عەبدوڵڵا قادری ئازەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
REB431.jpg

وەرگێران و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

ئەو زانیاریانەی لە ڕاپۆرتەکەدا کە ئێوە دەیخوێننەوە سەبارەت بە تیرۆرکردنی عەبدوڵڵا قادری ئازەر و دوو هاوەڵەکەی – دکتۆر فازیل ڕەسوڵ و دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ- لە لێدوان و بەڵگەنامەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وەرگیراوە بە زمانی فارسی و فەرەنسی: دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ لە ژمارەی تایبەتی بولیتینی ئینستیتیوتی کوردی پاریس (in a special issue of the Bulletin of the Kurdish Institute of Paris) ؛ بیرەوەرییەکانی هێلین کرولیچ قاسملۆ (Helen Krulich) ، هاوسەری دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ، ژنێکی ئەوروپی لە خاکی کورد ؛ لێکۆڵینەوەکانی پەرویز دەستمالچی، تیرۆرکردن بە ناوی (خودا) ؛ ڕاپۆرتێکی ناوەندی بەڵگەنامەی مافی مرۆڤی ئێران ، پەناگەیەکی سەلامەت نییە، ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی جیهانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ؛ کارۆل پرۆنهوبەر(Carol Prunhuber)، عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە (ئینسایکلۆپیدیای ئێرانیکا) ؛ ئایەتوڵڵا ڕوحوڵڵا خومەینی، (سەفیحە نور) ڕاپۆرتەکانی ئیرنا و ئاژانسی فەرەنسا-پرێس هەروەها ڕۆژنامەی فەرەنسی لۆ مۆند (Le Monde).

28980.jpg

عەبدوڵڵا قادری ئازەر، لە ساڵی1952 لە شاری نەغەدە لە دایکبووە ، نوێنەری حیزبی دیموکراتی ئێران بوو لە ئەوروپا.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری نەغەدە تەواو کردووە، پاشان چووەتە ورمێ و کۆلێژی تەکنیکی لەو شارەی تەواو کردووە.

قادری ئازەر ڕۆژانی سەربازی لە فەیلەقی مەعریفە بەسەر بردووە و لە قوتابخانە گوندنشینەکان وانەبێژ بووە. زۆر حەزی لە وانەوتنەوە بووە و لە کۆتایی خزمەتە سەربازییەکەیدا وەک مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە.

عەبدوڵڵا قادری ئازەر هەر لە منداڵییەوە حەزی لە کارە هونەریەکان بووە، هەر بەو هۆیەشەوە خولێکی دوو ساڵەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تاران بەسەر بردووە و دوای تەواوکردنی ئەم خولە لە ئامادەییەکانی نەغەدە بەردەوام بووە لە وانەوتنەوە. بە بڕوای هەڤاڵانی، خۆشەویستی قادری ئازەر بۆ مامۆستایەتی لەو خۆشەویستییەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ خزمەتکردن و یارمەتیدانی منداڵانی بێبەشی وڵاتەکەی.

قادری ئازەر لە سەردەمی ئینقلابی ئیسلامیدا کەوتۆتە نێو پرسە سیاسییەکانەوە و پاش ئاشنابوون بە بەرنامە و دەستووری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پەیوەندی بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە کردوە.

عەبدوڵڵا قادری ئازەر لە ماوەی دە ساڵ چالاکی لەو حیزبدا، ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆ گرتووە، لەوانە ئیدارەی نەخۆشخانەی حیزب و کۆمیتەی شاری نەغەدە. هەروەها لە بەشی ڕادیۆ و بەشی دارایی و پاشان لە بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حیزب کاری کردووە.

لە ساڵی 1985 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و وەک نوێنەری حیزب لە ئەوروپا دەچێتە پاریس.

-000084580255.jpg

هەر لەو پێگەیەدا لەگەڵ دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ ئەمینداری گشتی حیزب لە سەفەرەکەی بۆ ڤێنا و دیداری دانوستان لەگەڵ نێردراوانی کۆماری ئیسلامی یاوەری کردووە.

هەڤاڵانی بە هەڤاڵێکی ماندوونەناس و بەزەییداریان دەزانی. لە هەموو گەشتەکانی دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ بۆ ئەورووپا عەبدوڵڵا قادری لەگەڵ بووە.


