دەستپێک
مانومیدیا، بانکێکی زانیاریی گشتیی تایبەت بە کورد و کوردستانە.
پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆیە.
ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەرانی.
لە قۆناغی یەکەمیدا، زۆرتر زانیاررییەکان کۆدەکاتـەوە، لە قۆناغەکانی دواتردا پۆلێنیان دەکات و ئامادەیان دەکاتەوە بۆ بەرهەمهێنانەوە.
بەپێی پەسەندکراوی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری، نووسینەکانی ڕێنووس دەکات.
پشکی زانیارییەکانی ناو بانک، لە سەرچاوەی بڵاوکراوەکانەوە دێت، هەروەها ئەو خۆبەخشانەی کە خاوەن بەرهەم و دەستخەت و خاوی زانیارییەکانن.
نووسەر و لێکۆلەر جوان عومەر لە ساڵی 1978 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
ساڵی 1997 خانەی مامۆستایانی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، لە شارەدێی (کانی سارد) دامەزراوە.
لە ساڵی 1999 وەک وانەبێژ لە قوتابخانەی ناوەندی (شەهید نەسرین) مامۆستا بووە.
لە ساڵی 2008 تا ساڵی 2010 لە کۆلیژی هێرنڤەین پێداگۆکی خوێندووە لە وڵاتی هۆڵندا.
مامۆستا و کارکردن لە بواری پەروەردە و گرێ رەفتارێکانی منداڵان لە وڵاتی هۆڵندا.
لە ساڵی 2019وە تا ساڵی 2022 ئەندامێکی کارای رێکخراوی کوردیپێدیا بووە .
خاوەنی زیاتر لە 15 هەزار تۆمارە لە داتابەیسی رێکخراوی کوردیپیادا، هەروەها زۆرێک لە تۆمارەکانی بوونەتە سەرچاوە بۆ ماڵپەری جیهانی ویکیپیدیا.ەیەکەوە بۆ ماڵپەڕێکی کوردی بابەتەکەم ڕوون کردەوە و داوام کرد تکایە بەرپرسیارانە بەرانبەر بەم پرسە هەستیارە بجووڵێنەوە و پێش بڵاوکردنەوە،تۆسقاڵە زەحمەتێک وەبەر خۆ بدەن و خۆڵ لە چاوی خەڵک مەکەن.
خانی بۆ خۆی مێژووی لە دایكبوونی خۆی بۆ تۆماركردووین كە دەڵێت:
- لەو ڕاكو دەما ژغەیب فەك بوو
- تەئریخ ھەزار و شەست و یەك بوو
واتە لە كاتێكدا كە من لە نەبوون پەیدا بووم، ساڵی ھەزار و شەست و یەك بوو، واتە لە ساڵی (١٠٦١)ی كۆچی ھاتۆتە دونیاوە، كە دەكاتە (١٦٥٠)ز بەڵام لە كوێ؟ ھەندێك ھەر لەبەر ئەوەی لە بایەزید كۆچی دواییكردوە و لەوێ نێژراوە دەیكەین بە خەڵكی بایەزید.
بەڵام ئەگەر بە وردی مەم و زین بخوێنینەوە لەو تێدەگەین، كە خانی زۆر بە توندی بەستراوە بە جزیرەوە، ھەرچەندە ڕوودانی چیرۆكی مەم و زین لە ناوچەی جزیرەدا ھۆیەكی گەورەی ئەمەیە، بەڵام ئەوەش دیارە، كە خانی لە جزیرەدا زۆر ژیاوە، ھەر وەك لە مەم و زینەوە بۆمان دەردەكەوێت، كە خانی زانایەكی گەورە بوو و شارەزای فەلسەفە و گەلێك زانستی تر بوو.
ھەر ئەمە ڕاستی ئەوەمان بۆ دەردەخات، كە لە زۆر كتێبدا كە دەربارەی ژیانی خانی نووسراوە، لە زۆر شوێن خوێندوویەتی و بووە بە گەورە و لە جەزیرە و بایەزید وانەی گوتۆتەوە گەلێك مەلا و زانای تری پێگەیاندووە خانی لە ساڵی (١٧٠٦)ز كۆچی دواییكردووە.
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی
باشاک دەمیرتاش (Başak Demirtaş) مامۆستا و نووسەر و سیاسەتمەدار لە 12-08-1977 12ی گەلاوێژی ساڵی 1977 لە شارۆچکەی سووری شاری ئامەد لە دایکبووە و گەورە بووە.
هاوسەری سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە سەڵاحەدین دەمیرتاشە.
ژیانی تایبەت
ساڵی 2002 لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرگیری کردووە و دایکی دوو کچی نازدارە بە ناوەکانی دەلال و دڵدا.
لە ساڵی 2016ەوە باشاک بەردەوامی بە کەمپەینی ئازادکردنی هاوسەرەکەی دەدات لە زیندان.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جمهوریەت دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ساڵی 2016 دەستگیرکرا، باسی لەوە کرد کە ئەزموونەکانی منداڵییان بیرخستەوە و دەڵێت: لە ساڵی 1982 باوکمیان بردووە، ئێمە لە ئامەد بووین و نیوەشەو پۆلیس هاتبوو باوکم باوکمیان برد.
باشاک دەمیرتاش بۆ سەردانی هاوسەرەکەی بەردەوام لە دیاربەکرەوە بۆ ئەدیرنە گەشت دەکات. لە وتارەکەیدا بۆ بی بی سی، ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2018دا هەوڵی ئەوە دەدات دەنگی هاوسەرەکەی بێت لە دەرەوە، کە وەک کاندیدی هەدەپە خۆی کاندید کردووە.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە06-06-2018 6ی پوشپەڕ 2018 بە پەیوەندیکردن بە تەلەفۆنی هاوسەرەکەی لە زیندانەوە وتارەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پێشکەش کرد.
هەروەها لە ساڵی 2018 لەگەڵ ڕاپۆرتدەری یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە بۆ ئەوەی داکۆکی لە ئازادکردنی هاوسەرەکەی بکات.
لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19دا، بانگەشەی کرد بۆ ئەوەی زیندانیانی سیاسی بخرێنە ناو ئەو یاسایەوە کە هەزاران زیندانی ئازاد دەکات.
نوێترین بابهت
- چەند تابلۆیەکی شێوەکار ڕەمزی قوتبەدین
- تابلۆیەکی (مرۆڤ و نیشتمان)ی هونەرمەند ڕەمزی ساڵی، 1979
- تابلۆیەکی هونەرمەند ڕەمزی قوتبەدین ساڵی، 1979
- ڕەمزی قوتبەدین
- جهوههر نامیق سالم
- محەمەد پەژار
- تیۆری مۆسیقا 02
- هەڵپەرکێ و چەند سەرنجێك
- وێنەی کۆمەڵێک گەشتیاری بیانی لە شاری خانەقین ساڵی 1966
- بەڵگەنامەی کۆمیساری ئاسایشی گشتی جۆرجیا SSC A.N