاوکڵاوێن وگۆره‌وی بازی تیائهکرا ، شه‌وانه‌ی هاوێن لەبەردەم چایخانەکەدا لهساحهکەدا و به‌ده‌وری حه‌وزه‌که‌دا کورسی دائه‌نرا ، خەڵکی لێی دائه‌نیشتن . دوای ماوه‌یه‌ک کرابه حه‌مامی شه‌عب ئیستا کراوە بهگهراجی سه‌یاره . ( مەلا سمایل پیاوێکی چاوشینی سوروسپی زۆر جوانبوو ،هه‌رده‌م جلی کوردی له‌به‌ردابوو له‌گه‌ڵ مشکی جوان به‌سه‌ریه‌وه، زۆر حه‌زی بهخواردنهوهبوو له‌گه‌ڵ ته‌لعه‌تی هاوڕییدا) زۆر جار بە سەرخۆشی ئەبینران وبەسەرهاتی سەیریان لێئەگێڕانەوە دوپیاوی ناسراو و خۆسەویست بوون ).
(حهمهشهشه له‌کۆتایی په‌نجاکاندا بووبە فه‌ڕاش ، زمانی تۆزێک ئه‌یگرت به‌وهۆیه‌وه ناونرابوو حه‌مه شه‌شه، پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت بوو ، زۆر ئیشکه‌رو باشبوو خه‌ڵکی زۆریان خۆش ئه‌ویست ) . کۆڵانه‌که‌ی ته‌نیشتی لای چه‌پی چایخانه‌که به‌ره‌و شه‌قامی گۆران (ئۆرزدی) وقاوهخانهی که‌لتوری ئه‌مڕۆ ئه‌چوو ، له‌به‌رده‌می چایخانه‌که‌وه به‌ره‌و ده‌ستی ڕاست ، کۆڵانێکی پان به‌ره‌و مزگه‌وتی حاجێ شێخ ئه‌مین ئه‌چوو ، ماڵی شێخ تالیب . وشێخ حه‌سه‌ن کە فرانبەربوو له‌کارگه‌ی جگەرەو پوختەکردنی توتن وزاوای حه‌مه‌ڕه‌ق بوو. وماڵی حه‌سه‌نی چاومار . شێخ محه‌مه‌دی خاڵ وبراکه‌ی شیخ ئه‌حمه‌د . مالی مسته‌فای شه‌رعی . مه‌لاعه‌لی خوێ فرۆش . مسته‌فا عه‌بدولره‌حیم لەم کۆڵانەدابوون ، دەرگای دوەمی مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌دی به‌رزنجی لێ‌بوو .
له‌سه‌ری ئه‌وسه‌ری ساحه‌که له‌سوچی سه‌رجاده‌که دوکانی برایمی سیوجگهرچی بوو ،(که پیاوێکی ڕوخۆش وچاک وقسه‌خۆش وپاک وتهمیزبوو ) .
لهسهرجادهکه دوای دوکانی برایمی سیوجگەر ، چه‌ند دوکان هه‌بوو لهوانهدوکانی تەنەکەچیەک وکهبابخانهی عه‌به‌ی سه‌ید شه‌ریف هەبوو کەباب چیەکی ناوداربوو ، به‌ته‌نیشتیه‌وه زوتر ماڵی عه‌لی ده‌روێش ئه‌مینی حه‌مامچی بوو ، لەگەڵ دوکانی حه‌مه‌ی پینه‌چی ،لەتهنیشتی سه‌روی ماڵی عه‌لی سه‌عاتچی هەبوو لەسەر کۆڵانێکی ته‌سکدا . لەوناوەدا ماڵی مه‌لا تایهربوو باوکی مامۆستا غهفورەی مامۆستای وەرزش . ماڵی میرزاساڵح باوکی میرزا عهبدولڵهی باوکی ماموستا ئیسماعیل وناهیدەخان ،خێزانی کاک نوری ڕەشید .
