زانکۆی سەڵاحەدین

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
305695671 .png

زانکۆی سەڵاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر.

زانکۆی سەڵحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان. تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوو، بەڵام لەو ساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێری لێ جیابووەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە. ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.

کۆلێژەکان کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین بریتین لە:

کۆلێژی زانست کۆلێژی کشتوکاڵ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری کۆڵێژی ھونەرە جوانەکان کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان کۆلێژی پەروەردە کۆلێژی یاسا کۆلێژی زمان کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت کۆلێژی ئاداب کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان کۆلێژی زمان کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بڕوانامەکان

دەرچوونی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین لە زانکۆیەکە چەندین بڕوانامە بە خوێندکار دەبەخشێندرێت

بەکالۆریۆسی زانست (Bachelor of Science) بەکالۆریۆسی ھونەر (Bachelor of Arts) ماستەر لە زانست (Master of Science) ماستەر لە ھونەر (Master of Arts) دوکتۆرا (PhD) دوکتۆرای پزیشکی - Medical degree (MD) سەرۆک کامەران یونس حەمەدئەمین دەرچووە ناودیارەکانی زانکۆ


چەندین کەسی ناسراو لە زانکۆی سەلاحەدین خوێندنیان بەکۆتا ھێناوە، لەوانە: