جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:ههڵبژاردهی دووهم»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[قەڵای نەجم]]''' | ||
[[پەڕگە: | [[پەڕگە:99987ult (2).jpg|وێنۆک]] | ||
کورتەباسێک لەسەر مێژووی قەڵای نەجم | |||
ئاراس حسۆ | |||
چەندە باسک و باڵندە باڵیان بەسەر ئەم خاکەدا لێداوە و شاهیدی چەندین ڕووداوی مێژوویی بوون، ئەوەندە شوێن و ناوچەی مێژوویی هەن کە هەم ئەمڕۆ بۆ ئێمە بوونەتە شوێنی گەشتیاری، هەم بوونەتە بەڵگەنامە و سەرچاوەی مێژوویی کە دەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر. باشە ئێمە دوور نین، ئێمە لێرەین و سەردانی شوێنێکی مێژووییی تر دەکەین بە درێژاییی ڕووباری فورات. ئەمجار دەچینە لای ڕووباری فورات و لەسەر بەرزترین لووتکەی قەڵای "نەجم" دەوەستین و پێکەوە دەرگا مێژووییەکانی دەکەینەوە و دەیناسێنین. | |||
قەڵای مێژوویی و کۆنی نەجم کە لە سەردەمی ڕۆمانیا دروست کراوە، دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات لە ڕۆژهەڵاتی شاری "منبج". ئەم قەڵایە شاهیدی چەندین قۆناغی مێژوویی بووە و بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە. قەڵای نەجم ١١٥ کیلۆمەتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی "حەلەب"ەوە دوورە و ٣٧ کیلۆمەتر لە باشووری شاری "کۆبانی"یەوە دوورە. قەڵای نەجم دەکەوێتە سەر لووتکەی گردێکی بەرز کە زاڵە بەسەر هەر چوار دەوریدا. | |||
چونکە قەڵاکە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات، جووتیاریی سەر ئەم خاکە و دەوروبەری ئەم خاکە هەمووی پڕ خێر و بەرەکەتە. قەڵاکە چوارگۆشەیە، لەسەر کۆمەڵێک بەرد دروست کراوە کە ڕوویان لە کەنارەکانی فورات کردووە. ئەم قەڵایە درێژییەکەی ٩٥ مەتر و پانییەکەی ٦٠ مەترە؛ هەروەها ٥٠ مەتر لە سەرووی دەشت و ٦٨ مەتر لە سەرووی ڕووباری فوراتەوەیە. کۆی بەرزییەکەی ٣٧٧ مەتر دەبێت. | |||
ئەم قەڵایە بە شێوەیەکی زۆر بەرز دروست کراوە، چونکە ئەو ناوچەیە شوێنێکی زۆر دەوڵەمەند و ستراتیژی بووە و هەمیشە هێرشی کراوەتە سەر. دیواری دەوری قەڵاکە وەک هەموو دیوارەکانی سەردەمی "سەلاحەدینی ئەیووبی" وایە، لە خشتی ڕەش دروست کراوە و خەندەقێک بە بەرد بە قووڵاییی ٧ مەتر و پانیی ٨ بۆ ٩ مەتر هەڵکەندراوە. | |||
دەرگای سەرەکیی قەڵاکە لە لای ڕۆژهەڵاتەوە دروست کراوە و دوو بورجی بەرزی هەیە، دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕاستەوخۆ بۆ هۆڵەکانی ناوەوەی بینای سەرەکییە. بەشێک لە دیواری قەڵاکە لە خشت دروست کراوە، بەشێکی تریش لە بەردی ڕەش دروست کراوە، لە سەرووی دەروازەی قەڵاکە، لە سەردەمی سەلاحەدین، دەستنووس بە زمانی عەرەبی نووسراوە، بەڵام ئەم دەقانە ئێستا دیار نین. هەروەها قەڵاکە لە سێ نهۆم پێک هاتووە، لە ژێرزەمینەکەدا کۆگا و بورجی بەرگری، تانکی و کۆریدۆری شاراوە هەیە. دەگوترێت ئەم کۆریدۆرانە دەگەنە بنی ڕووبارەکە. ئەوەی تریان لە حەمام، سۆپا و تانکیی ئاو پێک دێت. لە نهۆمی سەرەوەش بینای سەرۆکایەتی و مزگەوتێکیش هەیە. | |||
ھێڵی ٢٨: | ھێڵی ٢٦: | ||
[[ قەڵای نەجم|درێژەی بابەت]] | |||
[[ |
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:٣٠، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
کورتەباسێک لەسەر مێژووی قەڵای نەجم
ئاراس حسۆ
چەندە باسک و باڵندە باڵیان بەسەر ئەم خاکەدا لێداوە و شاهیدی چەندین ڕووداوی مێژوویی بوون، ئەوەندە شوێن و ناوچەی مێژوویی هەن کە هەم ئەمڕۆ بۆ ئێمە بوونەتە شوێنی گەشتیاری، هەم بوونەتە بەڵگەنامە و سەرچاوەی مێژوویی کە دەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر. باشە ئێمە دوور نین، ئێمە لێرەین و سەردانی شوێنێکی مێژووییی تر دەکەین بە درێژاییی ڕووباری فورات. ئەمجار دەچینە لای ڕووباری فورات و لەسەر بەرزترین لووتکەی قەڵای "نەجم" دەوەستین و پێکەوە دەرگا مێژووییەکانی دەکەینەوە و دەیناسێنین.