له‌گه‌ڵ مالی جه‌لال حه‌مدی له‌وێ بوون (جەلال حەمدی پیاوێکی سەرسپی وقسەخۆش بوو کارمەندی پەروەردەبوو ،باوکی کاک هیواو کاک هیمن سابوونچی) . له‌م ماڵانه‌دا بەزۆری (سابوون دروستئهکرا لەبەزو پیوی ئاژەڵی سەبڕاو دوای کوڵاندنی وتێکەڵاوکردنی لەگەڵ جۆرێک لەسۆدیۆم ، سارد ئەکرایەوە وەک ڕەحەتەلقوم بەچەقۆ کەرت کەرت ئەکراو ،لەدوکانەکاندا ئەفرۆشرا ناوی سابوونی( بەزی ) بوو لەگەل جۆرێکی ڕەقی، زۆر لهوخێزانانەی کەسابوونیان دروستئەکرد، ئه‌مڕۆ نازناویان سابونچیە) .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (کفته‌ی سابوونکه‌ران ناوبانگی هه‌بوو به‌گه‌وره‌یی دروستئهکرا ، به‌شیکی پڕناوبوو وه‌ک کشمیش وبادام وگوێزو که‌ره‌وزو قیمهوبههارات ، جار هه‌بوو هێلکه‌ی به‌ساغی تێئهکرا ،به‌ئاوی گۆشت وبهسڵق یان بهنۆک وبه‌هارات وزهردهچهوه ئهکوڵینرا ) لەڕیزی ئەوماڵانە کەباسکران لای چەپی جادەک . دوای ئه‌وان کۆڵان بوو ماڵی (شێخ حه‌مه‌کاکه (ته‌ته) لەسەر کۆڵانێکی تردابوو ، کەفرمانبهری شاره‌وانی وباوکی هوشیاری ئه‌ندازیاربوو ) ، له‌سه‌رویانه‌وه ته‌لارێکی دوقات هەبوو ، ماوه‌یه‌ک بنکه‌ی پۆلیسی سابونکه‌ران بوو دواییکرابه(مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری مه‌سیحیه‌کان ، ئێستا ڕوخاوه بووه‌ته گه‌راجی سه‌یاره) ، له‌ته‌نیشتیه‌وه چه‌ند ده‌رگایه‌ک هه‌بوو چه‌ند مه‌ترێک لهجادهکهوه دوربوون ، کهلهودیویشهوه ده‌رگای تریان هه‌بوو وه‌ک ئه‌ڵین ماڵی عهبدوڵلهی مهلاڕهشیدبوو ، له‌ته‌نیشتیه‌وه ،ماڵی مه‌سیحیه‌کی کۆن وتازەموسوڵمانی ئه‌نتیکه هه‌بوو ، چاکه‌ت وپانتۆڵی له‌به‌رئه‌کرد دوتاڵ مۆی بهسهرهوهما بوو، له‌پیاوی ناو حه‌کایه‌تی کۆن ئه‌چوو، کاتی خۆی بووه موسوڵمان ،کەزۆرپهشیمانبوو ، بەوهۆیەوە هه‌رده‌م جنێوی بهخۆیئهدا .
وه‌ک باسکرا ماڵێک لهوماڵانه ده‌رگای له‌ودیوه‌وه هه‌بوو کارێزێک لەناو یەکێک لهوماڵانەدا هەبوو . هه‌رله‌سه‌ر جاده‌که ، له‌به‌شی سه‌رویان کۆڵانێک بوو ئه‌چووه سه‌رمزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مین ، که ده‌رگای ماڵی مهلاڕهئوفی بێسه‌ری له‌سه‌ربوو (باوکی کاک عه‌توف بەسوپاسەوە که‌زۆر زانیاری پێداوم ) ، هه‌رله‌و کۆلانهدا ماڵی شێخ قادرهشهلهبوو ،لەگەڵ ماڵی ڕەشەی هەینوو وتیان ماڵی خزمانی مسته‌فا چاوڕه‌ش ، لەگەڵ ئه‌کره‌می حه‌پسه لهوناوهدابوون.
ماڵی مهلاڕهئوفی بێسەری ، له‌سه‌ر جاده‌که ده‌رگای تریان هه‌بوو. سه‌رو ئه‌وان ماڵێک بوو لەم دواییەدا دوکانی وەستاسالحی دارتاش لێرەدابوو ، دوای ئه‌و خانه‌که‌ی حه‌سه‌ن به‌گ بوو کهدواخانوو بوو دوایی بووە ماڵی شێخ مستەفای برای شێخ محەمەدی خاڵ ، لەگەڵ خانووی بەرامبەری بەشی ئەوبەریش کەماڵی (ڕه‌شه‌ی که‌ریمی هه‌یده‌ر ) بوو ، بەچوار ڕیانێک شەقامی سابوونکەران کۆتایی ئەهات . کەهەردولای جاده‌ی سابوون که‌ران لێره‌دا کۆتایی ئه‌هات. له‌کۆتایی جادەکە تاسهدهکه وشاخی گۆیژە ده‌شتایی بوو خانووی تیانەبوو .
لەتەنیشت ماڵی ڕەشەی کەریمی هەیدەر ، جادەیەک بەرەو سەرکارێز ئەچوو یەکەم ماڵی تەنیشتی ڕەشەی کەریمی هەیدەر لەدەستپێکی ساڵی ١٩٣٧ دا ماڵی ئێمەی تیابووکە کرێچی بووین ،( هەرلەوساڵەدا خانووەکەی خۆمان لەخوارتر کاتی تەواو بوونی بوو) .
هەرلەسەر ئەو جادەیە لەڕیزی ماڵەکەی ئێمەدا . لەخوارتر ماڵی دایکی عوسەی ئامەبوو. لەخوار ئەوانەوە ماڵی حەمەخان بوو وڵاخ داربوو . لەخوارتر ماڵی باجی پیرۆزبوو (کەدەستە خوشکی دایکمبوو) دایکی کاک قادربوو ، نەنکی فەرەیدون عەبدولقادر. دوای ئەو مزگەوتی تەکیە ڕوتەبوو (كەئیستاناوی مزگەوتی تاڵەبانیە) . خوارتر ماڵ تۆفیقی حەسەنەقوچ . وحەمەکەمالانی بوو ، باوکی مامۆستا ئەنوەر وکاک عومەرمحەمەد سڵیمان . ماڵی عەلی ئاغای چاوەشی شارەوانی بوو . دوایی ماڵی حاجی ئاسکۆڵ. دوایی ماڵی ئەولکەریم هەورامی . دوای ئەوان ماڵی نوێی ئێمەبوو ، لەگەڵ ماڵی شەمعونی کارەبایی ، دوای ماڵی ئێمەو شەمعون تاسەرکارێز چۆڵایی بوو . ماڵی حاجی مەلاعیزەت باوکی کاک مەحمود لە سوچی کۆڵانێک بوو ،ئەچوو بۆ بەردەرکی سەرا دوایی چاککراو کرا بە شەقامی ناڵی تا ئەسحابەسپی. هەرلەوبەر ماڵی ڕەشەی کەریمی هەیدەرەوە لەسەرجادەکەی ئەچوو بۆ سەرکارێز ڕیزە خانوویەک هەبوو تازە دروستکرابوون وەک ماڵی عومەربەگی ساحێبقڕان . ماڵی حاجی دەروێش کەریمی برنج فرۆش ، باوکی مامۆستا نەسرەدین . ماڵی شێخ قادر ،(باوکی کاک یاسین و تەحسین وسەردار . کەزاوای مستەفا سەفوەتی مامۆستا ومەلابوو ، باوکی کاک فاروق (شیخ قادر پیاوێکی شوخ وشەنگ بوو بەجلی کوردی وکێش ومشکیەوە لێی هاتبوو هەردەم بەبەرماڵی ئێمدا کە تێئەپەڕی بەرەو خۆار ئەبووەوە زۆرجار لای ئێمەلای ئەداو خۆی بەخزم دائەنا ) . لەدوای ماڵی ئەوان لەخوارتر هەرلەوڕیزە ماڵی حاجی کاڵێ وسەرقەبرانێک هەبوو ، دوایی ماڵی مەحمود پوشێنی ( خولە پوشێنی ) بوو لەگەڵ ماڵی بلەشێخە باپیری دوکتۆر ئەنوەر شێخەوخەسرەوکاوەو کۆمەڵیک برا .
