دەستپێک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Welcomkurd.png

كورد كۆلێكت ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی رۆژنامەگەری و ئەرشیفی نەتەوەی کورد.

ژماره‌ی بابه‌ت: ٢٬٥٤٥ | ژماره‌ی په‌ڕگه‌: ٧٬٠١٧

کوردکۆلێکت: لە خانەقین تا لاچین لە کرماشان تا عەفرین،،،، لە باشوور تا باکوور لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا ئەرشیفی نەتەوەیەک تۆمار دەکات.!

قەڵای شێروانە
6604a5 L.jpg

قەڵای شێروانە (بە عەرەبی: قلعة شيروانة، بە ئینگلیزی: Sherwana Castle یان Shirwanah Castle، بە فارسی: قلعه شیروانه). قەڵای شێروانە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکان و دەکەوێتە بەشی باشووری شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و سەر بە پارێزگای سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان، بە ماوەی هەشت ساڵ دروست کراوە و لە دوای دروستکردنییەوە چوار جار نۆژەنکراوەتەوە. قەڵای شێروانە جێگایەکی مێژوویی گرنگ و پڕ بایەخە و بووەتە یەکێک لەناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لەبۆنە نیشتیمانییەکاندا خەڵکی سەردانی دەکەن.قەڵای شێروانە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کەلارەوە، پێکهاتووە لە سێ نهۆمی سەرەکی، لەوانە، بەشی یەکەم و دووەم پێکهاتووە لە سێ ژووری گەورە و لەکۆمەڵێک ژوور و ڕێڕەو، قادرمە، تاق یاخود ڕەفە، ئاگردان و دوکەڵکێش، نهۆمی سێیەمی قەڵاکە، کە بەکڵاو فەرەنگی ناسراوە، بەهۆی بومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧ـەوە ڕووخاوە، بەشێکی زۆری دوو نهۆمەکەی تری قەڵاکەش درزیان بردووە، شوێنەواری گەرمیان سەرقاڵی نۆژەن کردنەوەی شوێنە زیان لێکەوتووەکانن.

دەرگای سەرەکی قەڵای شێروانە تەنها دەرگایەکی دوولاییە، کە ڕووی سەرەوەی تەواو کراوە بەشێوەی کەوانێکی نیوبازنەیی، قەڵا لەهەر چوار لاتەنیشتیەکانەوە چوار بورجی هەیە، ڕووبەری ئەو زەوییەی قەڵاکەی لەسەر دروستکراوە، نزیکەی ٤٠٠ مەتر دووجایە، پانییەکەی لە ڕووی پێشەوەی ١٩ مەتر و ٣٥ سانتیمەترە، پشتەوەی ٥ مەتر و ١٨ سانتیمەترە، درێژی لای ڕاست ١٥ مەترە و ٤٠ سانتیمەترە و لای چەپیشی ١٥ مەتر و ٢٠ سانتیمەترە، بەرزی قەڵا لە ڕووی پێشەوەی بە ستارەکەیەوە تاکوو نهۆمی دووەم ٧ مەتر و ٩٥ سانتیمەترە، لە ڕووی پشتەوەشی ٧ مەترە.

ئەو ماددانەی لە دروستکردنی قەڵای شێروانەدا بەکارهاتوون بریتین لە خشتی خوڵ، بەرد، قسڵ و گەچ، کە بەشێوەی جوان و توندوتۆڵ دروستکراوە، هەروەها داری تێدا بەکارهاتووە وەک داری گوێز بۆ دروستکردنی دەرگا و پەنجەرەکانی، ئەو ماددانەشی لە دروستکردنی قەڵادا بەکارهاتوون لە شوێنەوارە مێژووییەکانی گوندەکانی، شێرەوەن، بنکورە، شێخ باوە، کوڵەجۆ و زەنگاباد لە سنووری گەرمیانەوە بۆی براون، کەرەستەکان بە زۆری بە گوێدرێژ و هێستر گوازراونەتەوە و بە هەمان شێوەش لە ڕووباری سیروان ئاو هێنراو بۆ کارکردن لە قەڵاکەدا. سێ جار نۆژەنکراوەتەوە و هەنگاو بۆ چوارەم جار دەنرێت.



درێژەی بابەت
محەمەد کورد عەلی

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

2024 070418.jpg


ناوی محەمەد کوڕی عەبدولڕەزاق کوڕی محەمەدە، بە کورد عەلی ناسراوە. بیرمەند، ئەدیب، زمانزان و مێژوونووس.

لە ساڵی 1876 لە باوکێکی کورد و دایکێکی چەرکەسی لە دیمەشق لە دایکبووە.

