کوردستان موکریانی
لە ساڵی 1947 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە هەولێر تەواو کردووە. لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.
بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕووی لە مۆسکۆ کردووە و لە ساڵی ١٩٧٧دا بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی فیلۆلۆژی لە ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتناسی سەر بە ئەکادیمیای سۆڤیەت وەرگرتووە و ھەر لە ھەمان ساڵدا گەڕاوەتەوە وڵات و لە زانکۆی سلێمانیدا دامەزراوە.
ساڵانی ١٩٧٨ ھەتا ١٩٨٢ سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتر زانکۆی سەڵاحەدینی پێ سپێرراوە.
لە ١٩٨٢ ھەتا ١٩٨٧ لە بەغدا لە دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن دامەزراوە.
لەوێ لە گۆڤارەکانی «بەیان» و «ڕۆشنبیری نوێ» بەشداری کردووە.
ساڵی ١٩٩١ ڕووی کردووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و وەک شارەزا و ھەڵسەنگێنەر لە سەنتەری وەرگێڕاندا کاری کردووە.
ساڵی ١٩٩٩ لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراسدا سەرپەرشتی ئامادەکردن و سەر لە نوێ نووسینەوە و چاپکردنی «فەرھەنگی کوردستان»ی کردووە.
ساڵی ٢٠٠٠ بووە بە ئەندامی کارای کارگێڕی کۆڕی زانیاری کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە سەرۆکی ئەو کۆڕە.
لە ٢٠٠١ەوە سەرنووسەری گۆڤاری «شاووشکا»یە، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری وەرزییە بۆ ئافرەتان و لە ٢٠٠٢ دا «سەنتەری شاووشکا بۆ چالاکی ڕۆشنبیری» دامەزراندووە.
لە ٢٠٠٧ بە سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەڵبژێرراوە.
بەرھەمەکان
- کوردستان موکریانی لە بەغدا
- فەرھەنگی ڕووسی-کوردی (لەگەڵ ی. کێدایتینە)، مۆسکۆ، ١٩٧٧
- ئافرەت لە ھۆنراوەی کوردیدا، سلێمانی ١٩٧٨
- ڕێزمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بەشی زمانی کوردی سەر بە زانکۆکانی عیراق (بە ھاوکاری نەسرین فەخری)، ھەولێر، ١٩٨٢
- وەرگێڕانی لە ڕووسیەوە بۆ کوردی کتێبی «ڕێزمانی زمانی کوردی: بە کەرەستەی دیالێکتی کورمانجی و سۆرانی»ی قەناتی کوردۆ، چاپخانەی الأدیب البغدادی، ١٩٨٤
- سینتاکسی ڕستەی تێکەڵ، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر، ٢٠٠٤
- زمانی كوردی (مۆرفۆلۆژیا)، ٢٠١٨