کۆنتێکستی مێژوویی تاوانەکەی ڤێنا

عەبدوڵڵا قادری ئازەر پەیوەندی بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرد، بەرنامەی ئەو حیزبەکە (دیموکراسی بۆ ئێران و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان) بوو. سیاسەتەکانی ئایەتوڵڵا خومەینی بە ئامانجی چەسپاندنی حوکمی ڕەهای فەقێ و زەوتکردنی ئازادییە سیاسییەکانی ناڕازییان لەگەڵ بەرنامەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا نەدەگونجا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان خوازیاری دابڕانی ئایین لە دەوڵەت بوو، بۆیە بایکۆتی ڕیفراندۆمی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی (١٢ی پووشپەڕی ١٣٥٨) کرد.

29190 .jpg

ململانێی چەکداری لە نێوان بریکارەکانی سەر بە ئایەتوڵڵا خومەینی و لایەنگرانی حیزبی دیموکرات لە بەهار تا هاوینی ساڵی 1979 دەستی پێکرد و وردە وردە توندتر بوو.

خومەینی لە 27ی پووشپەڕدا لە کۆبوونەوەی پارێزەرانی مەجلیسی شارەزایاندا حیزبی دیموکرات بە (کۆمەڵەیەکی تیرۆریستی و حیزبی شەیتان) ناوبرد و ڕایگەیاند کە قاسملوو گەندەڵە (ساحیفە نور: ٨/٢٤٣). ڕۆژێک دواتر (28ی پووشپەڕ) خومەینی فەرماندەیی هێرشکردنە سەر شاری سنە دەرکرد ولە 20ی 8ی ساڵی1979 ، ئایەتوڵڵا خومەینی، لە پەیامێکدا بۆ خەڵکی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانی قەدەغە کرد بەهۆی ئەوەی (حزبی شەیتان)ە. ( سەحیفەی نور: 8/257)

بەم شێوەیە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێگای هەر چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ کێشەی کورد داخست. سوپا بۆ سەرکوتکردنی کورد ڕەوانەی ناوچەکە کرا.

سوپای پاسداران بۆ ماوەی سێ مانگ شەڕی پێشمەرگەی کوردیان کرد بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی شارە کوردییەکان بەدەست بهێنن و لە کۆتاییدا کەم تا زۆر سەرکەوتوو بوون. قاسملۆ لە20ی خەزەڵوەری 1979 لە شاری مەهاباد ڕایگەیاند کە خەباتی چەکداری کورد لە شێوەی شەڕی گەریلادا بەردەوام دەبێت. ( ئێرانیکا: قاسملو) بۆ ماوەی سێ ساڵ دوای ئەم ڕاگەیاندنە، هێزەکانی حیزبی دیموکرات جگە لە شارەکان، دەستیان بەسەر بەشێکی بەرچاوی کوردستاندا گرتبوو. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ناچاربوون ناوچەکە بەجێبهێڵن و لە کوردستانی ئێراق نیشتەجێ بن.

دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ مارک کراڤێتز، پەیامنێری ڕۆژنامەی لیبراسیۆنی فەرەنسی وتی: منیش حەزم لە شەڕ نییە. شەڕ نەک هەر ژیان و باڵەخانەکان لەناو دەبات، بەڵکو مرۆڤیش لەناو دەبات. بەڵام ( دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هیچ بژاردەیەکی دیکەیان بۆ ئێمە نەهێشتووەتەوە)!!.

دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ پێی وابوو کە پرسی کوردستان و کێشەی کورد لە ڕێگەی کاری سەربازییەوە چارەسەر نابێت و پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بەچارەسەری سیاسی بگات. هەر بەو هۆیەشەوە کاتێک نێردراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی دانوستانیان کرد، ئەویش قبووڵی کرد. لە دوایین خولی ئەم دانوستانانەدا کە لە ڤیەننا ئەنجامدرا، کاک عەبدوڵڵا قەدری ئازەر لەگەڵیدا بوو.

ڕووداوی تیرۆرکردن: کوشتن لە ڤێنا


دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئێراق (18-07-1988) بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی جەلال تاڵەبانیەوە بانگهێشتی دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ کرد بۆ دانوستان.

دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆبە بڕوای ئەوەی کە کێشەی کورد لە ڕێگەی کاری سەربازییەوە چارەسەر نابێت، ، بە ڕەزامەندی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان/ ئێران. د. قاسملۆ بانگهێشتنامەکەی بۆ دانوستان قبوڵ کرد، خولی یەکەمی ئەم دانوستانە نهێنییانە لە ڤییەنا، لە 30 و 31ی کانوونی دووەمی1988. شاندی ئێرانی کە بۆ دانوستان نێردرابوو، بە سەرۆکایەتی محەمەد جەعفەری سەحراروودی، بەرپرسی کاروباری کورد لە وەزارەتی ئیتلاعات . بە بۆچوونی قاسملۆ، پرۆسەی دانوستان ئەرێنی بوو، و لەسەر ئەوە کۆک بوون کە بۆ جاری دووەم کۆببنەوە. کۆبوونەوەی دواتر لە 19-01-1989 بەڕێوەچوو، لە کۆتایی ئەم خولەی دانوستانەکاندا، وادیارە شاندی ئێران لەگەڵ بیرۆکەی بنەڕەتیی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد ڕازی بووبێت و تەنیا بڕیار بوو وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی لەگەڵ خۆیاندا تاوتوێ بکەن. دوای شەش مانگ، لە یەکێک لە گەشتەکانی قاسملۆ بۆ ئەوروپا، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە پەیوەندییان پێوە کردۆتەوە. لەو کاتەدا خومەینی کۆچی دوایی کردبوو و هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پەرلەمان کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید دەکرد، بەڵێنی چاکسازی و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیرییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران هەم بۆ گەلی ئێران و هەم بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدا.

ڕۆژی 21ی تەمووزی1989، دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ، لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەوروپا و دکتۆر فازیل ڕەسوڵ، کوردێکی باشووری کوردستان دانیشتووی ڤێنا کە لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ بەرپرسانی… کۆماری ئیسلامی ئێران و وەک ناوبژیوانێک ڕۆڵی گێڕاوە - لە شوقەیەکدا هەڵکەوتووە ئەوان لە ژمارە پێنجی لینکە بەنگەسێ لە ڤێنا یەکتریان بینی، کە لەلایەن فازیل ڕەسووڵەوە ئامادەکرابوو. هیچ کام لە لایەنە دانوستانکارەکان شوێنی ئەم شوقەیەیان نەدەزانی. دکتۆر فازیل ڕەسوڵ بە جیا یاوەری دوو شاندەکەی لەوێ کردبوو. بەو پێیەی دانوستانەکان لەو کۆبوونەوەیەدا نەگەیشتنە ئەنجام، لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی دوای نیوەڕۆ کاتژمێر نیوەڕۆی ڕۆژی دواتر جارێکی دیکە کۆببنەوە. دکتۆر فازیل ڕەسوڵ لە شوقەی ئاماژەپێکراو چاوەڕێی نوێنەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و شاندی کۆماری ئیسلامی بوو.

لە کاتی دیاریکراودا، دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ و عەبدوڵڵا قادری ئازەر بەبێ هیچ ڕێکارێکی خۆپارێزی و ئەمنی گەیشتنە شوێنی دانوستانەکان . چەند ساتێک دواتر، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە محەممەد جەعفەری سەحراروودی بەرپرسی کاروباری کورد لە وەزارەتی ئیتلاعات و مستەفا ئاجۆدی پارێزگاری کوردستان و ئەمیر مەنسوور بزورگیان (ناوی ڕاستەقینەی غەفوور دەرجەزییە لە هێزی تایبەتی سوپای پاسداران) پەیوەندییان پێوە کرد. دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ بەنهێنی وتووێژەکانی تۆمار کردبوو و دواتر کاسێتەکە لەلایەن پۆلیسی نەمسا ڕادەستی بەرپرسانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرا و دەقەکەی بڵاوکرایەوە. (داسمالچی: 289-290)

سەحراروودی لەم وتووێژانەدا جەخت لەسەر پێویستی نهێنی بوونی ئەو دانوستانانە دەکاتەوە بۆ ئەوەی دوژمنان نەتوانن پێش بە درێژەدان و گەیشتنیان بە ئەنجامەکەیان بگرن. دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ باس لە دوو خاڵی سەرەکی دەکات کە لە وتووێژەکانی پێشوودا وروژێنراون: ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافی چالاکیی سیاسی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتەدا. خاڵێکی دیکە کە دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ جەختی لەسەر دەکاتەوە، کێشەی چەکداماڵینی پێشمەرگەی کوردە لە دوای دە ساڵ شەڕ؛ شتێکی تر ئەوەیە کە ئۆتۆنۆمی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی کوردی و بە نکۆڵیکردن لێی بەدی نایەت. دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ وەبیری هێنایەوە کە پرسی چارەسەرنەکراوی کوردستان دەتوانێت سووتەمەنی مەیلی لایەنگری سەربەخۆیی بدات. لە بەرامبەردا سەحراروودی ئاماژە بەوە دەکات کە سیاسەتەکانی تاران بە ئیسلام و بنەما ئیسلامییەکان دیاری کراوە. دکتۆر عەبدولرەحمان قاسملۆ دیسانەوە جەخت لەسەر پرەنسیپی ئۆتۆنۆمی دەکاتەوە. لە کۆتایی ئەم گفتوگۆیەدا دکتۆر فازیل ڕەسوڵ هانی لایەنەکان دەدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و هۆشداری دەدات لەوەی کە ڕەنگە سێ ساڵی تر ئەو جۆرە مەرجانە بۆ دانوستانی ئاشتیانە لەبەردەستدا نەبن.