سەرەتای ژیان

باپیری محەمەد کورد عەلی خەڵکی شاری سلێمانی بووە هەر لەو شارەش لە دایکبووە. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا هاتووەتە دیمەشق.

محەممەد کورد عەلی زۆر حەزی لە نووسین و ڕۆژنامەگەری بووە و هەر لە منداڵییەوە حەزی لە خوێندنەوەی کتێب و کۆکردنەوەی کتێبەکان لە سەرەتاوە پەرەی پێداوە. هەرچەندە خۆی نەخوێندەوار بوو، بەڵام باوکی هانی دەدا بۆ بەدەستهێنانی کتێب، و هاوکاری پێویستی پێدەکرد بۆ ئەوەی خاوەنی کتێب بێت. کورد عەلی لەگەڵ پەرەسەندنی لێهاتوویی زیاتر لە زانست و زماندا، دەستی کرد بە خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤار بە زمانەکانی فەرەنسی و تورکی و عەرەبی. لە تەمەنی شانزە ساڵیدا خەریکی نووسینی بابەتی هەواڵ بووە و لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە مووچەی پێدەدرا. پیشەکەی لەم خاڵەدا نەوەستا، شیعری عەرەبی و ڕیتۆریکی قافیەیی خۆشدەویست؛ و لەگەڵ زانایانی باڵای ناوخۆیی ناسراو لەو کاتەدا پەیوەندییەکی نزیکیان هەبوو، سوودی لە زانیاری و ئەدەبیاتەکانیان وەرگرت، وەک: سالم بوخاری، شێخ محەمەد ئەلموبارەک، و شێخ تاهر ئەلغەزعەری.


لە ساڵی 1897دا سەرپەرشتیکردنی هەفتەنامەی حکومی (شام)ی پێ سپێردراوەو بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەم کارەیەدا ماوەتەوەو. پاشان کورد عەلی لەگەڵ گۆڤاری (ئەلموقتەف) لە میسر بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری کردووە هەر لەو رێگەیەوە ناوبانگی لە میسڕدا بڵاوبۆتەوە.




درێژەی بابەت
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا ... "فاتەڕەش" بە نموونە
F01.jpg

نووسین و لێکۆڵینەوەی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد

پێداچوونەوەی: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد

بەدرێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بووین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەرى وه‌ها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میللەتەکەيدا شان بە شان و هەندێک جاریش زیاتر لە پیاوان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان له‌ شان ناوه‌‌ و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین، ئەدەب و چالاكیى رۆشنبيرييه‌وه‌ تاوەکو دەگاتە جەنگ و... جێدەستيان ديار بووه‌، به‌ڵام مەخابن زۆریان بە ونی ماونەتەوە، یاخود بە جۆرێک له‌ جۆره‌كان کار لەسەر سڕینەوە و ونکردنیان کراوە!؟

چەندین ناوی دیاری ژنانی کورد هەن کە نەوەیەک بە شانازيیەوە بۆ نەوەی دوای خۆی دەيگێڕیتەوە. کێ لە ئێمە چیرۆکی خانزادی میری سۆران، عادیلە خانم، حەپسەخانی نەقیب و چەندین ژنی پێشەنگی تری نەبیستووە؟ گەر بە وردی چاوێک بە هەموو ئەو سەرچاوانەی گەڕیدە بێگانانه‌ندا بگێرین كه‌ لەسەر بارودۆخی رامیاری، دۆز و مێژووی کورديان نووسيوه‌ و سەردانی كوردستانیان کردووە، بەڕوونی ئه‌وه‌ دەبینین كه‌ چۆن ژنی کورد بووه‌ته‌ جێگای سەرنجيان و سه‌دان سەرچاوەی گرنگ و دیار هەن كه‌ ئاماژە بە ئازایی و بوێری و سەرکردەيى ژنی کورد دەکەن كه‌ سەرباری بوونی ئەو هەموو ململانێ و بەربەستە رامیاری، کەلتووری و ئایینیيانەی كه‌ لە بەردەم ژناندا هەبووه‌، به‌ڵام هيچ يه‌ك له‌مانه‌ رێگر نه‌بوون له‌وه‌ى كه‌ ناوى ئه‌م ژنانه‌ بۆ هه‌تاهه‌تايه‌ له‌ مێژوودا به‌ نه‌مرى بمێننه‌وه‌.

لێره‌دا چه‌ند نموونه‌يه‌ك له‌و ژنانه‌ وه‌ك نموونه‌ى خه‌روارێك ده‌هێنينه‌وه‌:



درێژەی بابەت
جامانە/ نەخشەی جوگرافیا و هێمای پرسی دیكە...

