حەسەن یوسف زەمانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
2022-05-27 050322.jpg

حەسەن یوسف زەمانی یەک لە مەزنە ئاوازدانەر و میوزیکژەن و ڕابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و برای (حوسێن یوسف زەمانی)یە کە ئەویش هەر میوزیک دانەر و ئاوازدانەرێکی مەزن بووە.


ژیاننامە

حەسەن یوسف زەمانی لە ساڵی 1931 لە شاری سنە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە شاری شاری سنە تەواو کردووە و لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە قوتابخانەی مۆسیقای نەزامی شارەکە دەستی بە فێربوونی مۆسیقا کردووە و بە ژەنینی ئامێری کلارینێت و ساکسۆفۆن.

یوسف زەمانی لە ساڵی 1958 لەگەڵ حوسێنی برایدا دەچنە تارانی پایتەختی ئێران و لە قوتابخانەی ئامادەیی و کۆنسێرسواری و ئامادەیی مۆسیقا بە سەرپەرشتی مامۆستایانی وەک غوڵام حوسێن غەریب و هۆشەنگ ئۆستۆڤار و حوسێن ناسیحی و کاری لەسەر هەر دوو ئامێری کلارینێت و کەمانچە کردووە.


چالاکییەکان لە ناوەڕاستی شەستەکاندا بە هەوڵ و بەدواداچوونی برایانی یوسف یەکەم ئۆرکێسترای میوزیکی کوردی بە سەرۆکایەتی هەردووکیان دەستی پێ کرد. حەسەن یوسف زەمانی ساڵی 1991 کۆچی بۆ کەنەدا کرد و لە ساڵی 1992 لە تۆرنتۆ نیشتەجێ بوو و گرووپێکی بەناوی پەژۆک پێک هێنا بۆ پێشخستنی مۆسیقای زانستی و نەریتی ئێرانی لەوێ ١٠٠ گۆرانی نوێی نووسی کە بڵاو نەکراونەتەوە.

1653514 816571551702235 646941362 n.jpg

یوسف زەمانی لە ماوەی کارکردنیدا 110 گۆرانی فارسی و 90 گۆرانی کوردی بۆ گۆرانیبێژان پێک هێناوە بە تایبەتی لە ئاوازداناندا هەندێک لە بەرهەمەکانی لەلایەن گۆرانیبێژانی وەک (مەزهەر خالقی) و (عەلائەدین باباشەهابی) و (نادر گۆلچین) و (حەسەن زیرەک) و (ڕەشید وەتەندۆست) و (قاسم ڕەفعەتی) و (بەهرام گودەرزی) و حەسەن فیداییان) و (ناسر مەسعوودی) و (سیمین غانم) و (محەمەد ڕەزا سەعیدی) و (محەمەد گوڵڕیز) و (بەهرام سارنگ) و (محەمەد ڕەزا شەجریان) و (موعین) و (عەهدییە) و (حوسامەدین سەراج) و (شەهرام نازری) و (سیما بینا) و (نادر گوڵچین) و زۆری تر... لە کارە هاوبەشەکانی لەگەڵ نادر گۆلچین، «دریا تو بگو» و «از پشت آتش». هەروەها ئەلبوومەکانی «دولت عشق»، «اشک مهتاب» و «مبتلا» لە بەناوبانگترین کارە هاوبەشەکانی نێوان حەسەن یوسف زەمانی و شەجەریانن. ئەلبوومی «نجوا» بە دەنگی گۆرانیبێژ شەهرام نازری و ئەلبوومی «طریقت عشق» بە دەنگی گۆرانیبێژ حوسامەدین سەراج لە کاری هاوبەشی ئەم هونەرمەندانەدان. هەروەها ئاوازە بەناوبانگەکانی لەگەڵ مەزهەری خالقی بریتین لە: پەپوولەی ئازادی، نەسیمی پاییز، شەدەلارەکەم، هەڵاڵەی غەمگین، .. هتد


مردنی: حەسەن یوسف بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان لە 16/08/2009 لە وڵاتی کەنەدا کۆچی دوایی کرد.

ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق