دکتۆر کەمال خۆشناو

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
66636oard01.jpg


پڕۆفیسۆر کەمال حەمەد بایز بەگ ناسراو بە (دکتۆر کەمال خۆشناو) لە ساڵى 1939 لە شارۆچکەى شەقڵاوە لە بنەماڵە بەگزادەکانى شەقڵاوە لە دایکبووە کە حوکمڕانى ناوچەکەیان کردووە تاکو دامەزراندنى دەوڵەتى عێراق لە ساڵى 1920 دا.

نازناوى هۆزەی خۆشناو بووە دوو براو سێ خوشکى هەیە، لە ساڵى 1946 چۆتە قوتابخانەى سەرتایی لە شەقڵاوە خوێندن تەواو دەکات.

مام جەلال و دکتۆر کەمال خۆشناو و ئەرسەلان بایز.
مام جەلال و دکتۆر کەمال خۆشناو و ئەرسەلان بایز.

لە ساڵى 1951 دەچێتە شارى هەولێر بەمەبەستى تەواو کردنى خوێندن. تێکەڵاوى سیاسەت دەبێت هەر لە سەرەتای لاوێتی دا دەستى بەکارى حزبى کردووە لەناو حزبى شوعى بۆ داکۆکى کردن لە مافى هەژاران لە ((منضمة الاتحاد الشبيبه...)) دەست بەکار دەبێ، پاشان لە یەکێتى مامۆستایان بەردەوام خەریکى خوێندنەوەى پەرتوک و ڕۆژنامە و گۆڤارى سیاسى بووە هانى گەنجان دەدات بۆ درێژەدان بە خوێندن و خۆ پەروەردەکردن.

لە ساڵى1957 لە کۆلێژى کشتوکاڵ لە زانکۆى بەغداد وەردەگیرێ.

لە ساڵى 1960 بە پلەى زۆرباش کۆلێژ تەواو دەکات بەهۆى بەدەست هێنانى پلەى زۆرباش توانى ببێتە یەکێک لەو قوتابیانەى تواناسازى.

لە ساڵى 1961 بەرەو وڵاتى یوگسلافیا دەڕوات لە زانکۆى بەلگراد درێژە بە خوێندن دەدات و بەردەوام دەبێت لە کارى سیاسى دەبێتە لێپرسراوى قوتابى و لاوان لە (بەلگراد).

لە ساڵى1965 بڕوانامەى دکتۆرا بەدەست دێنێت، هەر لەوێ پەیوەندى دۆستانە لەگەڵ مام جەلال دروست دەکات.

لە ساڵى1966 دەگەڕێتەوە عێراق پاش گەڕانەوەى لە (هیئة مؤسسة البحث العلمى) لە بەغدا دادەمەزرێت.

لە ساڵى 1968 یەکێک دەبێت لە دەستەى دامەزرێنەرانى زانکۆى سلێمانی وە دەبێتە ڕاگرى کاروبارى قوتابیان (عمید شؤون للـطلبە) هەر لە شارى سلێمانی دەبێتە ئەندامى لقى ٥ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ساڵى 1974 پەیوەندى بە شۆڕشى ئەیلول دەکات وەک کەسێکى دڵسۆز لە یەکێک لە شەڕەکان بریندار دەبێ.

لە بەهارى ساڵى 1975 پاش نسکۆى شۆڕش دەگەڕێتەوە شارى سلێمانی پاشان دەچێتە شارى بەغداد لە (هیئة مؤسسە البحث العلمى) لە هەمان شوێنى خۆى دادەمەزرێتەوە بەڵام ناتوانێ لە کارەکەى بەردەوام بێت پاشان لە لایەن حکومەتى بەعس چەندان کارى پلە بەرزى بۆ دیارى دەکرێ بۆ کارکردن بەو مەرجەى کاری سیاسیان لەگەڵ بکات بەڵام هەمووى ڕەت دەکاتەوە، لەژێر گوشارى سیاسى ئەوکاتە بەناچارى بەناوێکى نهێنى بەهاوکارى هاوڕێکەى خۆى توانى بەرەو وڵاتى لیبیا بڕوات عێراق بەجێ بێڵێت.

لەکۆتایی ساڵى 1975 لە ووڵاتى لیبیا لە کۆمپانیایەکى یوگسلافى بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵ کار دەکات تاکو دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە 22-05 مام جەلال داواى لێ دەکات بۆ دامەزراندنى یەکێتى بێتە ووڵاتى سوریا بەڵام بەهۆى کارەکەیەوە ناتوانێت بەشدار بێت لە ووڵاتى لیبیاوە پەیوەندى بە سەرکردایەتى یەکێتیەوە دەکات لە ڕێگاى مام جەلال و نەوشیروان مستەفا.