نووسینی: نەبەز گۆران

437546982 .jpg

جامانە/ نەخشەی جوگرافیا و هێمای پرسی دیكە...

دێرینەكانی میزۆپۆتامیا، بە زاگرۆس نشین و خواروی میزۆپۆتامیا، سەرنجڕاكێشن. بانگمان دەكەن بۆناو جیهانێكی پڕ لە هێما، ئەگەر هوشیارییەكی بنەڕەتیمان لەسەر ئەو كێڵگەیە نەبێت ئەوان چاندیان، كەمێك سەخت دەكەوێتەوە بۆمان، بزانین چیان بۆ جێهێشتووین و بە هێما سازییەكانیان، چیمان پیشان دەدەن.

جامانە، وشەیەكی دێرینە و ڕیشەكەی لەناو زمانی هۆریاییدایە.(هۆریاییەكان بناغەی كولتوور و شارستانییەتی زاگرۆس نشینن، بۆئەوەی ڕیشە كولتوورییەكانی خۆمان بناسین، دەبێت هۆریاییەكان وەك بنەوان بناسین.) هێشتا وشەكە، دوای حەوت هەزارساڵ، لەناو لقە زمانی هەورامی و لوڕیدا، ئامادەیی هەیە. واتا ڕاستەقینەكەی ئەمەیە: "شوێنی ئێمە! كەوایە ناوەكە بانگمان دەكات بۆ شوێن، جوگرافیا، بۆ ئەوەی بزانین جوگرافیای نیشتەجێبوونی ئێمە كوێیە، دەتوانین لەسەر نەخشەی جامانەیەك بۆی بگەڕێین، بەڵام بە زمانی هێماسازی.(تێبینی: ساڵانی پێشوو بە كورتی لەمبارەیەوە سەرنجێكم نووسی، لە كتێبی ڕیشەمێژووییەكانی گوتاری مانەوەدا، لەسەر كۆمەڵێك هێمای گرێدراو بە مانەوە لەسەریان وەستاوم و خوێنەر دەتوانێت لەو كتێبەدا زیاتر بخوێنێتەوە، لێرەدا لەسەر شرۆڤەی نەخشەی ناو جامانە دەوەستم.)

جامانە، ئیشی دایكە/ ژن. پڕە لە وردەكاری، چنین بە شێوە گشتییەكەی، بەرهەمی ماڵە، واتە: قۆناغی نیشتەجێبوونی گوند و لە سەردەمی خوداوەندە دایك بناغەكەی داڕێژراوە. یەكێك لە ئیشەكانی ئەو مرۆڤە پڕ لە هێمایە_دایك_ چنینە. جامانەش وردەكارییەكانی ئەم مرۆڤەیە، هەوری و شاڵ و جاجم و مشكی و هتد، سەر بەو قۆناغە كولتوورییەن لە گوندنشینی زاگرۆسەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو شارستانییەتی شارنشینی. بۆئەوەی ئەم نەخشەیە شرۆڤە بكەین، تێبنییەكە دەكەین بە دوو بەشەوە تاكو لای خوێنەر ڕوونبێت.(دوو وێنەی جیاوازیش دادەنێین، بۆ زیاتر تێگەیشتن.)

یەكەم/

_جامانەی زاگرۆس نشینی...

هێماكانی جیاوازن، ئێمەی كورد دەبێت هوشیاربین بەوەی ئەم فۆڕمە لە جامانە بەكاربهێنین، چونكە كۆی هێماكانی ئاماژەی ڕوونن بۆ جوگرافیای شوێنەكەمان و، هەزاران ساڵ پێش ئێستا، دایكەكانی بناری زاگرۆس پێیان گوتین: بەم شێوە جامانەیەدا بزانن ئێوە كێن و خاكەكەتان كوێیە و ڕیشەكەتان چییە.



درێژەی بابەت
سلێمانی و گەنجینەی مرۆیی

نووسینی: جەبار جەمال غەریب

15a1100921.jpg

سلێمانی و گەنجینەی مرۆیی شار هەرچەند گەورە بێ، كە سامانی مرۆیی، یان چالاكی سامانی مرۆیی بچووك و كەم بێ، نابێتە شارێك لە مێژوودا، هەر وەك شارێك لە جوگرافیادا دەمێنێتەوە. شاری ناو جوگرافیاش تەنیا ئەو كاتە بوونی هەیە، كە لەسەر نەخشە بەدوایدا دەگەڕێی.

دەوڵەمەندیی سلێمانی لە سامان یان جوانتر بڵێین گەنجینەی مرۆیی و كارێكتەری داهێنەردا سنوورەكانی بڕیوە و بەردەوامیش لە برەودایە.

