شاهۆ سەعید

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ساڵی 1970 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

189355323 .jpg

خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەدەب و زمانی عەرەبیدا لە پسپۆڕی "فەلسەفەی ڕەخنە"دا

مامۆستا بوە تا پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی سلێمانی (2000-2009)

وانەبێژی فیکری سیاسی هاوچەرخ بوە لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سلێمانی (2006-2009)

ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەردەم بوە (1999-2009)

خاوەنی ژمارەیەک کتێب و نوسین و وەرگێڕانە بە هەردو زمانی کوردی و عەرەبی.

پێشتر د. شاهۆ سەعید مامۆستای زانکۆی سلێمانی بوو، ئێستاش مامۆستایە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی.

هەروەها لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان بووە پەرلەمانتار بەڵام لە ساڵی 2011 دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمان کشاندەوە.

ناوبراو بەشدار لە پرۆگرامی هیوبێرت ئێچ هامفری ئەمریکی کردووە بە خۆشحاڵییەوە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڕوانامەی (هیوبێرت ئێچ هامفری) خەڵاتکراوە.

ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوی ئەمریکاوە دەبەخشرێتە دەستەبژێرێک لە کەسایەتییە ئەکادیمی و کاریگەرەکانی بەشدار لە پرۆگرامی فوڵبرایت لەسەر ئاستی جیهان دەکەن.

هەر یەکە لەو 10 کەسەی لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداری ئەو پرۆگرامەن، ئەو بڕوانامەیەی سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان وەرگرتووە.

بابەتە پەیوەستکراوەکان