جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دەستپێک»
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:0100.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:0100.jpg|وێنۆک]] مانومیدیا، بانکێکی زانیاریی گشتیی تایبەت بە کورد و کوردستانە. | ||
پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆیە. | |||
ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەرانی. | |||
لە قۆناغی یەکەمیدا، زۆرتر زانیاررییەکان کۆدەکاتـەوە، لە قۆناغەکانی دواتردا پۆلێنیان دەکات و ئامادەیان دەکاتەوە بۆ بەرهەمهێنانەوە. | |||
بەپێی پەسەندکراوی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری، نووسینەکانی ڕێنووس دەکات. | |||
پشکی زانیارییەکانی ناو بانک، لە سەرچاوەی بڵاوکراوەکانەوە دێت، هەروەها ئەو خۆبەخشانەی کە خاوەن بەرهەم و دەستخەت و خاوی زانیارییەکانن. | |||
{{بەخێربێن}} | {{بەخێربێن}} |
وەک پێداچوونەوەی ١٨:٤٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١
مانومیدیا، بانکێکی زانیاریی گشتیی تایبەت بە کورد و کوردستانە.
پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆیە.
ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەرانی.
لە قۆناغی یەکەمیدا، زۆرتر زانیاررییەکان کۆدەکاتـەوە، لە قۆناغەکانی دواتردا پۆلێنیان دەکات و ئامادەیان دەکاتەوە بۆ بەرهەمهێنانەوە.
بەپێی پەسەندکراوی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری، نووسینەکانی ڕێنووس دەکات.
پشکی زانیارییەکانی ناو بانک، لە سەرچاوەی بڵاوکراوەکانەوە دێت، هەروەها ئەو خۆبەخشانەی کە خاوەن بەرهەم و دەستخەت و خاوی زانیارییەکانن.
نووسەر و لێکۆڵەر مژدە عەلی حسێن لە ڕۆژی 30-03-1993 لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 2000وە لە ناوچەکانی شارەزوور لە گوندی قەرەگۆل درێژەی بەخوێندن داواو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەو گوندە تەواو کردوە.
دواتر بۆ تەواوکردنی دوا قۆناغی خوێندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی. بەشی مێژوو وەرگیراوە کە خولیاو حەزیکی زۆری خۆی بۆ ئەو بەشە وایکردوە بەسەرکەوتوی بیبڕێت.
هەڵبەت مژدە عەلی لە خێزانیکی نیشتمان پەروەر و پێشمەرگەدا ژیاوە، باوکی یەکێکە لە پێشمەگە دێرینەکانی کوردستان بە دریژای تەمەنی ماندوو نەناسانە بۆ خەباتی نەتەوە ستەمدیدەکەی لە بەرامبەر رژیمی بەعسی رووخاو خەباتی کردوە. دایکیشی شانبەشانی باوکی. لە چیاکانی کوردستان وەک پیشمەرگە جەنگاوە.
جگەلەوەش باوکی دووجا بەسەختی بریندار دەبێت، هەروەها دایکیشی لە ئەنجامی بۆردمانی فرۆکە جەنگێکانی ڕژێمی بەعس بریندار دەبێت.
هەر لە ڕوانگەی خەبات و ژیانی سەختی پێشمەرگایەتی ماڵباتی مژدە عەلی زیاتر هانی ئەداد کە مێژوو وەک بواریکی گرنگ و سەرەکی ببینێت هەر لەو رێگەیەشەوە لە ئیش و ئازارو خەباتی نەتەوەکەی تێبگات و بینووسێتەوە.
هەمیشە لەسۆنگەی هەستکردنی بە ئێش و ئازاری نەتەوە ستەم دیدەکەی و مێژووی دزراوی، بە ئەرکی زانیوە لەو پێناوەدا و لەسەر مێژوو ناسنامەی نەتەوەی کورد کار بکات.کە بەدەستی زۆریک لە نوسەر و گەریدەو کوردناسەکان مێژووی کوردیان بەشێوازیکی ئالۆزو زۆرجاریش دژ و ناڕاست نوسیوەتەوە. بەتایبەت نووسەرە تورک عەرەبەکان و فارس کە چۆن لەسەر کوردیان نووسیوە مێژووی هەزارساڵەی کوردیان شێواندووە.
لە ڕێکەوتی 02-05-1986 لە شاری سلێمانی لە گەرەکی سابوونکەران لە دایکبووە.
ساڵی 2003 چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی
ساڵی 2007 بۆ 2008 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە
ساڵی 2009 وەک مامۆستا دامەزراوە
ژاڵە محەمەد بەشداری چەند پێشانگاییەکەی هاوبەش و تایبەت بە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کردووە.
ساڵی 2017 دەچیتە سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی (SCHOOL OF BASIC EDUCATION) تا قۆناغی سێ دەخوێنت، پاشان ساڵی چوارەم کوردستان جێدەهێلیت لە ئێستادا لە دەروەی وڵات دەژی.
بابەتە پەیوەستکراوەکان
چەند تابلۆیەکی شێوەکار ژاڵە محەمەد
بەپێی پێناسەکەم 27-07-1963 لە شاری مەهاباد لە دایکبووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم هەر لەو شارە تەواو کردووە. بوومە کارمەند لە شەریکەی فرەباڵی ئاژەڵداری و سەنعەتیی مەهاباد...
وەک زۆربەی ڕێبوارانی وێژەی کوردی بە شێعر کەوتوومە نێو دنیای ئەدەبیاتەوە. دواتر چوومە سەر ڕێچکەی نووسین و ڕێبازی ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان. بە دەیان وتارم لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی نێوخۆ و دەرەوە بڵاو بوونەوە. بوومە یەکەمین و دوامین سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد.
ئەوەندەی توانیومە بەشداری کاری کۆمەڵایەتی بووم و سەرم پێوە ئێشاندووە.
لە حەوتئاوانی دنیای وێژەی کوردی و فارسی یەکدوویەکم بڕیون و لێیان پەڕیومەوە. ناشزانم بەپێی زەمان چی دیشم لە دەست دێ و داهاتوو چۆن دەبێ؟ بەڵام ئەوەندەی دەزانم کە زۆربەی ئادەمیزادەکان ئەوەندە بە نیشتمانی خۆیان قەرزدار هەن کە بێخەیاڵ و ئاسوودە لێی دانەنیشن و بکەونە دانەوەی قەرزەکانیان. نیشتمان بێ تێکۆشان سەربەست و ئاوەدان نابێ و وڵاتی زمان و ئەدەبیاتیش هەروایە و خەم لێ خواردن و پێچارانی چارەنووسسازی پێویستە و لای بەندە بڕاوەتەوە.[١]
بەرهەمەکانی سەڵاحەدین ئاشتی بریتین لە:
- بێدەنگیی دەریا، ژان بروولێر، (بە هاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو عەلی حەسەنیانی)، وەرگێڕان لە فارسییەوە، هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١.
- کوێری، ژۆزێ ساراماگۆ، وەرگێڕان لە فارسییەوە، چاپی یەکەم: هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم: سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٧، چاپی سێهەم: هەولێر، ناوەندی ئاوێر، ۲۰۱۶.
- ↑ سەرچاوە: هاژە