داهێنەرەكانی شاری سلێمانی لە بواری ئەدەب و نووسیندا هیچیان كەمتر نییە، لە دامەزرێنەر و دروستكەرەكانی و تەواو لە ئاستی ئەوان یان بەرزتریشدا بوون.

نالی تا كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدە بەوپەڕی شكۆوە ڕاستەوخۆ سەركردایەتیی وشە و داهێنان و شیعری كرد، هەر لە كۆتاییەكانی ئەو سەدەیەش و سەرەتای سەدەی بیستدا كۆمەڵێك بیرمەندی گەورە لەدایك بوون كە ئاڵای داهێنانیان بۆ ماوەیەكی زۆر بەدەسەتەوە گرت، گرینترینیان:

- مستەفا پاشای یامولكی (٢٥\١\ ١٨٦٦-- ٢٥ ئایاری ١٩٣٦ز)

- پیرەمێر (١٨٦٧ ---- ١\٥\١٩٥٠ز)

- ئەمین زەكی بەگ (١٨٨٠--٩\٧\١٩٤٨ز)

- تۆفیق وەهبی(١٨٩١ --١٩٨٤ز) و چەندانی دیكە.

لەپای ئەو ناوهێنانە، دەبێ لێرەوە تا قیامەت داوای لێبوردن لەو گەورە نووسەرانەی دیكە بكەم كە ناویانم نەهێناوە، ئاخر ناكرێ ناوی نەجمەدین مەلا نەهێنم و ویژدانیشم ئاسوودە بێ..

- هەر یەكێك لەو زاتانە جوانییەكی دیكەی بەو شارە بەخشیوە.

درێژەی بابەت
ڤانگۆگ و ماتیس و دیاردەی شێتی و ناهاوسەنگی لە داهێناندا.

نووسینی: سەردار حەمەڕەش

99852rd02.jpg

تابلۆی شەوێکی پڕ لە ئەستێرە، پڕە لە ڕەنگی زەرد، دەشتێکی پڕ لە گەنم هەمووی زەرد، ژورێکی زەرد، گوڵەبەڕۆژەیەکی زەرد، دێهاتێکی زەرد، کۆڵانێکی زەرد، کڵاوەکەی سەری هەر زەرد. لای ڤانگۆگ ڕەنگی زەرد لە هەموو تابۆکانیدا بە زەقی وەدەردەکەوێت. داشکان بەلای ڕەنگی زەردا بەو ئاستە، جۆرێکە لە پشێوی دەروونی، هەرچەندە ڤانگۆگ لە ژیانیدا نەخۆشی( بی پۆلێری) هەبووە، دیاردەی سەرەکی ئەم نەخۆشیە ئەوەیە کە کەسەکە لەوپەڕی دڵخۆشیەوە لە کاتێکی کەمدا دەگاتە ئەو پەڕی خەمگینی و کەسانێکی ئێجگار کاران، چارەسەرنەکردنی ئەم نەخۆشیە، کەسەکە دەبات بەلای هەوەسی خۆکوژیدا. بەلام ئەوەی کە زۆر باسی ناکرێت لە ژیانی ڤانگۆگدا ئەوەیە کە ڤانگۆگ کحولی ئەبسانتی زۆر دەخواردەوە، کاتێک لە پاریس دەژیا لە گەڵ تولوز لۆترێکی هونەرمەندی هاوڕێی، فێری خواردنەوەی ئەبسانت بوبوو، کە ئەو سەردەمە زۆر باو بوو لە فەرەنسا.



ئەبسانت، گیایەکی مێدیسینالە و خاسیەتی باشی زۆرە. لەم گیایە کحولێک دروست دەکەن پێی دەڵین ؛ ئەبسانت، ئەبسانت کحولێکی دەرەجە 45 ی سەوز باوە وەک ڕووەکەکە خۆی. وەک کحولەکانی تر نیە، کاتێک دەیخۆیتەوە وزەیەکی زۆرت دەداتی و دەتبات بەلای کەم خەوی و سەرپەلی و جۆرێک لە سوربوون و هەڵەشەیی و سەرشێتی. ئەبسانت لە ساڵی 1915 وە قەدەغە کراوە لە فەرەنسا هەتا ساڵی 2011. هەرچەندە ڤانگۆگ لە خەستەخانەی شاری ئاڕل لە فەرەنسا چەند جارێک ماوەتەوە بۆ دوور خستنەوەی لەم کحولە، بەڵام بەردەوام بووە لە خواردنەوەی، هەتا ڕۆژێک بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

درێژەی بابەت