عادل محەمەد کەریم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: دانا غەنی

425348636 .jpg

ھونەرمەندی دکتۆر لە دایک بوی گەرەکی کانی ئاسکانی پایتەختی ڕۆشنبیرییە

سەرەتاو ناوەندی و دواناوندی قۆناخەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردووە

خوێندکارێکی چالاک و وردو زیرەک بووە

لە ساڵی ١٩٩١ بەشی موزیکی ھونەرەجوانەکانی بە غداى تەواو کردووە

مامۆستا عادل ھێندە بەتەنگ ڕەوشی ھونەری و خەمخۆری نەوەی داھاتوو دەبێت دوای تەواو کردنی کۆلێژ ساڵێک خۆبەخشانە وانەی موزیک دەڵێتەوە لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و ھەتا ئێستاش میلاکی پەیمانگایە

ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠١٠ بێجگە لەوەی مامۆستایەکی نمونەیی ھونەر بوە زۆر بەسەرکەوتوانە لێپرستراوێتی بەشی موزیکی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەرێوە بردووە دوابەدوای ڕاپەرین و دوای ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ چەند مامۆستایەکی پەیمانگا توانیویانە بەشێوەیەکی ئەکادیمی گۆرانکار ی لەپرۆگرام و پراکتیکی بەشی موزیکی پەیماناگادا بکەن کە مامۆستا دەستێکی بالای ھەبوە تێیدا


لە ساڵی ١٩٩٢وە ئەندامی کۆمەلەی کلتورو فۆلکلۆری کوردە لە سلێمانی و بۆ ماوەیەک جێگری سەرۆک بوەو یەکێک بوە لەدەستەی نوسەرانی کەلەپورو ڕۆژنامەی گڕی نەورۆز مامۆستا عادل ئەندامی سەندیگای ھونەرمەندانی کوردستانەو یەکێکە لە ئەندامانی نوسەرو ئامادەکاری رۆژنامەی شکاری سەندیگا لەیەکەم ژمارەیەوە تا دوایین ژمارەی.

لەساڵی ١٩٩١وە دەبێتە ئەندامێکی چالاکی تیپی مۆسیقای سلێمانی جێی سەرنجە مامۆستا دامەزرێنەری یەکەمـ ئۆرکیسترای فەرمییە لەشاری سلێمانی دکتۆرعادل ئاوازو کاری ئامادەکردنی موزیکی بۆ زۆرێک لەھونەرمەندانی دەنگ بێژ کردوە وەک ھونەرمەندی پێشمەرگە حەمە جەزا و ئەبدولقادر حەسەن و حەمە رەوف کەرکوکی و رەوانشاد ئازاد خانەقینی و ئەمەل سەئید کوردەو ئاڤان جەمال و کیژان ئیبراھیم خەیات وئەباس موحەمەدو ئازاد کەریم و قاسم کەریم و ئاریان کەریم .

لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەکەم جار لەمێژوی ھونەری موزیک و گۆرانی کوردیدا موزیکی بۆ وەرزەکانی ئەدەم دانا کە کارێکی ھونەری ئەکادیمیانە بوو بۆ تراژیدیای ئەنفال کە کارێکی ھونەری یەک کاتژمێری بوو لەئاوازو وتنی ھونەرمەندی پێشمەرگە گەش مردە ئازاد خانەقینی

دکتۆر عادل ی ھونەرمەند

ئامادەکاری موزیکی ھەریەک لەدراماو شانۆکانی درامای ڕەشەی پۆلیس.

  • درامای تەلفزیۆنی شەوچەرە
  • درامای چارەنوس
  • موزیکی شانۆی دیکتاتۆر
  • شانۆی گولەکانی مەنفا
  • شانۆی مۆنۆدرامای من و تۆ

چەند کۆراڵێکی بۆ پەیمانگای ھونەرە جوانەکان ئامادە کردوە لەوانە

  • کۆراڵی خەمی گیتارێکی تەنھا
  • مەردان و تێکەڵ بونی ئاوازەکان
  • سپێدەی ئەشقێکی نامۆ
  • ھەناسەی تاریک

ھەروەھا سرودی ئارمی بۆ پەیمانگاکانی تەکنیکی وپەرەوەردە کردوە دوو سرودی نەورۆز بۆ ھونەرمەندان ئەبدولقادر حەسەن و کیژان ئیبراھیم خەیات ئامادەو دابەش کردوە چەند گۆرانی بۆ مندالان زیاتر لە ١٠٠ نوسین و شیکاری ئەکادیمی لەسەر موزیکی جیھانی و ناوخۆیی ھەیە توانیویەتی ٥ پەرتوک لە نوسین و بەدواچون و شیکاری خۆی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکات و خوێنەرێکی باشیش کۆ بکاتەوە لە موزیک و چۆنێتی شیکردنەوە و باسی ھونەری و ئەکادیمیانە. بەناوەکانی

  • ١ چۆن چێژ لەموزیک وەربگرین(وەرگێرانە)
  • ٢ ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک
  • ٣ ڕەھەندەکانی شەماڵ سائیب
  • ٤ ڕەھندەکانی کەریم کابان
  • ٥ ڕەھەندەکانی عوسمان عه لی

بۆ داھاتویەکی نزیکیش ھەریەک لە ڕەھەندەکانی حەمە ساڵەح دیلان و ناسڕی ڕەزازی ئامادەن بۆ چاپ.