بەپێی تۆمارەکە: دوای ماوەیەکی کەم لەم پێشنیارە دەنگی تەقە دەبیسترێت، کە تێیدا دەنگی دوو دەمانچە بە ڕوونی دەبیسترێت...عەبدوڵڵا قادری ئازەر فیشەکێک لە پشتی سەری و دوو فیشەک لە ناوچەی فیشەکێک لە قوڕگ و فیشەکێک لە شان و فیشەکێک لە پەنجەی ئاماژەی دەستی ڕاستی کەوتووە.ڕەنگە هەوڵی بەرگریکردن لە خۆی دابێت.


کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی نەمسا

ڕاستەوخۆ دوای دۆزینەوەی ئەم تاوانە، بەڕێز ئۆسڤاڵد کیسلەر (Oswald Kessler, EBT) ئەرکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێدرا. دوای پشکنین بۆ شوێنی ڕووداوەکە و ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدان، وتی؛

دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵەکە هیچ نیشانەیەکی نییە کە کەسێک بە زۆر کردووەتەیەوە.

هەر سێ کوردەکە تەقە لەسەریان کراوە.

دوو لە سێ کوردەکە بە تەواوی سەریان سوڕما و لە کاتی دانیشتندا کوژران. ئەگەر کەسێکی نامۆ لە دەرەوە بچێتە ژوورەکەوە، هەرگیز نەدەکرا بە دانیشتن بمێننەوە بەڵام سێ کوردەکە بڕوایان نەبووە کە ئەوان بکوژیانن ئەگەرنا پەرچدانەوەیان دەبوو.

مستەفەوی (مستەفا ئاجۆدی) ڕایکرد و خۆی شاردەوە.

شوێنی شوقەکە بەجۆرێکە کە ناتوانرێت لە دەرەوە شوێن و بارودۆخی خانووەکە ڕوون نیە نابینرێت، واتە دەبێت بکوژەکان لە ناوەوە ئاشنای شوێنی خانووەکە بووبن.

دەبوو بکوژەکان بە تەواوی بزانن قوربانییەکان لە کوێ دانیشتوون بۆ ئەوەی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکردا بەخێرایو بەبێ هەڵە تەقە بکەن.

ئەم تیرۆرە فۆرمێکی کلاسیکی تیرۆریستی نییە و هاوشێوەی ئەو تیرۆرانەیە کە دەزگا هەواڵگرییە ئەمنییەکان ئەنجامی دەدەن، چونکە لە مۆدێلی تیرۆریستی کلاسیکدا بکوژ و قوربانی بۆ یەکەمجار یەکتر دەبینن نەک لە ماڵێکی تایبەتدا، بەڵکو لەبەردەم هۆتێلێکدا ، فڕۆکەخانە یان... . ئەگەر لەم تیرۆرەدا بکوژ و قوربانی یەکتریان ناسیبێت و بکوژەکان توانیان متمانەی قوربانییەکان بەدەست بهێنن.

هۆکاری هەشتەمی ئۆسڤاڵد کیسلەر (Oswald Kessler, EBT) ئەوەیە کە بە پێی زانیارییەکانی قاسملۆ و قادری لەگەڵ نێردراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستانیان دەکرد.

بەپێی ئەم بەڵگانە بەڕێز ئۆسڤاڵد کیسلەر دەڵێت؛ "... کورد کوژراون و ئەفسەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕزگاریان بووە". بۆ ئێمە بابەتەکە تەواو ڕوونە، ئەوەی تریش پەیوەستە بە سیاسەتمەدارەکانەوە[١]

  1. سەرچاوە:برای حقوق بشر در ایران