کەمال خۆشناو لە کۆبونەوەى دامەزراندنى یەکێتى بەهۆى کارەکەیەوە ناتوانێت بەشدارى یەکەمین کۆبونەوەى دامەزراندنى یەکێتى بکات بەڵام دواتر لە پایزى 1976 دەگەڕێتەوە شام، ئەوکات دکتۆر کەمال سەر بە ڕێکخستنەکانى هێلى گشتى بوو عومەر مستەفاش وەک بزوتنەوە، هەردووکیان بە ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى دادەنرێن دواتر کەمال خۆشناو لەگەڵ دەستەى دامەزرێنەرى یەکێتى لەناویاندا (عومەر مستەفا، عادل موراد، عومەر شێخ موس) لە مانگى 12ى ساڵى 1978 دەگەڕێنەوە کوردستان لە بارەگاى سەرکردایەتى ناوزەنگ و توژەڵە و زەڵێ دەمێننەوە تەنها دووکەس ناگەڕێنەوە کوردستان (دکتۆر کەمال فوئاد و عەبدولڕەزاق فەیللى).

140374633 .jpg

کەمال خۆشناو وەک ئەندامى سەرکرایەتى یەکێتى دەست بەکار دەبێ تا بەستنى کۆنفرانسى کۆمەڵە لە 07-05-1981 لە پشت گوندى کانى زەرد لە دۆڵى مالیموس، لە کۆنفرانسى کۆمەڵەدا پاش نەوشێروان مستەفا دووەمین زۆرترین دەنگ کەمال خۆشناو بەدەستى هێناوە. ئەوەش خۆشحالى هەموو ئەندامانى کۆنفرانس بوو چونکە پێشتر وا بیردەکراوە کە سەر بە ڕێکخستنەکانى هێلى گشتیە.

لە مانگى 3ى ساڵى1982وەک لێپرسراوى کۆمیتەى سەرکردایەتى هەولێر دەست نیشان دەکرێ بۆ کۆمیتەى سەرکردایەتى هەولێر ئەوکات بارەگایان لە گوندى وەرتێ دانابوو.

لە ڕۆژى 19-11-1982 ژیانى هاوسەرى لەگەڵ بەیان خان پێک دێنێ، بەیان خان خوشکى شەهید شێخ شەماڵ بوو زەماوەندى شاییەکەیان لە گوندى ڕەژوو کەریان لە دۆڵى خانەقا دەکەن، تا ئەوکاتەى لەگەڵ بەیان خان بەیەکەوە بوون خاوەنى دوو کچ بوون بە ناوەکانى (زیرەڤان و زنار).

140031861 .jpg

لە کۆتایی مانگى 3ى ساڵى1983 وەک لێپرسراوى مەڵبەندى چوار دەست بەکار بوو، بارەگاى مەڵبەند لە بالیسان کرایەوە ماڵى دکتۆر کەمال خۆشناویش لە بالیسان بوو.

کەمال خۆشناو کەسێکى هێمن و لەسەرخۆ بوو دژى شەڕى ناوەخۆ و خەڵک بە کوشتن دان بوو تا مانگى8ى ساڵى 1984 وەک لێپرسراوى مەڵبەندى مایەوە دواتر وەک کەسێکى سەربەخۆ لە گوندى خەتێ بارەگایەک دەکاتەوە چەند پێشمەرگەیەک لەگەڵى دەمێننەوە.

139839693 .jpg

ساڵى1987 پاشان کوردستان بەجێ دێڵێت و دەچێتەوە ووڵاتى لیبیا پاش ڕاوەستانى شەڕى ئێران و عێراق دەگەڕێتەوە ووڵاتى ئێران لەسەر بڕیارى مام جەلال لە شارى سەقزى ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە نمایندەى یەکێتى لەگەڵ دەوڵەتى ئێران. لە مانگى 8ى ساڵى 1989 دەچێتە ووڵاتى سوریا لە شارى دیمەشق دادەنیشێت دواتر دەبێتە بەرپرسى پەیوەندیەکانى یەکێتى تا ساڵى 1991 دەچێتە ووڵاتى بەریتانیا،

لە ساڵى ١1992 پاش ڕاپەڕێن دەگەڕێتەوە کوردستان لە شەقڵاوە لە باخچەى ماڵەکەى خۆى دادەنیشێت، پاش هەڵگیرسانەوەى شەڕى ناوخۆ لە 01-05-1994 له شەقڵاوە ده بێ له لايان وەستا فەتاحەوە ده نيريته مالى كاوه خدر بۆ ئەوەی بێ ڕێزى به بەرامبەر نەکرێت.

دواتر دەچێتە شارۆچکەی مەسیف لەوێشەوە دەچێتە شاری هەولێر. لەکاتی شەری ناوخۆدا ماوەیەک دەبێت بە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی.

پاشان دەگەرێتەوە وڵاتی بەریتانیا بەهۆی نە خۆشیەوە باری تەندروستی نا جێگیر دەبێت لە رۆژی 10-11-2004 دەبرێتە ئەمریکا لە دوای مانگێک لە رۆژی 11-12-2004 لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون لە واسنتۆن کۆچی دوای دەکات. دوایی ناردنەوەی تەرمەکەی بۆ باشووری کوردستان لە ڕۆژی 20-12-2004 لە گۆڕستانی سەلیم بەگ لە شاری سلێمانی بە خاک دەسپێردێت.

140615343 .jpg


ئامادەکردنی: زرار مەلا گچکە