داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەحسوم کۆرکماز مەحسوم کۆرکماز (عەگید) کێیە؟

مەحسوم-کۆرکماز.jpg

لەساڵی 1956 لەشارۆچکەی فارقین-ی سەر بەشاری ئامەد لەدایکبووە.

ساڵی 1976 لەڕێگەی شەهید مەزڵوم دۆغانەوە ئاشنا دەبێت بە گروپی ئاپۆچییەکان و پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سیاسیی و ڕێکخستنیی دەبینێت.

لە زستانی 1980دا دەچێتە کامپی شۆڕشگێڕانی فەڵەستینی لە لوبنان، ماوەی حەوت مانگ پەروەردە وەردەگرێت و پاشان دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.

ساڵی 1984 سەرپەرشتیی دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی پەکەکە دەکات دژی سوپای تورک.

پاش خەباتی دوو ساڵ لە ناوچە جیاجیاکانی باکووری کوردستان و ڕێکخستنی دەستەکانی گەریلا و پەرەدان بە خەباتی چەکداریی و چالاکییکردن، فەرماندە عەگید لە 28ی ئازاری 1986 لە ڕوبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ ھێزەکانی سوپای تورکیا لە چیای گابار لە پارێزگای شرناخ شەھید بوو، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی کوژاندنەوەی مۆمی ڕووناکیی ئەم فەرماندەیە، بەڵکو لەئێستادا بووەتە فەرماندەیەکی ئەفسانەیی و سروشبەخش بۆ هەزاران شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر.

هەفتەی قارەمانێتیی

پەکەکە هەمیشە شەهیدان وەک هەوێنی بەهێزکردنی تێکۆشان لەقەڵەم دەدات، بەجۆرێک هەر شەهیدێک لە فەرهەنگی پەکەکەدا بەواتای هەنگاوێکی دیکە دێت بۆ نزیکبوونەوە لە ئامانجەکە، بۆیە ناسنامەی “پارتی شەهیدان” بڕاوە بە باڵای پەکەکەدا.


درێژەی بابەت