جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «خەبات عارف»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «ناوی تەواوم: خەبات عارف مەعروف بەپێی ناونووسین و ناسنامەیەک کە لە بەردەستی خۆمدا هەن، لە 06-10-1959 لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری '''سلێمانی''' و لە خانووی باوباپیرانمدا لە دایک بووم و ئەوەی کە دواتر گوێم لێ بووە و گوتراوە و دەگوترێت کە کەی لە دایک بووم، ب...»ەوە)
 
ھێڵی ٨: ھێڵی ٨:


لە زۆربەی گۆڤار و هەفتەنامەکانی ئەو ڕٶژگارەدا و تا ڕاکردنم لە ئێراق و لە ساڵی 1981دا، لە هەفتەنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا، چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان، ئێستایش دەمنادەمێک، بەرهەمەکانم بڵاو کردوونەوە دەکەمەوە.
لە زۆربەی گۆڤار و هەفتەنامەکانی ئەو ڕٶژگارەدا و تا ڕاکردنم لە ئێراق و لە ساڵی 1981دا، لە هەفتەنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا، چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان، ئێستایش دەمنادەمێک، بەرهەمەکانم بڵاو کردوونەوە دەکەمەوە.
لە 16-05-1982ەوە لە سوێد دەژیم.
لە ساڵی 1991ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی سوێد بووم تا ساڵانێکی زۆر دوای ئەوە و دوایی ئەندامەتین تازە نەکردووەتەوە.
لە زۆربەی بڵاوکراوە و گۆڤارە کوردییەکانی ئەوروپادا، بەشێوەیەک لە شێوەکان، بەشدار بووم و بەرهەمم تێیاندا بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا و بەئەرکی خۆم ئەم کۆمەڵە شیعرانەم لە تاراوگە، لە سوێد، بڵاو کردوونەتەوە:
* گەڵا کەوتووەکان، ساڵی 1984
* دەست، ساڵی 1986
* گوڵەکانی پاییز، ساڵی 1993
* گەڕانەوەی ئەستێرەکان، ساڵی 1997
* فەرهەنگی  کوردی- سوێدی  ساڵی 2007
* ساڵی 2016 لە کوردستان و لە سەر ئەرکی هاورێی خۆشەویتسم (کامەران محەمەد ئەحمەد دارتاش) کۆی شیعرەکانم، کە لێرەولەوێ وردەدەستکارییەکی شێعرەکانم کردووە، بەناوی (سەوزێکی کاڵ بوو دەرباری)  بڵاو کردەوە.
'''بەشێک لە بەرهەمانەی کە لە سوێدییەوە کردوومن بە کوردی:'''
* کەڵک، ئۆگۆست ستریندبیرگ، شانۆنامە ساڵی 1992. 
* لێگەڕێن مرۆڤ بژی، پیێر لاگەرکڤیست، شانۆنامە ساڵی 1996. 
* گوێ بگرە، پیاوی پچووک، ویلهێلم ڕایش، ساڵی 1994. 
* پاپالانگی، پیاوە سپییەکە، ئێریش شیورمان، ساڵی 1995. 
* میۆ، میۆکەی من، ئەسترید لیندگرێن، بەهاوکاریی لەگەڵ '''[[ئەنوەر قادر محەمەد]]'''، ساڵی بڵاوکردنەوەم لە یاد نییە کتێبەکەیش خۆی ئێستا لەبەردەستمدا نییە. 
* پیپیی گۆرەویدرێژ، ئەسترید لیندگرێن، بەهاوکاری لەگەڵ ئەنوەر قادر محەمەد، ساڵی 2004
* شێرێکیان کوشتووە،  مارییا ڤینە، ساڵی 2004
* ڕەگەزپەرستی چییە؟ گفتوگۆ لەگەڵ کچەکەمدا، تاهر بن جەلیون، ساڵی 2006. 
* جەژنی هەڵسانەوە، ئۆگوست ستریندبێرگ شانۆنامە، ساڵی 2009. 
* بەرەو دیمەشق، ئۆگوست ستریندبێرگ، شانۆنامە، ساڵی 2012. 
* ئۆرێستییا، ئایسخیلۆس، ساڵی 2012. 
* گرنگ، پیێر لاگەرکڤیست، ڕۆمان  ساڵی 2012. 
* سەمای مەرگ، ئۆگوست ستریندبێرگ، شانۆنامە، ساڵی 2014. 
* ئێوارستان، پیێر لاگەرکڤیست، کۆمەڵەشیعر، ساڵی 2014. 
* ئینسایکلۆپێدیای منداڵان، لەگەڵ (ئاسۆس شەفیق)، ساڵی 2008 لەگەڵ وەرگێڕانی بە دەیان و زیاتریش کتێبی تایبەت  بۆ منداڵان لە سوێدییەوە بۆ کوردی

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٣٥، ٨ی ئابی ٢٠٢٤

ناوی تەواوم: خەبات عارف مەعروف

بەپێی ناونووسین و ناسنامەیەک کە لە بەردەستی خۆمدا هەن، لە 06-10-1959 لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری سلێمانی و لە خانووی باوباپیرانمدا لە دایک بووم و ئەوەی کە دواتر گوێم لێ بووە و گوتراوە و دەگوترێت کە کەی لە دایک بووم، بەڵگەی نووسراو نین، تا پێچەوانەکەی بسەلمێنن، ڕەنگە ساڵێک یا زیاتر پێش ئەوە بووبێت.

خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆم لە سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی کۆلێژی کارگێڕیی زانکۆی سلێمانیم، ساڵی 1980-1981.

لە نێوەڕاستی حەفتاکانی چەرخی پێشووترەوە، بەتایبەت شیعر، بڵاودەکەمەوە و تائێستایش هەروەها.

لە زۆربەی گۆڤار و هەفتەنامەکانی ئەو ڕٶژگارەدا و تا ڕاکردنم لە ئێراق و لە ساڵی 1981دا، لە هەفتەنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا، چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان، ئێستایش دەمنادەمێک، بەرهەمەکانم بڵاو کردوونەوە دەکەمەوە.

لە 16-05-1982ەوە لە سوێد دەژیم.

لە ساڵی 1991ەوە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی سوێد بووم تا ساڵانێکی زۆر دوای ئەوە و دوایی ئەندامەتین تازە نەکردووەتەوە.

لە زۆربەی بڵاوکراوە و گۆڤارە کوردییەکانی ئەوروپادا، بەشێوەیەک لە شێوەکان، بەشدار بووم و بەرهەمم تێیاندا بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا و بەئەرکی خۆم ئەم کۆمەڵە شیعرانەم لە تاراوگە، لە سوێد، بڵاو کردوونەتەوە:

  • گەڵا کەوتووەکان، ساڵی 1984
  • دەست، ساڵی 1986
  • گوڵەکانی پاییز، ساڵی 1993
  • گەڕانەوەی ئەستێرەکان، ساڵی 1997
  • فەرهەنگی کوردی- سوێدی ساڵی 2007
  • ساڵی 2016 لە کوردستان و لە سەر ئەرکی هاورێی خۆشەویتسم (کامەران محەمەد ئەحمەد دارتاش) کۆی شیعرەکانم، کە لێرەولەوێ وردەدەستکارییەکی شێعرەکانم کردووە، بەناوی (سەوزێکی کاڵ بوو دەرباری) بڵاو کردەوە.

بەشێک لە بەرهەمانەی کە لە سوێدییەوە کردوومن بە کوردی:

  • کەڵک، ئۆگۆست ستریندبیرگ، شانۆنامە ساڵی 1992.
  • لێگەڕێن مرۆڤ بژی، پیێر لاگەرکڤیست، شانۆنامە ساڵی 1996.
  • گوێ بگرە، پیاوی پچووک، ویلهێلم ڕایش، ساڵی 1994.
  • پاپالانگی، پیاوە سپییەکە، ئێریش شیورمان، ساڵی 1995.
  • میۆ، میۆکەی من، ئەسترید لیندگرێن، بەهاوکاریی لەگەڵ ئەنوەر قادر محەمەد، ساڵی بڵاوکردنەوەم لە یاد نییە کتێبەکەیش خۆی ئێستا لەبەردەستمدا نییە.
  • پیپیی گۆرەویدرێژ، ئەسترید لیندگرێن، بەهاوکاری لەگەڵ ئەنوەر قادر محەمەد، ساڵی 2004
  • شێرێکیان کوشتووە، مارییا ڤینە، ساڵی 2004
  • ڕەگەزپەرستی چییە؟ گفتوگۆ لەگەڵ کچەکەمدا، تاهر بن جەلیون، ساڵی 2006.
  • جەژنی هەڵسانەوە، ئۆگوست ستریندبێرگ شانۆنامە، ساڵی 2009.
  • بەرەو دیمەشق، ئۆگوست ستریندبێرگ، شانۆنامە، ساڵی 2012.
  • ئۆرێستییا، ئایسخیلۆس، ساڵی 2012.
  • گرنگ، پیێر لاگەرکڤیست، ڕۆمان ساڵی 2012.
  • سەمای مەرگ، ئۆگوست ستریندبێرگ، شانۆنامە، ساڵی 2014.
  • ئێوارستان، پیێر لاگەرکڤیست، کۆمەڵەشیعر، ساڵی 2014.
  • ئینسایکلۆپێدیای منداڵان، لەگەڵ (ئاسۆس شەفیق)، ساڵی 2008 لەگەڵ وەرگێڕانی بە دەیان و زیاتریش کتێبی تایبەت بۆ منداڵان لە سوێدییەوە بۆ کوردی