قەڵای مێژوویی و کۆنی نەجم کە لە سەردەمی ڕۆمانیا دروست کراوە، دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات لە ڕۆژهەڵاتی شاری "منبج". ئەم قەڵایە شاهیدی چەندین قۆناغی مێژوویی بووە و بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە. قەڵای نەجم ١١٥ کیلۆمەتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی "حەلەب"ەوە دوورە و ٣٧ کیلۆمەتر لە باشووری شاری "کۆبانی"یەوە دوورە. قەڵای نەجم دەکەوێتە سەر لووتکەی گردێکی بەرز کە زاڵە بەسەر هەر چوار دەوریدا.
چونکە قەڵاکە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات، جووتیاریی سەر ئەم خاکە و دەوروبەری ئەم خاکە هەمووی پڕ خێر و بەرەکەتە. قەڵاکە چوارگۆشەیە، لەسەر کۆمەڵێک بەرد دروست کراوە کە ڕوویان لە کەنارەکانی فورات کردووە. ئەم قەڵایە درێژییەکەی ٩٥ مەتر و پانییەکەی ٦٠ مەترە؛ هەروەها ٥٠ مەتر لە سەرووی دەشت و ٦٨ مەتر لە سەرووی ڕووباری فوراتەوەیە. کۆی بەرزییەکەی ٣٧٧ مەتر دەبێت.
ئەم قەڵایە بە شێوەیەکی زۆر بەرز دروست کراوە، چونکە ئەو ناوچەیە شوێنێکی زۆر دەوڵەمەند و ستراتیژی بووە و هەمیشە هێرشی کراوەتە سەر. دیواری دەوری قەڵاکە وەک هەموو دیوارەکانی سەردەمی "سەلاحەدینی ئەیووبی" وایە، لە خشتی ڕەش دروست کراوە و خەندەقێک بە بەرد بە قووڵاییی ٧ مەتر و پانیی ٨ بۆ ٩ مەتر هەڵکەندراوە.
دەرگای سەرەکیی قەڵاکە لە لای ڕۆژهەڵاتەوە دروست کراوە و دوو بورجی بەرزی هەیە، دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕاستەوخۆ بۆ هۆڵەکانی ناوەوەی بینای سەرەکییە. بەشێک لە دیواری قەڵاکە لە خشت دروست کراوە، بەشێکی تریش لە بەردی ڕەش دروست کراوە، لە سەرووی دەروازەی قەڵاکە، لە سەردەمی سەلاحەدین، دەستنووس بە زمانی عەرەبی نووسراوە، بەڵام ئەم دەقانە ئێستا دیار نین. هەروەها قەڵاکە لە سێ نهۆم پێک هاتووە، لە ژێرزەمینەکەدا کۆگا و بورجی بەرگری، تانکی و کۆریدۆری شاراوە هەیە. دەگوترێت ئەم کۆریدۆرانە دەگەنە بنی ڕووبارەکە. ئەوەی تریان لە حەمام، سۆپا و تانکیی ئاو پێک دێت. لە نهۆمی سەرەوەش بینای سەرۆکایەتی و مزگەوتێکیش هەیە.