مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵا (مەرزییە فەریقی)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
0002 (2)565.jpg

مەرزییە فەریقی ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لە ڕێکەوتی 1958-05-22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.

تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییە ژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لە بواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.

0007 (2)55.jpg

هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کە دەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی کۆمەڵگاوه، ئەوەی لەو رۆژگارەدا ستەم بووەژن و کچی کورد گۆرانی بچرێنی، هەربۆیە ڕێگای هونەری لێگیراوە و لەو پێناوەشدا زۆر بەقورسی ژیانی هونەری خۆی بەسەر بردووه، بەڵام سەڕەڕای کۆسپ و کێشەکان مەرزییەی هونەرمەند هەر بەردەوام بووه، لەجەژەنەکان و یاد و بۆنەکانەدا، ئەوانەی لەقوتابخانەدا سازکراون، بەشداری کردووە و بۆ یەکەمین جار لەتەمەنی 9 ساڵیدا چۆتەسەر شانۆی قوتابخانەکەی، یەکەمین گۆرانی، ئەوەی لەو کاتەدا چڕێوێتی گۆرانیەکی فەتانەی وەلیدی بووه، لەگەڵ موزیکدا بەناوی لەسەر کانی دێتەوە لێو بەکەنی و گۆزەبەشانەوه.

مەرزییە فەریقی زۆر حەزی بەبیستنی کارە هونەرییەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت تیپی مۆسیقای سلێمانی و زیاتر حەزی بەدەنگی هونەرمەندان کەریم کابان و قادر کابان بوو.

0004 (5)66.jpg

لەساڵی 1977دا لە شاری سنە بە هونەرمەند ناسر ڕەزازی ئاشنا دەبێت و لەساڵی 1978دا زەماوەند دەکەن و ساڵی 1980دا لەگەڵ هونەرمەند ناسر ڕەزازی رێگای خەباتی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان هەڵدەبژێرن و لەڕێزەکانی کۆمەڵە خەبات دەکەن، ئەم خەباتگێڕیەشیان تاساڵی 1984دا بەردەوام دەبێت.

وەک هونەرمەندێکی لێهاتووی شاخ شان بەشانی خەباتی چەکداری دەست دەکات بەکاری هونەری و لەگەڵ تیپی مۆسیقای کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵە یەکەمین کاری هونەریی لە شاخ بەسروودی سڵاو بۆ پێشمەرگە بەئەنجام دەگەێنێت.

لەسەرەتای ساڵی 1985وە لە وڵاتی سوێد وەک پەناهەندەیەک لەگەڵ هاوسەری هونەرمەند ناسڕ و سێ منداڵەکەی دڵنیا، ماردین و کاردۆ ژیان بەسەر دەبن.

414654.jpg

لەڕۆژی 2005-09-18دا لە کاژمێر 11ی پێش نێوەڕۆ بەکاتی ئەوروپا، لەستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد ماڵئاوایی لەمۆسیقا و هونەر کردوو و بۆ هەتاهەتای بەجێیهیشتین و لەشاری سلێمانی لەسەر داوای خۆی بەخاک سپێدرا.

001601.jpg