جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «گۆڤاری گەلاوێژ»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها (ئیبراهیم ئەحمەد و عەلادین سەجادی)گۆڤارەکەیان دەرکردووە. وێنۆک گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی ڕامیاری، کلتوری، وێژەی و کۆمەڵایەتی...»ەوە)
 
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها ([[ئیبراهیم ئەحمەد ]] و [[عەلادین سەجادی]])گۆڤارەکەیان دەرکردووە.  
گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها ([[ئیبراهیم ئەحمەد ]] و [[عەلائەدین سەجادی]])گۆڤارەکەیان دەرکردووە.  
[[پەڕگە:74685182 .jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:74685182 .jpg|وێنۆک]]



دوایین پێداچوونەوەی ‏١٩:١٥، ١٣ی ئابی ٢٠٢٣

گۆڤاری گەلاوێژ، لەساڵی 1939 یەکەم ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، تیراژەکەی نزیکەی هەزار دانە بووە، بەتەنها (ئیبراهیم ئەحمەد و عەلائەدین سەجادی)گۆڤارەکەیان دەرکردووە.

74685182 .jpg

گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی ڕامیاری، کلتوری، وێژەی و کۆمەڵایەتی بوو، مانگی جارێک لە شاری سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.

یەکەم ژمارەی لە 01-12-1939 دەرچووە و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و سەرنوسەرەکەیشی مامۆستا عەلائەدین سەجادی بووە.

بەڵام دوای ئەوەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە کاری پارێزەرییەکەی گواسترایەوە بۆ شاری بەغدا، کارەکانی گۆڤارەکە زیاتر لە ئەستۆی مامۆستا عەلادین سەجادی بوو.

زۆر لە نووسەران و شاعیرانی ئەو سەردەمە بابەتیان بۆ گۆڤارەکە ناردووە و بەشێک لە بابەتەکانی گۆڤارەکەش بۆ هەواڵ و ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی تەرخانکراوە.

گۆڤاری گەلاوێژ بۆ ماوەی 10 ساڵ لە بڵاوبوونەوە و لەم ماوەیەشدا 105 ژمارەی لێ دەرچووە.

دواجار گۆڤارەکە لە ساڵی 01-08-1949 بە فەرمانی حکومەتی مەلیکی بەغدا داخرا و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکەش مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە ساڵ و نیوێک زیندانی حوکمدرا.

79302359 .jpg

عەلائەدین سەجادی لە ساڵی (1948) شانبەشانی دەركردنی گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێكی نیو مانگی سیاسیی بەناوی‌ (نزار)ەوە بەكوردی و عەرەبی بلاوكردۆتەوە، پاش دەرچونی (22) ژمارەی گۆڤارەكە، دواتر هەردو گۆڤارەكە (گەلاوێژ) و (نزار) لەساڵی (1949)دا داخران.

1124420لک194.jpg
0002 (4789).jpg