مامۆستا عادل حەمە کەریم ی ھونەرمەند لەپێناو ئایندەیەکی ڕۆشنتری نەوەی داھاتو وە ئاشنا کردنیان بە ھونەری کوردی و جیھانی چەندین خولی موزیک و بنەمای ئەکادیمی و ڕۆشنبیری ھونەری موزیکی کردۆتەوەو بەری ڕەنجی پێگەیاندنی چەند ھونەرمەندێک و کەسانی رۆشنبیری کۆمەڵگان کە ئێستا ئەوانیش لەسەر رێچکەی مامۆستا عادل بەردەوامن لەخزمەت

مامۆستا و ھونەرمەند عادل حەمەکەریم

تاوانیویەتی نەک ھەر لەناوەوەی ولات بەڵکو لە دەرەوەش خزمەت بە رەھەندی کوردی بکات و نامە ھونەرییە بەرزەکەی بگەیەنێتە لاوان و ھونەردۆستان.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ڤیەننا بەشداریەکی بەرچاو دەکات لەکۆرێکی ھونەری کەتایبەت بوە بە مامۆستا عەلی مەردان پاشان

لە ساڵی ٢٠١٠ ھەر لە ڤیەننا کۆڕێکی ئەکادیمیانەی بەرێوە بردوە و شیکاری تەواوی لەسەر ستایلی گۆرانی کوردی و ناسنامە نەتەواییەتی و ناسینەوەی مۆرکی شێوە گوتن و ناوچەیی پێشکەش کردوە.

لە ساڵی٢٠١٣ وە چەندین کۆری ھونەری بۆ زۆر لە ھونەرمەندان پێشکەش کردوە بە ھاورێیەتی و ھاوکارانی ھونەرمەندانی ھاورێی و تیپی مۆسیقای سلێمانی وەک کۆڕی ھونەری بۆ ھەریەک لەپایە کانی گۆرانی کوردی حەسەن زیرەک و شەماڵ سائیب و محەمەد ساڵح دیلان و کەریم کابان

ساڵی ٢٠١٣ بەپلەی نایاب بروانامەی ماجستێری بەدەست ھێناوە و ماستەر نامەکەی کەلەسەر پێکھاتی دانراوی گۆرانی کوردییە بەزمانی ئەرەبی ەو ئامادەی کردوە بۆ چاپ مامۆستا عادل

لە ساڵی ٢٠١٦ دا سەرپەرشتیاری یەکەم دیداری سلێمانی بووە بۆ موزیک کەتێیدا توێژینەوەی لەسەر مۆسیقاو گۆرانی لە سەرەتای دروست بونی شارەوە تا ساڵی ١٩٢٠ پێشکەش کردوە ڕابەری تیپی مۆسیقای سلێمانی کردوە لە یادی یۆبیلی پەنجاساڵەی تیپدا

مامۆستای عادل

٨ ساڵ لەکۆلیژی پەرەوەردەی بنەرەتی وانەی پەرەوەردەی موزیکی وتۆتەوە بۆ ساڵێک لەبەشی موزیکی کۆلێژی ھونەرە جوانەکان وانەی وتۆتەوە وەک مامۆستایەکی کارامەو بەھرەمەندو ئەکادیمی چەندین جار یەکێک بوە لە ئەندامان و مامۆستایانی دادوەر لە پێشبرکێکانی گۆرانی و موزیک کۆراڵێکی بەناوی سۆزێک بۆ دیلان کە ھۆنراوەی ھونەرمەندی ئازیز دکتۆر دڵشاد موستەفایە کە تایبەتە بە دیلانی شائیرو نیشتمان پەروەر ئامادەیە

لە ئێستادا سەرۆکی تیپی مۆسیقای سلێمانیە

ھونەرمەند دکتۆر عادل حەمەکەریم لە ٢٠٢٣/١٢/٢١ لە دوا تێزی دکتۆراکەی پلەی دکتۆرای فەلسەفە لەھونەری موزیک و زانستی موزیک بەپلەی نایاب بەدەست دەھێنێت دکتۆر عادل ھونەرمەندی شیرین ھەرکات دەچمە خزمەتیان ھەست بەئارامی دەکەم