لەخوارتر ماڵی خەراجیانیەکان بوو . مامەوەیسەی سنەیی . و مەلامحەمەد . وحاجی سەعید( سەعەسور) . وتاپاشماوەی ئاشەکۆنەکەی گاوران ، کەکاتی خۆی ئاشی ئاوبوو بەرامبەر بەماڵی ئێمەبوو ، ئەم ماڵانە هەموو تاکە خانووبوون کەپشتی ئەوان دەشتایی بوو ، چۆڵایی بوو تاگردی سەیوان .
له‌وسالانه‌دا لادێیه‌کانی ناوچه‌ی شارباژێڕ وبهرزنجه ، له‌گۆیژه‌وه ولهقڕگهو کۆزهڕهقهو خهراجیانهوه به‌گوێ درێژ‌و وڵاخهکانیانهوه کهئههاتن بۆ شار به‌پردی سه‌ده‌که‌دا به‌رو خوار ئه‌بوونه‌وه ، به‌روبۆمی لادی ولهمیوههات بە بەرچنەو سەبەتەو تاترێ ودار بەبار کەئەیان هێنان بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەیان لە ناوشار ، لەگەڵ ماست و شیر‌و پەنیرو هیلکهومریشک وقه‌ل وئاژه‌ڵ ومەڕوماڵاتیان ، هه‌رله ده‌شتاییه‌که‌دا ، لەبەردەم پردی سەدەکەدا خەڵکی ناوشار بەزۆری لەوناوەدا بۆکڕینی بەروبوومی لادێیەکان کۆئەبوونەوە.
لەپێش پەڕینەوەی لادێیەکان بەسەر سەر پردی سەدەکەدا . لەولاوە میرده زمه‌یه‌کی ئیستهلاک بهسەریانهوه ڕاوەستابوو ، ئاماده‌بوو ، باجی بۆمیری کۆئه‌کرده‌وه کەبهقۆنتهرات گرتبووی ، گه‌نده‌لی لێره‌دابوو (بهپچوکی نه‌ک وه‌ک ئه‌مڕۆ ) . نەی ئەهێشت لەپردەکە بپەڕنەوە تا بەروبوومەکەی ئەقەبڵاند ، پاره‌ی خۆی به‌زۆر لێئهسهندن ، دوای نه‌جات بوونیان لهخهملاندنی بەروبووم وماڵه‌کانیان لەقهبڵاندن وسه‌رانه پردەکەیان بەجێ ئەهێشت . لهولایانهوهوه لەدوای پردەکە کە ئەگەیشتنە ناو خەڵکەکە ، کەزۆریان بۆ کڕینی میوەهات وهێلکەو شیر‌و ماست و دۆ ومریشک بارەدار وبەروبومی لادێ هاتبوون . لەگەڵ ئەوخەڵکەدا نۆرەی تۆفیق بتی وشێخ قادره شهلهو عەبەی عەدە وساڵح کۆڵەبی ئەهات وهه‌ندێک جار ، حهمهگوێزه وئهحه زڕگوێزی وکه‌سانی که ، که‌به‌کاری ئاڵم و ساتمهوه خه‌ریکبوون چه‌رچی بوون ، به‌سه‌ریانه‌وه ئاماده‌بوون بەمەبەستی ئەوەی ماڵه‌کانیان لێبكڕن ، وئهکهوتنه سه‌واو معامه‌له به‌زۆربێت یان بهخواهیشت ماڵەکەیان لێئەکڕین وئهسهند .
له‌به‌ینی بگره‌و به‌رده‌و ده‌مه‌قاڵی وکهشمه کێش و ڕاكێش ڕاکێشدا ، وه‌ک هه‌راج وبهنیمچه تاڵانی ماله‌که‌یان لێئهکڕین و وه‌رئه‌گرت . دوای ساغکردنەوەی ماڵەکانیان ، زۆرجار لادییەکان خاوه‌ن ماڵه‌کان وبەرو بومەکان ، به‌توڕه‌یی وناڕه‌زایی وبۆڵه بۆڵ به‌رو ناوشارئهبوونهوه لەوخەیاڵەدابوون بەروبوومەکانیان بەزۆرو بەفێل لەدەست دەرهێناون ، تاڵان فرۆشکراون .
تێبینی: ©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە مانومیدیا بەخشیوە!