کامەران موکری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Kamaran.m.jpg
0001 (111).jpg

کامەران موکری ناوی تەواو: محەممەد ئەحمەد تەھا ، لە ساڵی 1929 لە گەڕەکی دەرگەزێن لەشاری سلێمانی دایکبووی.

لە ساڵی ١٩٥٤ دەستی بە نووسین کردووە ، ساڵی ١٩٥٧ ناوی (کامەران)ی ھەڵبژاردووە وەک نازناوی شیعری، دواتر موکری کردووەتە نازناو بەناوی ئەوەی بنج و بنەوانی خێزانیان لە موکریان بووە.

بەم جۆرە ناوبانگی شاعیرێکی تازەی کورد لە ساڵی ١٩٥٧ لەسەر ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی ئەو سەردەمە کەوتە ناوەوە.

بنەماڵەی کامەران بنەچەیان دەگەڕێتەوە ناوچەی موکریان. لە پێشاندا ماڵیان گواستووەتەوە پشدەر و لە دواییدا ھاتوونەتە سلێمانی و لەوێ ژیاون.

کامەران برای شاعیری کورد ئەخۆلە لە دایکەوە.

سەرەتا خوێندنی شەش ساڵی قوتابخانەی لە سلێمانی تا پۆلی کۆتایی ئامادەیی بوو، بەڵام بەھۆی چەند ھۆیەک تەواوی نەکردووە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٤٩ گیراوە.

ماوەی نزیکەی شەش ساڵ (١٩٤٩–١٩٦٣) لە بەندیخانە جیاوازەکانی عێراق بردووەتە سەر.

لە پەنجەکانی سەدەی بیستەممدا لە بەندیخانەیەک ڕزگاری بووبێ یەکێکی دیکە چاوەڕێی کردووە.

لە دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ی بەغدا دەستی کرد بەجموجۆڵی خوێندەواری. لە ساڵانی ١٩٦٠–١٩٦١ سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆژی نوێ بوو لە سلێمانی.

لە دوای کودەتا فاشیستییەکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ و بەدرێژایی شەستەکانی سەدەی بیستەم دەنگی کامەران کپ بوو، وەکو زۆربەی ڕۆشنبیرانی تر.

لە دواییدا لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سلێمانی بەمامۆستای موحازیری ئەدەبی کوردی دامەزرا. تا کۆتایی ژیانی لەسەر ئەم کارەی مایەوە.

لەکاتی گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی (١٩٨٢) بۆ هەولێر و گۆڕینی ناوی بۆ زانکۆی سەڵاحەدین کامەرانیش ماڵی گواستەوە ھەولێر.

لەبەرواری (٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری سلێمانی لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.

کامەران موکرى، لە زۆربەى خۆپیشاندانەکانی ئەوکاتەى شارى سلێمانىدا بەشدارى کردووە و ھەمیشە پێشەنگ بووە.

ھەر لە خۆپیشاندانەکانیشدا یەکەم کەس بووە کە شارى سلێمانی ناونا (ھەڵمەت و قوربانی)، کاتێک لە خۆپیشاندانی سلێمانی دژی پەیمانی (پۆرتسمۆس) وتارێکی بە دەنگی بڵند خوێندەوە و وتى: "ئەی جەماوەری بەشەرەفی شاری ھەڵمەت و قوربانی."

لە بوارى وانە وتنەوەدا توانایەکى لێھاتووى ھەبووە، ئەگەرچى پلەی خوێندنی ئامادەیی بووە، بەڵام بەھۆى زیرەکى و لێھاتویى بۆ ماوەیەکى زۆر کراوەتە مامۆستای ئەدەب لە بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەڵاحەدین.

تا ئەو کاتەی لەژیاندا بووە حەوت دیوانی شیعری چاپکراوە، لەنێوان ساڵانی ١٩٤٥–١٩٧٢، دیارترین دیوانەکانی (ئاشتی، دیاری، ئاگر و ژیلە و گوڵاڵە سوورە)ن، وە لە دوای مردنیشی لە ساڵی ١٩٨٧ سەرجەم شیعرەکانی لە کتێبێکدا بەناوی (کامران موکری) کۆکراوەتەوە و لە چاپ دراوەتەوە.

سەرەڕای کاری شاعیری "کامران موکری چیرۆکنوسیش بووە.

لەرۆژی 1986-12-07 لە شاری هەولێر لە هۆتێل مێرگەسوور، لە تەمەنی 57 ساڵیدا دڵی لەلێدان کەوت و لە رۆژی 1986-12-08دا لەشاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.

کامەران موکری مانگی 02ی ساڵی 1958
کامەران موکری مانگی 02ی ساڵی 1958